نەوت وهەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاو ئابوری کوردستان

ڕێبوار محەمەد
نوسەر و توێژەر لە بواری نەوت

کۆتایی سەروەری نەوت لەپاش هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاو کاریگەری لەسەر ئابوری کوردستان


لەئێستادا کێبڕکێی توند لەنێوان هەردوو کاندیدی کۆماریەکان دۆناڵ تراپ و کاندیدی دیموکراتەکان جۆبایدن هەیە بۆ گەشتن بە کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا ،وەپلانی چوارساڵی داهاتویان زۆرێک لە بابەتەهەنوکەیەکانی لەخۆگرتوە یەک لەوبابەتە گرنگانە دۆسیەی وزەیە بەتایبەت نەوت و گۆڕانکاری ژینگە هەریەکەو پلانی تایبەتی خۆی هەیە بۆچارەنووس وئایندەی نەوت لەئەمریکا و وەئەم تێڕوانینەش کاردانەوەی دەبێت لەسەر هەمووجیهان.

پرۆژەی جۆبایدن بۆئایندەی وزە وژینگە.

یەکەم ـــ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران  ئەگەربێتو بگەنەڕێکەوتن ئەوا ئێران دەتوانێت هەناردەی نەوت دەست پێبکاتەوە ڕۆژانە زیاتر لەدووملێۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات و کاریگەری بکاتە سەر دابەزینی نرخی نەوت و هەرێمی کوردستان توشی زیان دەبێت. 

دووەم ـــ کەمکردنەوەی زیانەکانی بەرگەهەوای زەوی بەهۆی بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما تاساڵی ٢٠٥٠ ودابین کردنی دوو ترلیۆن دۆلار بۆ بەدەست هێنانی وزەی پاکی نوێ لە خۆرو باوە و کۆتایی هێنان بەبەکارهێنانی نەوت، بەهەمان شێوە لەئایندە مەترسیە بۆسەرئابوری کوردستان چونکە هەرێم تاک سەرچاوەی ئابوری هەیەو نەوتە.

سێیەم ـــ قەدەغەکردنی بەرهەم هێنانی نەوتی لمی لەسەرخاکی ئەمریکا بۆئەوەی ژینگەکەیان پارێزراوبێت کاریگەری پشتکردنە نەوت و هەنگاو بەرو وزەی نوێ بەڵنیای یەوە مەترسی بۆسەرئابوری کوردستان هەیە.

بەدەرچونی بایدن نرخی نەوت دادەبەزێت و پێویستە پیاچونەوە بەپیشەسازی وزەی جیهانی بکرێت هەروەها بایدن پشتگیری وەبەرهێنانی ژینگەی سەوز دەکات و دەگەڕێتەوەی بۆ پەیمان نامەی پاریس بۆ پاراستنی ژینگە.

پێشبینی دەکرێت کە پلانەکەی بایدن کاریگەری هەبێت لەسەر وەبەرهێنان و کۆتای بەسەردەمی وزە بهێنێت کەنەوت زاڵە بەسەریداو نرخی نەوت دابەزێنێت و کاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر ئابوری هەرێم.

هەروەها بایدن دەیەوێت کاربۆن لەئابوری ئەمەریکا لاببات وە وەبەرهێنانی گەورە لە وزەی خۆرو هەواو پێوەری کارەبای خاوێن بکات وگرنگی زیاتر بدات بەهێڵی شەمەندەفەرو شوڕشێک بەرپابکات وشەمەندەفەری گەورەی خێرا بەرهەم بهێنێت بۆ گواستنەوەی کاڵاو کەلوپەل و دوورکەوتنەوەی لەنەوت و نەهێشتنی هەڵکەندنی زەویەکانی ئەمریکایەیە بۆنەوتی لمی. وەهاندانی وڵاتانی جیهان بۆ گەشتن بەسەرچاوەی وزەی نوێی پاک.

پرۆژەی دۆناڵ ترامپ بۆ دۆسیەی وزەو ژینەگە.

پرۆژەی ترامپ بۆ بواری وزەو ژینگە وەک خۆی و دۆخی ئێستای دەمێنێتەوەو بەرەکەتە بۆ نەوت بەتایبەت لەئەمریکا.

ترامپ هەرلەسەرەتای هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی  بەڵێنی دا بەلابردنی کۆت وبەندەکانی وەبەرهێنانی نەوت لەئەمریکا وپاش دەرچونی بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد. وە ترامپ خێرا کرانەوەی کرد بۆ وەبەرهێنان نەوتی لمی لەسەر زەویەکانی وئاوەکانی ئەمریکا و پشتی کردە پاراستنی کەش وهەواوژینگە.

ترامپ لەساڵی ٢٠١٧ کشایەوە لە ڕێکەوتنی پاریس بۆ پاراستنی کەشوهەوا وتی ئاسایش وئابوری ئەمریکا گرنگترە لە پاراستنی ژینگەوکەش وهەواو گەرمبوونی  پەردەهەوای زەوی.

پێشبینی کراوە بەدەرچونەوەی ترامپ دەبێتە خێروبەرەکەت بۆ نرخی نەوت لە ئەمریکا و لەماوەی ڕابردوو توانی کاریگەری هەبێت لەسەر بەرزکردنەوەو ڕاگرتنی باڵانسی نرخی نەوت بەتایبەت لەسەرسعودیە.

ئەنجام

ئەگەر دۆناڵد ترامپ دەرچێتەوە چارەنووسی نرخی نەوت وەهادەمێنێتەوە لەکوردستان بەڵام لەڕووی سیاسی و نەتەوەی یەوە مانەوەی ترامپ بەردەوامی دەدات بە مانەوەی ئاردۆغان و کاریگەری خراپی لەسەر دۆزی کوردهەیە.بەڵام بەدەرچونی بایدن دۆزی نەتەوەی و سیاسی کورد پێش دەکەوێت بەهۆی هەڕەشەکانی بایدن لەئاردۆگان بەڵام لەڕووی ئابوری یەوە ئەگەر هەرێمی کوردستان بەردەوام پشت بەنەوت ببەستێت ئەوا زەرەرمەند دەبین.

پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی ئامەدەبکات بۆ هەموو ئەگەرەکان و ڕاگرتنی باڵانس و بەکارهێنانی بۆخزمەتی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەمان. بەپێچەوانەوە بەزەر بۆ دۆخی ئابوری هەرێم دەشکێتەوە .



ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

AM:11:43:01/11/2020



ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌