داهاتووی عێراق لەنێوان ململانێی ئەمریکا و ئێران

کاروان جلال بەگ
نوسەر

لەسەرەتای چوونی ترامپ بۆ کۆشکی سپی هەڕەشەکانی بەرامبەر بە ئێران دەستى پێکرد و جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ۲۰۱٥ی کردە بیانوو، تاك لایەنە ڕێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە !

چەند سزایەکی بەسەر ئێران سەپاند

 

لە قۆناغی یەکەم


ڕێگری لە ئێران کرا مامەڵە نێودەولەتییەکان بە زێر و دۆلاری ئەمریکی بکات و کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە کانزایەکی لێ قەدەغە کرا و سزاکان کەرتی پیشەسازی ئەلیکترۆنی و فرۆکەوانیشی گرتەوە.

 

لە قۆناغی دووەمی سزاکان


بانکەکان و کەرتی وزە و کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی گرتەوە.

 

ترامپ دەلێت ئامانجمان لە سزاکان سفر کردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی ئێرانە ؟؟؟ !

چاوپۆشیکردنی ئەمریکا لە چەند وڵاتێك لە نێویاندا هندستان، چین، کۆریای باشور، تورکیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، تایوان قسەی زۆری هەڵگرت و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ کرا !

 

ئاخۆ ئەمریکا ڕشدە لە سزادانی ئێران و لاوازکردنی؟

ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن ئەمریکا زێدەتر لە ئێران تەمازرۆی ڕێککەوتن و گفتوگۆیە

بۆیە پێناچێت سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ببنە هۆکاری داڕمانی ئێران و گۆڕینی دەستەڵاتەکەی بەڵام پێدەچێت لە کۆتایدا ئێران ناچار بێت مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا هەڵبژێرێت!

 

کاریگەری کێشمەکێشی ئەمریکا و ئێران چی دەبێت لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان؟

بێگومان تاکو ئێستاش ئەمریکا خۆی وەکو خاوەنی عێراق دەزانێ و لەبەرامبەریش ئێران بەهۆی باڵا دەستی ڕەوتی شیعی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بڕیارەکانی حکومەتی عێراق هەیە.


ئەمەش بە کردار بینرا لەکاتێکدا ئەمریکا ماوەی ٤٥ ڕۆژی بۆ عێراق دیار کردبوو تاکو کۆتایی بە مامەڵە بازرگانییەکانی بێنێت لەگەڵ ئێران سەرەڕای ڕاگەیاندنی پابەندبوونی لێ بەکردار فەرامۆش کرا، بەڵام ئێستا هاوکێشەکان خەریکە پێچەوانە دەبن و لە ژێر فشاری ئەمریکا و بوونی سعودیە و چەند وڵاتێکی ترى وەکو بەدیلی ئێران بۆ عێراق، ئەمەش ئێرانی توشی نیگەرانی کردووە.

 

هەرچی هەرێمی کوردستانە هێندە وابەستەی ئێران نییە، بەهۆی بوونی دەروازەی تورکیا و فراوانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە هەرێمی کوردستان بە دووربێت لە پروشکی ئاگری کێشمەکێشی نێوان ئەمریکا و  ئێران ئەگەر ببێت بە ڕاستی!

 

ئەگەر پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان تێک بچێت، لە کەمترین سزا، ئێران سەرچاوە ئاوییەکانی دەگرێتەوە، ئەمەش مەترسی گەورە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست دەکات، جگە لەوەی بەشێك لە نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تانکەر ڕەوانەی ئێران دەکرێت و، بەرژەوەندی چەند پارتێکی سیاسی لە هەرێم دەکەوێتە مەترسی.


لەبەرامبەردا لە نزیکترین ئەگەر، هەرێمی کوردستان دەبێتە جێگرەوەی ئێران بۆ تورکیا و کڕیارانی نەوت و گازی ئێران.

ئەم وتارە گوزارشتە لە ڕاى نووسەر و چاوى کورد لێی بەرپرسیار نییە.


 


PM:09:28:30/04/2019



ئه‌م بابه‌ته 370 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر