هۆکارەکانی سەقامگیری نرخی نەوت لە ساڵی ئایندە

ڕێبوار محەمەد
نوسەر و توێژەر لە بواری نەوت

نرخی نەوت بەدرێژای مێژووەکەی سەقامگیری تەواوەتی بەخۆوە نەدیوە و بەردەوام لە هەڵبەزو دابەز دابووە وهەموو گۆڕانکاریە سیاسی، سەربازی، ئابوری، کۆمەڵایەتیەکان، کاریگەری خۆی داناوە لەسەر نرخی نەوت و نرخی نەوتیش بەهەمان شێوە کاریگەری خۆی داناوە.

جەنگی نرخی نەوت و پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2020 هەرەسی بەنرخی نەوت هێناو تائێستاش هەڵبەزودابەز دەکات.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هیوایەک بۆ سەقامگیری نرخی نەوت لەساڵی 2021 دروست بووە ئەویش بەهۆکاری دوو ڕووداوی گرنگ کە ئەمانەن:

یەکەم : دەرچونی جۆبایدان لەهەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بۆسەرۆکایەتی ئەمریکا.

ئەم گۆڕانکاریە دەبێتەهۆی ئاسایی بونەوەو ئارام بوونەوەی دۆخی ئاڵۆزی سیاسی جیهان بەهۆی ململانێ توندەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لەماوەی ڕابردوو وە سیاسەتی نوێی بایدن وادەکات:

أ - پەیوەندیکانی ئەمریکاو چین دۆخێکی هێورتر و ئاسایی تر بەخۆوە ببینێت و دڵنیایی یەک بدات بەبازاڕی نەوت ونرخی نەوت.

ب - پەیوەندیەکانی ئەمریکاو ئێران بڕواتە دۆخێکی تاڕادەیەک ئاسایی چاوەڕێی دانوستان بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان دەکرێت.

دووەم :  بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژی  کۆڤید 19.

هەواڵی بڵاو بوونەوەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ڤایرۆس لەلایەن هەردوو کۆمپانیای فایزەر ئینکی ئەمریکی و بیۆنتیکی ئەڵمانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەرنرخی نەوت داناو بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی نەوتی بەرزکردەوە بۆ 45 دۆلار.

ڤاکسینەکە دەبێتەهۆی جارێکی تر بوژانەوەی ژیان و گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و کەوتنەوە گەڕی هۆکارەکانی گواستنەوەو کارگەکان و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر  نەوت و بەرزبوونەوەو سەقامگیری بازاڕی نرخی نەوت و ئەمەش دەبێتەهۆی گەڕانەوەو ئاسایی بوونەوەی ژیانی مرۆڤەکان لە جیهان.



ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

PM:10:32:20/11/2020



ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر