وەزیری بەرگری تورکیا چ شتێك بیری کورد دێنێتەوە

ئەبو بەکر کاروانى
نوسەر

(خەلوسی ئاکار ) وەزیری بەرگری تورکیا لەلێدوانێکیدا دەڵێت: لە ھیچ شوێنێکی دونیا جوگرافیایەك بەناوی کوردستان بوونی نیە؟!

خەلوسی ئاکار ئاگای لەوەیە ئەنسکۆپلیدیای دەوڵەتی عوسمانی لەکۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا بە دوورو درێژی باسی کوردستان و جوگرافیاکەی دەکات، واتە پێش تورکیای نوێ و ئێراق و سوریا، کوردستان ڕاستیەکی مێژووییە.

بەڵام ئەوەمان بیر دێنێتەوە کە: لە ھیچ پانتاییەکی جوگرافی و پارچەیەکی کوردستاندا، شتێك بەناوی دەوڵەتی کوردستان بوونی نیە.

کە دەوڵەتیشت نەبوو، لە چوارچێوەی یاسای گشتی نێودەوڵەتی و سیستمی جیھانی زاڵی دوای جەنگی جیھانی یەکەمدا، جیھان بەکردەوە دان بەنەتەوەبوون و نیشتیمانی ھیچ نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت و لەوانەش کوردا نانێت.

چونکە بوونی نیشتیمان بەواتا دەستوریە ھاوچەرخەکەی، پەیوەستە بە بوونی ھاوڵاتی و ڕەگەزنامەو سەروەری نێوخۆیی و دەرەکیەوە.

واتە نیشتیمان کاتێك لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانەوە دانپیانراوە، لەپاڵ دەسەڵات و گەل و دانپیانانی نێودەوڵەتی، ڕەگەزی چوارەمی دەوڵەت بێت.

ئەمە حەقیقەتی جیھانێکی بێ دڵە. ئێمەش ھەر سەرقاڵی گەمە بچوکەکانی خۆمانین. نیشتیمانە دانپیانەنراوەکەشمان، ڕۆژبەڕۆژ بێ ھەیبەتری دەکەین و لە ئاماژەکانی بەتاڵی دەکەینەوە؟!!!

ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

PM:04:23:18/11/2021



ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌