ماکرۆن و ئاردۆگان و کورد

ڕێبوار محەمەد
نوسەر و توێژەر لە بواری نەوت
ماکرۆن و ئاردۆگان شینی نەوت وگازیانە  کوردیش خەمی تەڵاقەی مەلای خەتێ  یەتی.

ماوەی چەند ڕۆژێکە هاوڵاتیانی کوردستان سەرقاڵن بە جنێودانە بەسەرۆکی فەڕەنساوە گوایە سوکایەتی کردوەبە پێغەمبەری ئیسلام بەبێ ئەوەی بزانن  لەپشت ئەم ململانێ یەی ماکرۆن وئاردۆگانەوە چ ئامانجێک هەیەو ڕاستەوخۆ ئاوبەئاشی ئاردۆغان دەکەن.

بەش بەحاڵی خۆم لەگەڵ هیچ سوکایەتی یەک نیم بەهیچ کەس وئەوکەسەش کە جنێووسوکایەتی بەکاردەهێنێت ئەوەنیشانەی مایە پوچێتی لەڕووی فیکری یەوە.

فەڕەنسا لەمێژە وەکو یەکێک لەزلهێزەکانی جیهان هەژموون ودەسەڵاتی هەبوو لەزۆربەی ناوچەکانی جیهان بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکا و پشکی شێری هەبوە لەدەست کەوتەکان بەتایبەت سامانی نەوت و لەدوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە تاساڵی ١٩٥٨ لەعێراق خاوەنی ئیمتیازی نەوت بوە بەڕێژەی 23.75%. بەردەوامیش دەیەوێت  لەئێستاوئایندە هەژموون ڕۆڵی هەبێت وبەتایبەت ئیستا ڕابەرایەتی یەکێتی ئەوروپادەکات.

لەئەنجامی بەریەک کەوتنی هەژموون گەرایی و بەرژەوەندی ئابوری کەوتۆتە ململانێ یەکی توندەوە لەگەڵ تورکیا.

تورکیا

دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت و پاشەکشەی تورکیا لەیەکێتی ئەوروپاو گەڕانەوەی بەرەو ڕۆژهەڵات و کەڵکەڵەی زیندوکردنەوەی خەلافەتی عوسمانی بەمەبەستی  ڕاکێشانی نەتەوە موسوڵمانەکانی لەژێرناوی ئاینی ئیسلام بەڵام بەمەبەستی خۆسەپاندن و داگیرکاری ودەست بەسەراگرتنی نەوت وغازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم هەژموون گەرایی و ئامانجەی تورکیا بەریەک کەوتنی هەیە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپاو نایانەوێت تورکیای عوسمانی زیندوبێتەوە و ئەوروپابەگشتی و فەڕەنساو یۆنان وقوبرس وئیتالیا بەتایبەت لەسەرنەوت وگازی ئاوەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و لیبیا لەتوندترین ململانێدان و تاکارگەشتۆتەشتە هەڕەشەو مانۆڕی سەربازی و پاشەکشەی کەشتیەکانی تورکیا لە پشکنین بۆ دۆزینەوەی نەوت وگاز و ئەم ململانێ یە بەردەوامە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و تورکیا کۆمەڵێک بەرەی جەنگ و ململانێی لە قەوقاز،عێراق،سوریا،یۆنان ،قوبرس،لیبیا بۆخۆی دروست کردوە جگەلە کێشەکانی ناوحۆی وڵاتی تورکیا.

تائێستا تورکیا بەرەی ململانێ دەکاتەوە وسەرکەوت و نابێت ولەکۆتایشدا بەرەکان وافراوان دەبن لەتوانای تورکیا دەر دەچێت چونکە بەئابوری یەکی خراپەوە تورکیاناتوانێت سەرکەوتوو بێت بەسەر ئەوروپا، ڕووسیا، عەرەب،ئیسرائیل، ئەرمینیا، گەلی کوردستاندا.

ئەوەی دەمێنێتەوە بۆئەوژمارە زۆرەی کوردی داماوی خۆمان کە وادەزانن سەردەمی مەلای خەتێ یەو هەرکەس پشتیوانی تورک نەکات تەڵاقی دەکەوێت.

بەدرێژای مێژوو هیچ نەتەوەو حکومەتێکی ئیسلامی پشتگیری کوردی برای موسوڵمانی خۆیان نەکردوەو بەڵکو یان ڕاستەوخۆکوردیان قڕکردوە یان هێزیان ناردوە بۆپشتیوانی ئەوهێزانەی کەنەتەوەی کورد ئەنفال وجینۆسایدو قڕی کورد دەکەن. سەرەڕای ئەوەی بەئێستاشەوە هیچ نەتەوەیەکی مووسوڵمان نی یە بەقەدەرکورد پابەندی پرەنسیپەکانی ئاین ئیسلام بێت. 

ئێمە نەتەوەیەکی داگیرودابەشکراوین سەرەڕای دینداری پێویستمان بەسیاسەت کردنەو دەبێت ڕەچاوی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەمان بکەین وهاوسەنگی هێز ڕابگرین و هەموو جیهان بکەینە دۆستی خۆمان وکەس نەکەینە دوژمن.

وڵاتی فەڕەنسا بەردەوام پشتگیری هەمووپارچەکانی کوردستانە وهاوکاری کردوین و لە دوژمنە برا موسوڵمانە کانمان دەمان پارێزێت وناهێڵێت جارێکی تر ئەنفال وجینۆسایدمان بکەنەوەو پشکی شێری هەبوو لەبڕیاری ٦٨٨ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆپاراستنی هەرێمی کوردستان بەئێستاشەوە.

سەرۆکی فەڕەنسا هیچ هێرشێکی نەکردۆتە سەر کورد تاوەڵام بدەینەوە وەکونەتەوەیەکی موسوڵمان ئێمە بۆمان نی یە بەناوی ئیسلامەوە دژی فەڕەنسابین چونکە وڵاتانی ترهەیە کەخۆی بەخاوەنی ئیسلام دەزانێت وەک سعودیە ووڵاتەعەرەبیەکان وچەندین وڵاتی تر، کوردی بەدبەختی چارەڕەش لەهیچ ڕێکخراو پێکهاتەیەکی ئیسلامیشدا ئەندام نییە تا داوای هەڵوێست بکات.

دواقسەشم بۆهەموو ئەوهاواڵاتیانەی کوردی خۆمانە ئەگەرفەڕەنسا وڕۆژئاوا نەدەبوو ئێستا هەریەکێکمان نێرابووین بۆ وڵاتێکی موسوڵمان وخۆمان کۆیلە و شەرەف وناموسمان بەدەستی برا موسووڵمانە کانمانەوە دەبوو هەروەک چۆن لەئەنفال خوشکو دایکمانیان فرۆشتە مەلهاکانی میسر، چۆن داعشەکان ئەو هەموو ژن وکچە یەزیدیەیان وەک غەنیمە بردوو تەعدای شەرەفیان لێکردین، لەدوای کۆڕەوەکەی ئێران گەڕاینەوەو ڕاپەڕینی دووەم کرا لە دەربەندیحان ئەو براعەرەبە چاوڕەشە موسوڵمانانەمان لەکاتی ڕاکردنەکە کچێکی کوردی کەرکوکیان لەباوکی سەندبوو دواتر ئیغتسابیان کردبوو هەر لەپاڵ ڕەبایەکە خستبویانە ژیرلەوحێکەوە بەمردووی ئەمە خۆم بەچاوی خۆم ڕووداوەکەم بینی.

ئەگەر ڕۆژئاوا نەمان پارێزێت هەرچی خوشک ودایک وکچمان هەیە ئاوا ئیغتساب دەکرێت و دەکوژرێت و خۆشمان کۆیلە دەکرێین بەدەست براموسوڵمانەکانمانەوە و مێژوو ڕوداوی زۆرلەوەقێزەون تری تێدایە.

بائێمە دژی ئیسلام نەبین بەڵام نەبینە دوژمنی دۆستەکانمان و کۆیلەی برا موسومانەکان مان. خودای مەزنیش بەقەدەرتوانا داوای ئەرک هەڵوێست لەبەندەکانی خۆی دەکات.

ئەردۆغان بۆنەوت وغازەکەی ئێمە دەگری ئێمەش بەهۆی نەزانیمانەوە بۆئەوەدەگرین کەنابێت کەس ڕێگری لێبکات و بەئارەزووی خۆی داگیرمان بکات، هیوادارم سەردەمی سۆزوعاتیفە کۆتایی بێت و ژیری ببێته ڕێبەروڕێنیشان دەرمان.

ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

AM:10:40:27/10/2020



ئه‌م بابه‌ته 502 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌