سەربەخۆیی کوردستان لەتەمەنی بایدن و بارزانی

ھۆگر نێروەیی
نوسەر

کاتێک ڕژێمی شۆڤێنی بەعس ھەڵەبجەی کیمیابارانکرد و بۆ ھەتا ھەتایە زامداریکرد پێنچ ھەزار خەڵکی سڤیلی شەھیدکرد، میدیایەکانی ئێران یەکسەر گەیشتنە ھەڵەبجە و تاوانەکانی بەعسیزمی پیشانی جیھانیان دا کە صدام چەکی قەدەغەکراوی بەکارھێنا، ئێرانیەکان بەزەییان بەگیانی کوردەکان نەدەھاتەوە کە بەناحەق بەشێوەیەکی دڕاندانە شەھید دەکران بەڵکو بۆ ئەوەی ڕای نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕایی جیھان بگۆڕێت لەپشتگریکردن بە صدامی دیکتاتۆر بۆ پشتگیریکردن لە ئێران لەوکاتە کۆتایی بە صدام بھێنن، کە خومەینی چەند جار لە پەیامەکانی بە ئاشکرا ڕاگەیاندبوو نەک تەنھا سنورەکانی عێراق دەبەزێنێت بەڵکو ئامانجی داگیرکردنی «کەربەلا»یە کە بەدڵی شیعەکان ناسراوە. 

ئێران توانی ئامانجەکەی پێ بپێکێت، ھەر لە دوای بەکارھێنانی چەکی قەدەغەکراو و ھێرش کردن بۆ سەر کوێت ئەمریکا توانی چواردە پارێزگای شیعە و کوردی لە ژێر حوکمڕانی صدام دەربھێنێت بڕیاری یەکجاری لەناوبردنی صدامی دیکتاتۆر درا لەسەر دەمی حوکمڕانی «بۆشی باوک» صدام لاوازکرا، لە سەردەمی حوکمڕانی «بۆشی کوڕ » پیلانەکە بە تەواوی جێبەجێکرا کۆتایی بەھیتلەری سەدەی بیست و یەکی بەغدا (صدام حسێن) ھێنا. 

ھەڵەی گەورەی ئەمریکا ئەوە بوو نەیتوانی بگاتە عەقڵی شاراوەی عێراقیەکان کە داوای چی دەکەن، کۆتایی بە صدام ھێنا کە ھەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو بۆ ھەموو جیھان بەتایبەتی کوردەکان بەڵام نەیتوانی بە شێوەیەکی دروست بیر لە بەدیلی صدام بکەنەوە کە وەکو ئەو تاک لایەن نەبێت لەحوکمڕانی کە عێراق لەسەر سفرەی حازر پێشکەش بە ئێران کرد، ئێران نەک تەنھا کەربەلا بەڵکو ھەموو عێراقی داگیرکرد، ئەو عێراقەی ئەمریکا بە ملیاران دۆلاری لێ سەرف کرد و ئێران بە ملیاران دۆلار لێی قازانجی کرد، ئێستا بووە بە دۆزەخێک بۆ ئەمریکیەکان کە بەئارامی تێدا ناحەسێنەوە.

شیعەکان حوکمڕانیەکی خراپتر لەحیزبی بەعسی پەیرەو کردووە لەماوەی حوکمڕانی خۆی، ھیچ ھیوایەکی دڵخۆشکەریش نیە بەڵکو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ حوکمڕانی شیعە شۆڤێنی تر و تاک ڕەوی تر دەبێت لەبەرژەوەندی ئێران دا، ئەمریکاش دەبێت بیر لەبەدیلی تر بکاتەوە کە بەکاراکردنی پرۆژەی بایدن لە عێراق دا، کاتی خۆی بایدن بە سەرۆک بارزانی وتوە لەتەمەنی من و تۆ دەوڵەتی کوردی دەبینین، کە ئەم قسەیەی لە خۆیەوە نەوتوە بەڵکو ھیچ چاریەکی تر نیە ئەگەر نا دەبێت ئەمریکا عێراق و تەواوی ناوچەکە بۆ ئێران بەجێ بێڵێت.

ئێرانیش دەبێتە دێوەزمەیەکی بەھێزتر و ھەڕەشەکانی زیاتر دەبن بۆ ئەمریکا لەکۆتای دا ئەمریکا دەبێت ناوچەکە بەجێ بێڵێت و بەملیاران دۆلار زەرەر لەخۆیان بدەن، ئەو کوپە ژەھراویەی خۆمەینی کاتی خۆی وتی دەبێت بیخۆمەوە ئەوکات ئەمریکا دەیخواتەوە. 

ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

AM:12:10:14/01/2021



ئه‌م بابه‌ته 175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر