دروستکردنی لۆبی، کارى داهاتووی حکومەت

کاروان جلال بەگ
نوسەر

ئازادی دواتر سەربەخۆی، دەمێکە لەسەر زاری شۆرشگێر و سیاسی و تەواوی خەلکی کوردستانە.

گەیشتین بە ئازادی بەهۆی خەباتێکی دوور و درێژ و، کۆدەنگی و یەکگرتوویمان سەرەڕای بوونی جیاوازی و زۆر جاریش ناکۆکی.

بەداخەوە نەتوانرا بەقەد ئەو خەبات و قوربانیدان و تینوتیمان، سوود لە زەمەنی ئازاد بومنمان وەربگرین، بەڵام سەرەڕای هەموو کەم و کوڕییەکان، هەنگاوی زۆر نرا بە ئاراستەی جیهانیبوون و پێشکەوتن، بێگومان ئەمەش بێ هۆکار نەبوو.
 

مانەوەی پاشماوەی ڕژێمی بەعس، لە کەس و سیستەم و دژایەتیکردنی بەردەوامی ڕژێمەکانی دەوروبەر و، ناکۆکی و شەڕی ناوخۆ، ڕانەهێنانی تاك بە پێشکەوتنەکانی سەردەم لە هۆکارە هەرە گرنگەکان بوون.

 

دوای نزیکە سی ساڵ لە ئازادی، سەربەخۆیی دروشمی هەموو پارت و کوڕ و کۆبونەوە و لەسەر زاری هەمووانە !


بەڵام ئایە ئێمە ئامادەین ببین بە دەوڵەت؟

ئەگەر ئامادەین چ ڕێگریەك هەیە؟


بێگومان بوون بە دەوڵەت خەونى هەموو نیشتیمانپەوەر و کەسانی تێگەیشتووە، ئێمەی کوردیش زێدهتر لە هەر کەس شایەنی سەربەخۆین.


بەڵام تاکو ئێستاش نەمانتوانیووە کۆلگە هەرە گرنگەکانی دەوڵەت دابرێژین!


ئەوەی زۆر گرنگە لە داهاتوو زێدەتر گرنگی پێ بدرێت، دروستکردنی لۆبییە لە تەواوی وڵاتان، بەتایبەت دراوسێکان و زلهێزەکان.


لەبەرئەوەی بە گەڕانەوە بۆ مێژوومان تێدەگەین زۆرجار لە دەمێ چنینەوەی خەبات و هەولەکان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی، لەلایەن بە ناو دۆستەکانمان بەربەستمان بۆ دروستکراوە!

 

بۆیە پێویستە لۆبی بەهێز دروست بکرێت، بەجۆرێك ئەو لۆبییە کاریگەری لەسەر بڕیار و ئاڕاستەکردنی سیاسەتی ئەو وڵاتانە هەبێت کە هەرێمی کوردستان سوود لە دۆستایەتی و بڕیارەکانیان وەردەگرێت.

ئم وتارە گوزارشتە لە ڕاى نوسەر و چاوى کورد لێی بەرپرسیار نییە.



PM:10:45:19/04/2019



ئه‌م بابه‌ته 473 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر