بەیانی لەپایچی خۆپێشاندان ئەنجام بدەین

بێهرۆز کوردستانی
نوسەر و چالاکوان

لە هەموو جیهاندا كاتێک خەلک ناڕازی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بە دەسەڵات بەدیلی ئەوە دەسەڵاتەی هەیە ئەوكات هەوڵی ڕووخاندنی دەدات لە هیچ كونجێكی جیهاندا نەمبینیوە گەندەڵ و بەكرێگیراوێک سەركردایەتی هیچ جۆرە گردبوونەوەیەک بكات و نەتەوەكە بەدوای بكەوێت هەوڵی ڕووخاندنی دەسەڵاتی بدات، گریمان حكومەتی كوردستان ڕووخا ئەی لەخۆتان پرسیوە دوای ئەوە چ ڕوودەدات كێ دێتە نێو ساحەی سیاسی كوردستان كێ دەبێت بە حكومڕانمان ئەوە بەدڵنیاییەوە حكومەتی ئێراق شوێنی دەگرێتەوە، كەوایە بێنە بەرچاوی خۆت ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ئێراقیدان لە چ بارو گۆزەرانێکدا دەژین چ شتێکیان لە ئێمە باشترە كامە دەستكەوتیان هەیە لە ئێمە باشتربێت. هەموو ئەو بیركردنەوانەمان پێویستە ئینجا ئەبێ بڕیاری خۆمان بدەین ئاخۆ حكومەتی ئێراقی چ شتێكی بۆ شنگال و كەركوک و مەخموور كردووە بۆ ئەوەی ئاسۆیەكی رووناكی لێ چاوەروان بكەین بۆ ئەوەی ببێت بە بەدیلی حكومەتی كوردستان.

حكومەتی ئێراقی بۆ تاكی ئێراقی هیچ دەسكەوتێكی نەبووە جا پێتان وایە بۆ ئێمەی گەلی كوردستان دەستكەوتی دەبێت، واز لەحكومەتی ئێراق بێنن بەراوردی ژیانی خۆمان بكە لەگەل هەر چوار دەوڵەتی دەورووبەرمان ئایا كامە دەوڵەت لە ئێمە باشتر خزمەتی هاوڵاتیانی كردووە، لە چ ڕوویەكەوە لە ئێمە لە پێشترن، ئایا خەلكی خۆشەویستی سێ پارچەكەی تری كوردستان كاریان چیە لە هەولێری پایتەختی كوردستان، ئەگەر بارو گۆزەرانیان باشتر بێت ئەمن و ئارامیان پارێزراوتربێت بۆ دایک و باوک و كەسوكار و خاكیان بەجێ هێشتووە ڕوویان لە باشوری كوردستان كردووە، یان ئەو عەرەبانەی بەلێشاو ڕوویان لە ناوچەی ژێر دەستەڵاتی كوردستانیان كردووە بۆ ناگەڕێنەوە بۆ ژێر دەستەڵاتی حكومەتی ئێراقی ئەگەر ئەوەندە بەباشی خزمەتیان دەكات. ئەبێ ئێمەی گەلی كوردستان ئەو ڕاستییانە باش بزانین خوانەخواستە ئەمن و ئارامی كوردستان نەمێنێت خاک و نیشتیمانمان بكەوێتە ژێر دەستەڵاتی داگیركەراندا دار و بەردی كوردستان بەسەر یەكەوە نەمێنێت، ئەوەی زەرەردەكات ئێمەی هاوڵاتین نەوەک كوڕە بەرپرس و دەستەڵاتدارانی ئەم نیشتیمانە، ئەوان زۆر بە ئاسانی ئەتوانن بۆ شوێنێكی ئارام بچن و بحەسێنەوە، بەڵام ئێمەی هاوڵاتی ئەبێ بۆ كوێ بچین و بكەوینە ژێر پۆستاڵی لەشكری كامە دەوڵەتی داگیركەری كوردستان.

بەدڵنیاییەوە بەدیلی حكومەتی كوردستان هەر حكومەتی كوردستانە نەوەک دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان، هەربۆیە تا مەترسی لەسەر قەوارەی كوردستان هەبێت بێ دەوڵەت و ناونیشان بم، پێشمەرگە ئاسا بە رۆح و گیان بەرگری لە دەستەڵاتی كوردی دەكەم تاماوم لەسەنگەری دژبەرانیدا دەمێنمەوە، هەربژیت كورد و كوردستان نەمری بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی رزگاری خوازی كوردستان.


ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

AM:12:21:06/08/2022



ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌