پــارتی دیمووکراتی کوردستان، گەورەترین حیزبە لە ئێراق

ڕێبین عەبلۆش
نووسەر

بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان، پارتی دیمووکراتی کوردستان گەورەترین حزبە لەسەر ئاستی ئێراق. بە پێی دەنگەکان کوتلەی سەدر کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات. گەورەترین دەنگی هێناوە لەسەر ئاستی ئێراق وەکو هاوپەیمانیەتی. پارتی دیمووکراتی کوردستان زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە وەکو حزب لەسەر ئاستی ئێراق و یەکەمە.

ململانێی تووند لەگەل براوەکانی هەڵبژاردن پەیدا بووە، گرنگە لایەنە براوەکانی ئێراق نەکەونە ژێر کاریگەری گووشار و زەبری هێزی هێزە چەکدار و تووند ڕەوەکان. چونکە ئەوان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق زۆربەی کورسیەکانی خۆیان لەدەست داوە. 

ئەگەریش لایەنە سیاسیە براوەکانی ئێراق، نەتوانن  لە ئاست داواکارییەکانی جەماوەر و پرسەکانیان بن، ئەوا ئێراق بەرەو چارەنووسێکی وێڵ و نادیار دەچێت. لە کۆتایدا ئەمانیش بەدەردی ئەوانی دی دەچن.

پێویستە کورد، سوود لە پەرتەوازەیی و باڵ باڵێنی لایەنە شیعەکان وەربگرێت. دەبێ کارتێکی بەهێزی بەشداری پۆسەکە هەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە، بـوێـرانـە و خەمخۆرانە پارتی دیمووکراتی کوردستان کار لەسەر هەموو لایەنە سیاسیە کوردییەکان دەکات لەپێناو کار و بەرنامەی هاوبەش و یەکریزی. بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن بەیەک گووتار و بە دەستە جەماعی بجنە ناو هۆڵی پەرلەمانی ئێراق.

لەگەڵ ئەوەشدا پارتی دیمووکراتی کوردستان هەوڵ دەدات بە داوایەکی ڕوون و نەفەسێکی پاکەوە، بجنە ناو دانووستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێراقەوە. داوای ماف و پاراستنی بەرژەوەندیی و پیرۆزییەکانی  گەلی کوردستانی قارەمان دەکات.

وەک هەمیشە پارتی دیمووکراتی کوردستان ئەرکێکی قوورسی لەسەر شانە، چونکە هەمیشە خەڵک چاوەڕوانی و داوای زۆر لە حزبی گەورە و خاوەن دەنگی زۆر و خاوەن بریار دەکات.

ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

PM:05:33:23/10/2021



ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌