پایزی کۆرۆنایی

ڕەمزیە عەلی
نووسەر

لەم پایزە ناخۆشەدا نازانم چۆن بنووسم و دەردی دڵ بەیان بکەم 

کە ڕەشەبا گەڵای هەمووی دەرختەکانی هەڵوەراند شاعیرێک لەناو کۆڵانەکانی ئەم شاردا خەرییکە لەبەر خۆیەوە هۆنراوە دەهۆنێتەوە.
 

مرۆڤەکانی هەموویان غەمبارن چۆنکە هەموو ڕۆژێک ئازیزێک ماڵئاواییان لێ دەکات، نازانم چی بڵێم برینەکانمان سارێژ بکرێت دونیا وای لێهاتووە کەمرۆڤەکان فریا ناکەون سەرخۆشی لەیەکتر بکەن و ئێتر پیاسە کردنی شەوان لە ناو شەقامەکانی شاردا تامی و چێژی جارانی نەماوە و لاوەکانی ئەم شارە ڕەنگینە وەک جاران تاقەتی گەپ و گاڵتە نییە هەموویان خەمێک لەدڵیانا هەیە، خەمی لەدەست دانی ئازێزەکانیان، یاد ئەو شەوانە بەخێر کە لاوەکان دەستی یەکیان دەگرێت و تەواوی شەقام و وکوڵانەکانی شاریان بەبێ دڵەڕاوکێ پیاسەیان دەکرد بەناویا، ئێستە کەس دڵی خۆش نییە پێکەنین بەسەر لێویان نایەت تەنانەت مناڵەکانیش حەزیان لەیاری کردن نییە باس باسی کۆرۆنایە و خوێندکارەکانیش ئارەزووی وانە خوێندنیان نییە.

سەد خۆزگە بەجاران کە باسی گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکان بوو بەڵام ئەم کۆڤیدە نۆزدەیە نەخۆشی نییە بلایە کەبۆ سەر ئەم خەڵکە نازڵ بووە تازۆرتر یەکترمان خۆش بەوێت.

زۆربەمان وا هەستمان دەکرد یەکێک کۆڕۆنا بگرێت ئێتر ئەمرێت، دواتر واماندەزانی کە هاوین هات ئێتر لەناو دەچێت بەڵام هێشتا هەر بەردەوامە، و ئێستایش لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز زۆربەی پزیشکان گومان دەبەن کەوا کۆرۆنا ڕێژەیەکی بەرچاو ئازیزان لەیەک دەکات، بەڵام ژیان هێشتا بەردەوامە و هیوایەک هەیە بۆ بەردەوام بوون، بەڵام ئەبێت هێشتا سوپاسی خوا بکەین کە ئەم مانگیشمان تێپەراند ئەگەرچی زۆر ئازیزیشمان لەدەست دا، مردن مافی هەموومانە بەڵام لەدەستدانی ئازیز برینێکی زۆر قووڵە، بەڵام نابێت بێ هیوا بین و ووەرمان بێرۆخێت ، بۆیە خۆ پاراستن لە هەموو شت باشترە، و نابێت دوو دڵ بن و پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات، ئەگەر تووشیش بوون نابێت دڵی خۆمان توند و تەنگ بکەین چونکەخوای گەورە خۆی ئاگای لێمانە و بەهەموو شێوەیەک تاقیمان دەکاتوو.

ڕێنمایەکان جێبەجێ بکەین و هیوامان بەخوا بێت دڵنیام خوای گەورە دەمانپاڕێزێت...

ئەگەر تائەمڕۆ ماسک یان دەمامێکتان نەبەستووە، لەمەولا بیبەستن. ئەگەر کراسێکتان لەبەر کردووە بیکەن بە دوو کراس تا سەرماتان نەبێت ـ ئەگەر هەموو کاژمێرێک قومێک ئاوتان خواردووە بیکە بە دوو قوم، ئەگەر لەهاویندا خۆ شووردن سوودی هەبووە بەڵام لەم وەرزەدا کەسێک تووش بووە تا ۱٨ ڕۆژ خۆی نەشوات، خواردنی شتی گەرم، شۆربا، لیمۆ، سەندی، شەربەتی سرووشتی، ڕەشکە، هەنگوین، چای هەزێبێ، بابۆنە، دەیان دەرزی و دەرمان دێنیت.

ژوورەکەتان با گەرم بێت و سەرماتان نەبێت، وەرزی پایزی خۆی وەرزێکی خەمۆکی و کەئیبە بەڵام پێویست بەدڵەڕواکێ و ناڕەحەتی ناکات وەکوو ساڵان خۆی تێپەردەبێت تەنیا ئارام بوون و لەسەرخۆ بوونی دەوێت، ڕاستە پایزە شەوگار درێژە بەڵام مەچێن بۆ میوانی، خۆتان سەرگەرمی شتێک بکەن، کتێب بخوێننوو و بنووسن سەیری تەلەفزیون بکەن ، دانیشن چیرۆک بگرێنەوەبۆ مناڵەکانت، هەموو شەوێک بیکەن بە نەریت بەنیەتی لەناو چوونی ئەم بلایە دوو سورەت لە قورئانی پیرۆز بخوێنن و زۆرتر دوعا و پارانەوە بکەن، چونکە ڤایرۆسی کۆرونا و ئەنفلۆنزای وەرزی بەیەکەوە تێکەلاو بوون و بۆیە بەرگری جەستەی مرۆڤ دوو هێندە دادەبەزێنێت بەڵام دوو هێندە کردنی وورە و خواردنی باش و بەسوود و پارێزی باش هەردووکی بەسەڵامەتی تێدەپەڕێنیت هیواتان بەخوا بێ زۆرتر زکرەکان بڵێن، ئەگەر لەماڵەوە بەیەک ئۆکسجین جەستەتان تێر ئۆکسجین نابێت بیکەن بەدووان.

بەهیوا بوون بەخوا و بەخۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنمایەکان، ان شااللە وەرزی پایز دەکەینە وەرزی خەزانی کۆرونا و ماڵئاوایی کردن لێ و دوا تەمەنی دەبێت.

ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

PM:02:00:21/11/2020



ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر