ئەگەر پێشمەرگە میلیشیا بێت ئەی موقتەدا و دارودەستەکەی چین

کاروان شێخ عوسمان
نووسەر

تەنها یەک رۆژ دوای روخانی رژێمی بەعس بوو کە لەناو مەزاری ئیمامی عەلیدا لە شاری نەجەف دەستیان بە خوێنی زانای شیعی عەبدول مەجید خوئی سەرۆکی دەزگای خێر خوازیی خوئی سور بوو. ئیتر لە دوای ئەو ڕوداوەوە کە  لە لایەن قازی ئەو کاتە فەرمانی دەستگیر کردن بۆ موقتەدا دەرچوو مانای لەو کاتەوە لە ژێرەوە  وەک بکوژ و لە یاسا  دەرچوو مامڵەی کردوە و لە سەریشەوە وەک سەرکردەی هەژاران خۆی دەرخستوە.   

هەر لەسەرەتای پرۆسەی ئازادی ئێراقەوە وهاتنی سپای  هاوپەیمانان زۆر لە پیش القاعیدە و داعشەوە بە سود وەرگرتن لە پاشماوەی بەعسیە شیعیەکان 
موقتەدا گروپەکەی دژایەتی خۆیان  بەرامبەر هاوپەیمانان و دواتریش هێزە ئێراقیەکان راگەیاند و میلیشیای جەیشی مەهدییان لە کۆنە فیداییەکانی سەدام و ئەفسەرە شیعەکان دروست کرد، ئیتر لەو کاتەوە تا ساڵی ٢٠٠٧ لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری ئێراق چەندین جار پەلاماری هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە ئێراقیەکانیان داو تا روداوەکەی لە کەربەلا هەرایەکی  تائیفیان  لە ناو شیعەکاندا نایەوەو ٥٢ کەس لە خەڵکی ئەو شارە کوژران.

دوای  ئەوەی بە رەسمی موقتەدا وگروپەکەی بە تاوانکار ناسران، بۆیە بە ناچاری جمو جۆڵی میلیشیاکەی هەڵپەسارد، بەڵام  ترس و تۆقاندن و کوشت و بڕەکانیان  نەوەستا و لە رێگەی  میلیشیاکانی ( لوا‌و الیوم  الموعود  و فرق  الموت و فرقه‌ النخبه‌ و الممهدون) وە هەڕەشەکانیان بۆ سەر ئیراقیەکان بەردەوام بوو. لە بەرامبەر ئەم  تاوانکاریانەی  موقەتدا و گروپەکەی جموجۆڵەکانیان  بەرتەسک بۆوە و بۆیە  بە ناچاری موقتەدا بریاریدا ئیراق جێ بێڵێت بە پاساوی خۆێندنی زانستی لاهوت  ڕوی لە حەوزەی عیلمی  قوم کرد، پاش ئەوەی نەیتوانی سەرکەوتن لەوەشدا بە دەست بێنێت لە ساڵی ٢٠١١ دا جارێکی تر گەرایەوە ئیراق و دوای داگیرکردنی شاری موسڵ  لە لایەن داعشەوە و پێکهێنانی حەشدی شەعبی، موقتەدا میلیشیای ( السرایا  السلام) ی دروست  کرد و گشت  میلیشیاکانی تێدا کۆکردەوە و جارێکی تر لە ناو پرۆسەی سیاسیدا بە دروشمە  پۆپۆلیستیەکانی سوار دەنگی نارەزایی جەماوە ر بۆوەو زۆرترین ژمارەی  کورسیەکانی پارلەمانی بە دەست هێنا و  کەوتە  یاریکردنی سیاسی و رۆژیک بەشدار لە حکومەت و رۆژیک  کشانەوە و لە سەرەوە  دروشمی دژی گەندەڵیو  لە ژێریشەوەو  لەزۆربەی  دەروازە سنورییەکانی ئیراق  و لەو  شوینانەی داهاتی تێدا بوو گروپەکانیان ئەو  پەڕی مافیا  گەرییان  تێدا ئەکرد.

ئەم کەسە مرچ و مۆن و پڕ لە گرێ و ئاڵۆزە لە کایەی سیاسی ئێراقیدا هەموو  ئەوانەی دەیکات جگە  لە جێبەجیکردنی سیاسەتە شۆڤینیەکانی رژیمی بەعس  وگەرانەوەی زیاتری ئێراق بۆ نێو تاریکی و دژایەتی کورد و پێکهاتەکانی تری ئێراق کە هەمومان بە دروست کراوی ئەمریکا و رۆژئاوا دەشوبهینێت، مەبەستێکی  تریش  ئەوەیە  پلەی (اجتهاد) بە دەست بهینێت و خۆی ببێتە مەڕجەعی  شیعەکان، هەر بۆیە نەک پێشمەرگەی پێ میلیشیایە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات بەڵکو مەبەستێتی کورد ئەوەی کە لە ساڵی٩١یشەوە بەدەستی هێناوە لێمان زەوت بکەن.

ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

PM:10:37:19/10/2021



ئه‌م بابه‌ته 179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌