ئێمەی مرۆڤ هەموومان حەزدەکەین بەم شێوە بین بەڵام واباشترە لە ناخ و ناوەڕۆکی خۆمان دەست پێبکەین، لەبری ئەوەی چاوەڕی خۆشەویستی خەڵک بین وەرن خۆمان داهێنەری خۆشەویستی و ئەوین بین، لە ڕاستیدا بەهەڵبژادنی هەڵسووکەوتێکی دڵۆڤانانە و پڕ سۆزانە ئەتوانین سەرچاوەیەک لەخۆشەویستی بین، هەرچی زۆرتر خۆشەویستی ببەخشین زۆرتر عەشق و خۆشەویستی وەردەگرین.
خۆشەویستی پاداش و بەهرەیی خۆی هەیە، عەشق و خۆشەویستی پیرۆزە شیاوی پارێزگاری کردنە، بۆ دەست پێ کردن یان پێکهاتنی ژیانی پڕلەخۆشەویستی پێویستیمان بەسەرچاوە و هەوێنی خۆشەویستیە، ئاگاداربین لە هەڵسووکەوتەکانمانا و لەهەڵبژاردنەکانمانا هەرچی نەرم و نیان ومیهرەبانتر بین باشتر دەگەین بەئامانجی پڕلەهەست و ئەوین مان، بەڵام ئێمە نابێت لەخۆشەویستی خۆمان بی هیوا بین وهەمووکاتێک خۆمان دابەشکەری خۆشەویستی بین.
بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستی سەرنجی دڵی خۆتان بدەن ئەوکاتەتێدەگەن کەخۆتان لێوانلێون لە عەشق و ئەوینی سۆزدارانە.
ئێستە پرسیار ئەمەیە ئایا ئەتوانین ئێمە کانیاوایی خۆشەویستی بین ، و ئایا ئەتوانین هەست و بیرکردنەوەی خۆش ویستن بین بۆ خۆمان و خەڵکی؟
تەنانەت بەو کەسانیش کە شیاوی خۆشەویستی نین خۆشەویستی خۆمان دابەش بکەین، دەرگای دڵمان بۆ هەموو کەس بکەینەوە، و دڵمان بکەین بەکانگای سۆز و ئەوین و خۆشەویستی و خۆشەویستی خۆمان وەک باران برێژێنین بەسەرئەوکەسانی کە بێ بەشکراون لەهەستی خۆشەویستی.
لە باتی هەڵگرتنی خۆشەویستی هەنگاوێکی گەورە لەڕێگەی گەیشتن بەو عەشقەی کە ئەمانەوێت هەنگاو هەڵبێنین و لە بەخشین خۆشەویستیدا ئێمە دەست پێش خەرە بین تا بێ بەش نەبین لە بەهرەی عەشق...
کاتێک ئێوەدڵنیا بن لە بەخشین خۆشەویستی خۆتان بەبێ هیچ بەهایەک و گەرانەوەیەک، بێ گومان لەو زۆرتر کە چاوەڕێ ئەکەیت خۆشەویستیت دەس دەکەوێت، ئەم نهێنیە لەبیر مەکە خۆشەویستی پاداشی خۆی هەیە.
مرۆڤ ئەبێت عاشق بێت تا لە وشەکانی من تێبگات، و هەمیشە ئەوین و خۆشەویستی خۆت بەکەسێک ببەخشە کە شایەنی خۆشەویستی بێت، نەک بەو کەسی کە تێنوی خۆشەویستییە چۆنکە هەر وا ئاسان نییە ڕۆژێک ئەو کەسە تێر دەبێت وبزانە کە خۆشەویستیەکەی ڕاستەقینەنییە و ڕۆژێک تۆ لەبیر دەکات.
خۆشەویستی بەشێک لەژیانە کە ئێمە ئەبێت وەک گیانمان پارێزگاری لێ بکەین و تا ئەو ڕۆژی لەدونیا دەرئەچین بەخۆشەویستیەوەبژین.