کۆمپانیای نەوتی نوێ هەولێرو بەغداد بەرەو کوێ دەبات

ڕێبوار محەمەد
نوسەر و توێژەر لە بواری نەوت
ئایا بە دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی نوێ هەولێرو بەغداد دەگەنەچارەسەر؟

وڵاتانی هەناردەکەری نەوت بەگشتی و  هەرێم و بەغداش بەتایبەتی بەقەیرانێکی دارای وئابوری خنکێنەردا تێدەپەڕن تادێت ئابورییان لەپاشەکشەیە بەڵام بۆهەرێم وبەغداد کارەسات و هەرەسە.

سەرەڕای ئەوەی هەولێرو بەغداد پشتیان بەتاک سەرچاوەی  ئابوری نەوت بەستووەو لەم ساتەدا بەهۆی کۆرۆناڤایرۆس و جەنگی نرخەی نەوتەوە نرخی نەوت دابەزیوەو ناتوانێت ببێتە فریاد ڕەس بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکان و نەبوونی پلان وچارەسەری گونجاو بۆ بەدەست هێنانی سەرمایەی پێویست بو ڕزگاربوون  لەقەیرانەکان.

هەولێرو بەغداد زیاتر ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە بەهۆی ململانێی بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت وغاز لەعێراق و ڕێک نەکەوتن لەسەر چۆن یەتی بەڕێوەبردنی نەوت و ڕزگاربوون لە کاریگەریەکانی وای کردووە بەردەوام لەململانێدابن و بەتایبەت بەزەرەری هەرێم بشکێتەوە.

دوای ئەوەی دەستوری هەمیشەی عێراق پەسەندکراو لەمادەی ١١١ و ١١٢ دا یەکسانی کوردوعەرەب سەلمێنرا لە مافی نەوت وغازو بەپێی مادەی ١١٢ ی دەستور  دەبێت یاسای نە،ت و غازی فیدراڵی دەربکرێت و لەسەربنەمای هاوسەنگی  و هەردوو مادەی ئاماژەپێکراو بەڵەم بەهۆی شۆڤیەنیەتی عەقڵی بەڕێوەبردن ئامادەنەبوون پرۆژە یاسای نەوت وغازی فیدراڵی ساڵی ٢٠٠٧  بەهاوسەنگی لەپەرلەمان بکەن بەیاسا و گەڕانەوەیان بۆ یاساکانی بەعس کەتائێستاش کار بەیاساکەی بەعس دەکەن.
هەرێمی کوردستانیش بەناچاری یاسای ژمارە ٢٢ سالی ٢٠٠٧ نەوت وغازی هەرێمی کوردستانی دەرچواند.

 لەوکاتەوە تائیستا  ململانێ بەردەوامە و  نەگەشتونەتە هێچ ئەنجامێکی کۆنکریتی هەمیشە و  لەدوای بڕیاردانی ئابوری سەربەخۆ ڕیفراندۆمەوە تادێت هەرێم لەڕووی ئابوری ودارایی یەوە پاشەکشەدەکات و توانای بەڕێوەبردنی حکومەتی هەرێمی نەماوەو هەموو پرۆژەکان وەستاون و موچەی فەرمان بەران نەماو حکومەت تەنها ڕۆژەکانی شکستی دەژمێرێت.

دوای چەندین گەڕی دانوستانی نێوان هەولێروبەغدا هەرجارەی پێشنیارێک دەکرێت هیچیشی ناچێتە بواری جێبەجێکردن و تادێت لەڕێکەوتن دوردەکەونەوە. دواپێشنیاری عێراق دامەزراندنی کۆمانیایەکی نەوتی نوێ یە بۆ بەڕێوەبردنی نەوتی هەرێم بەڵام ئایا کێشەکه نەبوونی کۆمپانیایە یان  هۆکاری تر.

بەبۆچونی من  هەموو ڕێکەوتنەکانی نێوان بەغداد وهەرێم کۆتایەکەی شکستە لەبەرئەوەی کەهۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە لەسەربنەمای دەستوری هەمیشەیی عێراق ڕێکەوتن ناکرێت هەربۆیە ئەنجامی نابێت.

ئەگەردانوستانەکان لەسەربنەمای دەستوربن ئەوا دەبێت یاسای فیدراڵی بۆ دەربکرێت.

هێزی ڕێکەوتن ( اتفاق ) بەبەراورد بەدەستورو یاسا لاوازەو ناتوانێت کێشەکان چارەسەربکات بۆهەمیشەیی. هێزی دەستور یاسا زاڵەبەسەر ئیرادەی کاربەدەستانی هەولێروبەغدادو ناتوانن سەرپێچی لێبکەن ئەگەر لەوچوارچێوەداچارەسەڕکرا بەڵام   ڕێکەوتن ( اتفاق) هێزەکەی لاوازەو هەرلایەک بی یەوێت تاکلایەنە پاشەکشەدەکات ئەمە سڕونهێنی شکستی دانوستان  و ڕێکەوتنەکانی نێوان بەغداو هەولێر. 

پرسیارێک دێتە پێشەوە هەولێرو بەغدادچۆن دەتوانن بگەنە چارەسەری کۆتای لەهەموو دۆسیەکان ؟

وەڵام پێویستە هەرێم لەدانوستانەکانی جەخت لەسەر چارەسەرەکان لەچوارجێوەی دەستورودەرکردنی یاسادابێت  کەبەم شێوەیە دەبێت.

یەکەم ـــ  دۆسیەی نەوت وغاز بەدەرکردنی یاسای فیدراڵی بەپشتبەستن بەمادەی ١١١ و ١١٢ نەک  ڕێکەوتنی لاوازو بەدەرلەدەستورویاسا.

دووەم ـــ  گومرگ. پێویست بەپشت بەستن بەمادەی ١١٥ ی دەستور یاسای فیدراڵی بۆدەربکەن نەک ڕێکەوتنێکی لاواز.

سێیەم ـــ کەرکوک و شارۆچکەکانی تر دەبێت لەچوارچێوەی مادەی ١٤٠ دابێت نەک هەرجارەو بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەماو ڕێکەوتن وپاشان جێبەجێ ناکرێت  ئەگەرمادەی١٤٠ جێ بەجێ بکرایە ئێستا دۆخی ئەوناوچانە بەم شێوەنەدەبوو. 

چەندین مافی تری هەرێم لەدەستور ئاماژەی بۆکراوە پێویستە لەوچوارچێوە چارەسەربکرێت. 

لەکۆتایدا دەڵێم کێشەکانی نێوان بەغدادوهەولێر نەبە کۆمپانیاو نەبەڕێکەوتنی بێ بنەماو لاوازچارەسەرنابێت و کاتیش لەزەرەری کوردە.

دەبێت ئەوە بەبیری حکومەتی هەرێم بهێنینەوە کە سەرەڕای پاشەکشەی ئابوری جیهان و کەمبوونەوەی خواست لەسەرنەوت ویاریکردنی وڵاتانی سەرمایەداری بەوکارتەوە و ناجارکردنی سعودیە بۆجەنگێکی تری نرخی نەوت و هەروەها ململانێکانی باکوری ئەفریکا و دەریای سپی ناوەڕاست و قەوقازو ئێران وسوریاو کەنداو و عێراق هەرهەمووی لەسەر هەژموونەبەسەروزەوەو جوگرافیاداو هەرهەموویان کاریگەری نێگەتیڤیان بۆسەرکورد دەبێت وڕێکەوتۆەکانی ئیسرائیل و عەرەب وبەتایبەت لەگەڵ عێراق وهەموو ڕێکەوتنەکانی تر مەترسی  بۆسەر چارەنووسی هەرێم دەبێت و ناکرێت هەروابەدیار شکستەوە دانیشن و چاوەڕێی ئێزرائیل بن بێت و ڕۆحیان بکێشێت. 




ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

PM:01:29:16/10/2020



ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر