براوە و دۆڕاوی دانوستانەکانی بەغداد و هەولێر

ڕێبوار محەمەد
نوسەر و توێژەر لە بواری نەوت
 
دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و پەسەندکردنی دەستوری هەمیشەیی ساڵی ٢٠٠٥ لەعێراق و بەدرێژای ماوەی ڕابردوو هەولێروبەغداد لەململانێ یەکی توندی ئابوری، سیاسی، دەستوری ویاسایی، سەربازی و ئاسایشی دان و هەندێک جار تالوتکەی بەریەکەوتنی سەربازی گەشتوون دواتر هێمن بۆتەوەو هەندێجاریش کاری هاوبەش وسەنگەری هاوبەشیان هەبوو بەڵام دواکار بەزەرەری کورد هەمووی شکاوەتەوە کەبەم شێوەی لای خۆارەوەیە ـــ

یەکەم ـــ کێشە سەربازی وئاسایشی یەکان:

 
دوای پەسەندکردنی دەستورو نەخشەڕێگای چارەسەری ناوچە داگیرکراوەکانی باشوری کوردستان لەمادەی ١٤٠  دەستور بۆگەڕانەوەی ئەوناوچانە بە کەرکوکەوە بۆسەر هەرێمی کوردستان. 

بەڵام بەهۆی خەمساردی کوردو بیری شۆڤێنێتی عەرەبی و کاریگەری دەوڵەتانی هەرێمایەتی ئەم مادەیەجێ بەجێ نەکرا وبەردەوام کێشە و ئاڵوزی لەنێوان هێزەکانی عێراق و هەرێم هەبووە تاگەشتە هاتنی داعش و پاراستنی ئەوناوچانە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوەو بەخشینی قوربانی یەکی بێ وێنە و بەڵام لەبەرئەوەی ڕۆشتنی هێزەکانی پێشمەرگە لەچواڕچێوەی ڕێکەوتن نەبوو لەچوارچێوەی دەستور ڕاستەوخۆ عێراق دوای داعش بەپشتیوانی دەرەکی ئەوناوجانەی داگیرکردەوە و کورد گەورەترین زیانی خاک و کیان ومادی بەرکەوت ونیوەی خاکی کوردستانی لەدەست دا.

لەئێستادا هەولێرو بەغداد لەدانوستاندان لەبوارەکانی ئابوری ، سیاسی، سەربازی بەردەوام وەفدی هەردولا سەردانی یەکتردەکەن پلانی هاوبەش ڕادەگەیەنن بەڵام بەبۆچونی بەندە جارێکیتر هەرێم بەزیانەوە لێی دەردەچێت و شکست دەخوات و بەغداد براوەدەبێت لەبەرئەم هۆکارانەی لای خوارەوە :

یەکەم ـــ دانوستانەکان لەچوارچێوەی دەستوردا نی یە و تەنها ڕێکەوتنە و عێراق هەرکات بیەوت دەکشێتەوە و پشت دەکاتە کورد چونکە ڕێکەوتن هێزی ئەوەی نی یە کە بەردەوام لایەنەکان ناچاری پێکەوەبوون بکات لەڕووی یاسایی یەوە.

دوەم ـــ بەغداد ئێستا لە دۆخێکی مەتریسداری ئابوری، سەربازی، سیاسی، ئاسایشی دایە و لەنێوان بەرداشی ئەمریکا ـــ  ئێران و هێزەشیعیەکانی سەربەئێران وشەقامی عێراقی، هەڕشەی کشانەوەی ئەمریکا لەبەغدادو مەترسی داعش و قەیرانی دارایی عێراقێ خستۆتە دۆخێکی مەترسیدارەوە لەم کاتەدا پێویستی زۆری بەکوردە بەتایبەت مستەفاکازمی. 

بەبۆچونی من کازمی هێزی پێشمەرگە بەکاردەهێنێت بۆپاراستنی لەمەترسی داعش و دوای جێگیربوونی خۆی هەروەک عەبادی هێز دەهێنێتە وە سەرمان.

پێویستە حکومەتی هەرێم بەتەنها ڕێکەوتنێکی سەربازی وئاسایشی نەڕواتەوە بۆناوچەکان و کوڕی کورد بداتەشەهیدکردن و سامانی ئەم وڵاتە بەهەدەربدات وبەڵکو دەبێت لەچوارچێوەی مادەی (سەد وچل)دا بێت و عێراق نەتوانێت پەشیمان بێتەوە و کەئیشی پێمان نەما بەپشتیوانی دەرەکی وەکو شانزەی ئۆکتۆبەر پەلامارمان بداتەوە.

ئەم ڕێکەوتنەی ئێستا کە پێک دێت لە ژوری عەمەلیات و هێڵی بەرگری هاوبەش و ئۆپراسیۆنی هاوبەش هەرهەمووی لەقازانجی بەغدایە چونکە لەم کاتەدا داعش بەهێزەو بۆشایی ئاسایشی هەیە لەوناوچانە. 

ڕێکەوتنی شەنگالیش بەپێی شیکاریەکان لەبەرژەوەندی بەغدایە. 

دووەم ـــ نەوت وداڕایی :

هەموو دانوستانەکانی دۆسیەی نەوت و گومرگ و داهاتەکان لەدەرەوەی  مادەی 111 - 112-114ی دەستوری هەمیشەی عێراقە و بەڕێکەوتن ئەنجام دەدرێت ئەمەش بەشکستی هەرێم و سەرکەوتنی بەغداد دەگەڕێتەوە چونکە ڕێکەوتنەکە لەسەربنەمای دەستور نی یە و عێراق هەرکات بیەوێت پەشیمان دەبێتەوە.

بۆئەوەی هەرێم بەشکستەوە لەم دانوستانانە دەرنەچێت پێویستە دانوستان لەگەڵ بەغداد بکاتە یەک پاکێج و لەسەربنەمای ئەومافانەبێت کەدەستوردیاری کردوە و پێویستی بەدەرچواندنی یاساهەیە دانوستان بکات و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت نەبەڕێکەوتن وپاشان شکست بێتەدەروە.

بۆئەوەی کێشەکان بەیەکجاری وهەمیشەی چارەسەربێت پێویستە داوای دەرچواندنی یاسای نەوت وگازی فیدراڵی  بکات بۆ دۆسیەی نەوت، وەهەروەها بۆ گومرگ یاسای فیدراڵی دەربۆرێت بەپشت بەستن بەمادەی ١١٤ ی دەستور. هەروەها بۆکۆی مافە دەستوریەکان لەکوێدا دەستورداوای دەرکردای یاسای کردبوو یاسای بۆدەربکەن و هەموومافەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەربکرێت.  

ئەگەرهەرێمی کوردستان لەسەربنەمای دەستورنەبێت ئەوا بەدڵنیایی یەوە وەکو ڕابردوو هەمیشە بەشکست وزیانی گەورەوە لێی دەردەچێت و کێشەکان هەتاهەتایە بەردەوام دەبێت و لەئایندەدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگۆڕانکارڕدایە و دوورنی یە  باڵانسی هێزەکان بەزەرەری کورد نەشکێتەوە و ئەوەشی هەیە لەدەست دەردەچێت. 




ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

PM:08:19:14/10/2020



ئه‌م بابه‌ته 167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر