دیوە ڕەشەکانی تۆڕە کۆمەلایەتیەکان

هێمن شێخ زادە
نوسەر و ڕوناکبیر

تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان میمبەرێکن بۆ بەدیاردەبوونی جنێوفرۆشی کۆمەڵگا، دروست بەکار نەھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاکامێکی خەتەرناکی لێدەکەوێتەوە، چەواشە و جنێودان بەپارەیەکی زۆر سپۆنسەر دەکرێن دەرخواردی  نەوجەوانان و گەنجانی دەدەن، چەواشەکاری و دیکۆمێنتاری درۆینە و بێ بنەما وا لەخەڵک دەکەن باوڕییان پێبھێنن وھەژموونێکی ناستاندارتی مرۆڤایەتی پڕ لەڕق و کینە و زمانێکی ناڕاست و فەسادی دووڕووی لێ بەرھەم دێنن.

ئەو جۆڕە کەسانەی لەپشت ئەم میدیا و سۆشیاڵ میدیا سێبەرە بێدایک و باوکانە، کەسانێکن بۆ بەرژەوەندی مادی و دەست خۆشی چەند بەرپرس و کەسایەتی و لایەن و لایک و کۆمێنت ھەرچی جوانی لۆژیکی پێکەوەژیان و داب و نەریتە ناشرینی دەکەن، فەزاحەتی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ڕاگەیاندنەکان کار دەکاتە سەر ھەست و ئاقلی مرۆڤ و شێواندنی ڕاستیەکان، زۆر جار وا لەمرۆڤ دەکات ژیرانە بیرنەکاتەوە بەدوای عەقل و ھەوەزی بکەوێت.

دیاردەیەکی تری ھەرە ناشرین گەورەکردنی کەسانێکە کەپێویست نییە وا بکرێنە باس و خواس و جێگای پێھەڵدانین، بەتایبەت ئەو کەسانەی بەناوی مۆدێل دەردەکەون لەماوەیەکی کەم ناووبانگ و پارەیەکی زۆر بەدەست دێنن و دەبنە خاوەنی بزنس و کۆمپانیاو سنتەر، کەسیش نازانێت چۆن و لەکێرە بەدەستیان ھێنا بەکام شەونخونی و ماندووبون، سەدان گەنج و لاو بۆ مادی و ناوبانگ پەنا دەبەنە بەر ئەو ڕێگا نالۆژیکە، دروست بوونی ئەم جۆرەکەسانەش ھەر لەمیبەری تۆڕەکۆمەلایتیەکانە.

دروستکردنی نەوەیەک بەم شێوازە بێ بنەماو پڕ لەجنێو فرۆشییە داھاتوویەکی باش نابێت بۆ نەوەی داھاتوو کەیەکگرتوو داھێنەر و خاوەن زانست و زانیاریبن، کارزانی لەسەر ئەم ئەساسی بەڕێوەبردنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان پێویستی بەپێدا چونەوەیەک ھەیە و چارەسەرێک بۆ ئەم دیاردەیەی نا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و گەورەکردنی کەسانی بێسود بدۆزرێتەوە.

چی بکرێت بۆ ڕێگیری کردن لەم جۆرە پەروردە فاشست و سەقەتەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان؟

کۆمەڵگەی کوردی تاکو ئێستا وەک پێویست نەڕۆشنبیرە کەخۆی توانای تێگەیشتنی ڕاست و ھەڵەی ھەبێت و نەکەوێتە ژێر ھەژموونی جنێوفرۆشان و وانەی جنێودەری و چەواشەکاری وەرنەگرێت، وە نە خاوەن پەیج و ماڵپەڕ و میدیا بێ دایک و باوکەکان کارە مادییەکانیان دەخەنە ژێر مەترسی نەمان، کەوایە پێویستە حکومەت چارەسەری ئەم فەزیحاتانەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکات، ھەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کاربکاتە سەر تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە و بانگەشەی درۆینە و فەساد بلاوبکاتەوە لەڕێگەی حکومەت و کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سزا بدرێن و بسڕدرێنەوەو خاوەنەکانیشیان بدرێنە دادگا بۆ ھەر پۆستێک و باسێکی ناڕاست سزا مادی و مەعنەوی بدرێن.

گەڕۆژگارێک ئەم جۆرەکەسانەی کەلەپشت تۆرەکۆمەلایەتیە جنێوفرۆشەکانەوە بانگەشە و قسەی درور لەڕاستی بلاو دەکەنەوە، بیھێنن بۆ ناو خەلک یان سەر شاشەی تیڤیەکان دوو وشەی ڕاست و دروست ناڵێن، چونکە متمانەیان بەخۆیان نییە و شەوانە تابەیانی بیر لەشتێک دەکەنەوە چۆن خەلکی پێ چەواشە و دڕۆیەکی ڕاگەیاندن دروست بکەن و فۆلۆ و لایک و کۆمێنتیان پێ زیادبکەن، لەگەل ئەوەی ئەو جۆرە بابەتانە بەپارەیەکی زۆریش سپۆنسەر دەکرێن.



ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

PM:04:28:20/11/2020



ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر