تووشبوونی پەتای وەرزی

سەرخێڵ ئاراز
پسپۆڕی تەندروستی گشتی

بەرز بونەوەی توشبون بە پەتای وەرزی شتێکی ئاسای وچاوەڕوانکراوە و ساڵانە بەھۆی گۆڕانکاری کەش و ھەوا ڕوودەدات، نیشانەکانی ئازارو تاو بێھێزی و کۆکە و تەڕبونی لوتە، بەڵام ئەم پەتایەی ئێستا لەئارادایەو نیشانەکانی ھەمان نیشانەی پەتای وەرزیە بەشێکە لە کۆڕۆنای گۆڕاوی نویی ئیمکرۆن، بە پێی ئەوڕاگەیاندنە تەندروستیانەی لە سەرچاوە زانستیە تەندروستیەکانەوە ھەیە، بەتایبەت لەوکاتەی نیشانەی تەڕبونی لوت (ھەڵامەت) تێدانیە.

نیشانەکانی پەتای کۆڕۆنای گۆڕاو بریتیە لە:-

* سەر ئێشەی بەردەوام.

* بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش واتە تا.

* ھەبوونی لەرز.

* ئازاری جومگەکان.

* بێھێزی.

* قورگ ئێشە.

* کۆکە.

ئەم نیشانانە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر بەھۆکاری تەمەن و کاریگەری ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤەکان دەگۆڕێت، بەڵام بەرکەوتن ھۆکاری خێرا بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسەیە پێویستە لەکاتی دەرکەوتنی نیشانە لەلایەن پزیشکەوە چارەسەری پێویستی بۆ بنوسرێت و لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکاندا پێویستە خۆپارێزی بکرێت.

* بەکار ھێنانی ئەو میوانەی مزرەمەنین و سەرچاوەی بەھێزی ڤیتامین (سی) ئاستی بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیە پەتاگەریەکان زیاد دەکات.

* پشودان و فێنکردنەوەی کەسی توشبوو یاخود زوو زوو شتنی دەموچاو کارگەری باشی ھەیە لەسەر دابەزینی پلەی گەرمی لەشی نەخۆشەکە.

* بەکارھێنانی دژە بەکتریاکان بۆ ئەو نەخۆشانەی قورگ ئیشەو ھەوکردنی قورگ و کۆکەیان ھەیە لە ژێر ڕێنمای و چاودێری پزیشکدا چونکە بەکارھێنانی چارەسەر بێ ڕێنمای پزیشک کاریگەری مەترسی دەبێت لەسەر نەخۆش و ڕەنگە ببێتە ھۆکاری خراپتربونی تەندروستی نەخۆشەکە.

بەھیوای تەندروستی باش.


ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

PM:04:09:16/11/2022



ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌