مرۆڤ دۆستی چیە و بەکێ ئەڵێن مرۆڤ دۆست

ڕەمزیە عەلی
نووسەر

سەرەتا دەبێت بزانی هاوڕێ ڕاستەقینەی ئێمەکێیە و چ خەسڵەتێکی هەیە

مرۆڤ وەکوو بوونەوەرێکی چالاک و کومەڵایەتی پێویستی بەهاوڕێ یەک هەیە کەلەقسەی دڵی تێبگات و لەگەڵ مرۆڤەکانی ترا پەیوەندی هەبێت، مرۆڤ دۆستی واتا خۆشەویستنی هەموو تاکەکەسێکی ناو کۆمەڵگا، بێ ڕەچاو گرتێنی و هەر کەسێک بەپێ بایەخەکانی مرۆڤ بوونی خۆی شایستەی هاوڕێیەتییە و بناغەو کۆلەکەی هەموو ئایینەپیرۆزەکان لەسەر سۆز و خۆشەویستن دامەزراوە، و مرۆڤ کەباش بوو و کاری باشی کرد ، و ئازاری کەسی نەدا و دڵی کەسی لەخۆی زەویر نەکرد و بڕیاری لەسەرکەس نەدا و بەیەک چاو سەیری هەمووی کرد و بەرانبەر بەمرۆڤەکان لێبووردەیی بوو ئەمەخۆی مرۆڤ دۆستیە.

مرۆڤ دۆستی واتا لووتکەی هاوڕێ یەتی لەگەڵ خوای مەزن ، واتەمن مرۆڤم ڕێگە و شێوەی ژیانم لەگەڵ ئەوکەسانی کەهەمیشەلەبیری خۆیانان جیاوازە، مرۆڤ دۆستی واتەلووتکەی جوانی و عەشق و سۆز و ئەوینی بێ سنوور.

لە هاوڕێ یەتی هەنگاوێک سەرتربرۆین تا بگەین بەمرۆڤ دۆستی و مرۆڤ پەرستی .ئەگەر بەڕاستی کەسێک مرۆڤ دۆست بێت و یارمەتی هەموو ئێسانەکان بدات و بەهیچ مرۆڤێک لەو ڕوانگەیەوە کەمرۆڤە، خەیانەت نەکات، ومافی هیچ ئێسانێک پێشێڵ نەکات، دەردەکەوت بۆمان کەبەڕاستی مرۆڤ دۆستە، چۆنکە دڵی لێوانلێوە لە دڵۆڤانی و سەرچاوەی مرۆڤ دۆستی لە میهرەبانیەوە هەڵدەقوڵێت بۆیەئەڵێن ئەو مرۆڤانەی کە دڵۆڤانن زۆرتر مرۆڤ دۆستن و هەموومان هاوڕێ زۆرمان ئەزموون کردەوەلەم ژیانە، هاوڕێ باش و هاوڕێ خراپ و هاوڕێیەتی قووڵ و هەمیشەیی و هاوڕێیەتی کاتی، بەڵام ئێمەی مرۆڤ بەڕاستی تاچەڕادەیەک بیرمان لەم واتایە کردووەتەوە ئەسلەن هاوڕێ یانی چی؟

کاتێک لەگەڵ کەسێک پەیمانی هاوڕێیەتی ئەبەستین ئەبێت کارایەک ئەنجام بدەین ئەم پەیمانەلەکوێدا بۆمن ڕوون دەبەتەوە و چە کاریگەریەکی هەیە لەسەر هەڵسووکەوتی ئێمە.هاوڕێیەتی چۆن مانادەکڕێت و چەڕۆلێکی هەیەلەسەرژیانی ئێمە و ئێمەبۆچی پیویستمان بەهاوڕێیە و هاوڕێ باش وەک ئاوێنەوایە واتاهەر بەوشێوەی کەئاوێنە وێنەی ڕاستیت پیشان ئەدات هاوڕێ باشیش هەڵسووکەوتی دەڕوونمان پیشان دەدات.

بەبیری و رای من، مرۆڤ دۆستی هیچ کاتێک ناتوانێت لەڕووی ناچاری بێ کەوایەئێمەناتوانین خۆمان ناچار بکەین کەلەگەڵ کەسێکدا بەزۆر هاوڕێ بین، مرۆڤ دۆستی یان هاوڕێ یەتی هەستێکی قووڵی دەڕوونەکەلەدڵ و مێشکەوە سەرچاوەدەگرێت و لەناخی مرۆڤەکانەوەئەڕژێیت کەوایەپێویستەکاتێک لەگەڵ کەسێک دەبێت بەهاوڕێ بەڕاستی خۆشت بەوێت و لەژیانی و کێشەکانی هاوخەم بێ و لەشادیەکانیا خۆشحاڵ بێ... 

ئێمە خۆشەوسەویستی و مرۆڤ دۆستی دەبێت لەکەسێک وەک کاک عەلی دلاویز فێر بین، ئێستە پرسیار دروست دەبێت ئەم هەموو مرۆڤەهەیە بۆچی کاک عەلی؟

بۆ ئەوەی چالاک وانی شاری مەریوانە ئەو ساڵەکەبۆمەرزەکەی کرماشان ڕووی دا، بەوپەڕی میهرەبانی و دڵسۆزییەوە بۆ گەیاندنی یارمەتی و هاوکاری خوشک و وبراکانی لەکرماشان وبەشداری کردن لە کۆبونەوەکانی ناوچەی کرماشان تا بتوانێ کێشەی ئەوان چارەسەربکات و ئەشیاو خواردەمەنیان بۆبێبات، لەمەریوانەوە بەسیارە گەورەکان بەڕێ کەوت بەڵام لەڕێگادا لەسەر جادەی مەریوان وسنە تۆشی ڕووداوی هاتۆچوو بوو و بریندا بوو، خەرێک بوون لە پێناوی یارمەتیداندا گیانی خۆی فیدا بکات، ئەم کاری ئەو وێنەی ئەوپەڕی سۆز و خۆشەویستی و ئینسان دۆستی بوو و من وەک نووسەرێک بەڕاستی وشەکانم ناتوانێت سپاس و پێزانین و پێناسەی ئەم پیاوە چالاک و مەزنەبداتەوە، و تەنیا بەوشەکانم سەری ڕێز و خۆشەویستی بۆ ئەو هەموو سۆز و میهرەبانی و دڵسۆز و هاودڵی و خۆشەویستیەی کاک عەلی دلاویز  دائەنەوێنێم و هیوادارم نموونە  کەسانێک وەک ئەو لەشارەکەمانا زۆر بێت و زۆریش خۆشحاڵ و سپاسی خوا دەکەم کە چالاک وانەکانی مەریوان ئەمجاریش لەدەس مەرگ نەجاتی بوو تا باشتر بەوپەڕی لێهاتووییەوەیارمەتی خەڵکی ناوچەی کوردەواری بدەن و دەسی هەژارەکان بەجوان ترین شێوەبگرێن، بەڵام جێگەی پرسیار بۆم تاکەی ئەبێت لەڕێگەی مەریوان و سنە ڕۆڵەی ئەم گەڵەببێت قوربانی ناعەداڵەتی و تانکری نۆت.

هەموو کەس ئەتوانێ مرۆڤ بێت بەڵام کەم کەس بتوانێ مرۆڤ دۆست بێ و بتوانێ گیان بکات بەقوربانی لەپێناو خەڵکدا بەڵام مرۆڤ پیرۆزە و شیاوی سۆز و خۆشەویستی بێ سنوور و بێ پایانە.

ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

AM:12:29:26/11/2020



ئه‌م بابه‌ته 163 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر