قەیرانی دارایی و چارەسەرە گونجاوەکان لەکوردستان

ڕێبوار محەمەد
نوسەر و توێژەر لە بواری نەوت

هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانێکی دارایی سەخت بوەتەوە کەکۆی کەرتە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکانی گرتۆتەوە ولەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و ئەوبڕەی بودجەیەی کەپێشتر دەهات بۆهەرێم لەلایەن بەغدادەوە وە داهاتی نەوت تاکە داهاتە کەهەرێم پشتی پێ بەستوەو بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی، سەرەڕای نەبوون ولاوازی کەرتە ئابوریە سەرەکیەکانی تر وەکو کشت وکاڵ و پیشەسازی بەهەموو لقەکانیانەوە بۆبەهێز کردنی پەیداکردنی داهات بۆ بودجەی هەرێم.

لەگرنگترین هۆکارەکانی ڕوودانی قەیرانی ئابوری و دارایی لەهەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ڕاگەیاندنی ئابوری سەربەخۆ وپشت بەستن تاک سەرچاوەی ئابوری نەوت و ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغداد و پشت کردنەکەرتەسەرەکیەکانی ترو لاوازی کەرتی تایبەت و پشت کردنە وەبەرهێنان وسودوەرنەگرتن لە سەرمایەوئەزموون و تەکنۆلۆجیای بیانی و هەروەها سەرمایەی ناوخۆیی، لەسەرەکیترین هۆکاریش دابەزینی نرخی نەوت و ئەوجەنگە ئابوریەی بەنرخی نەوتەوەدەکرێت بەردەوام قەیران ڕووبەڕووی هەرێم دەکاتەوە لەساڵی  ٢٠١٤ تا ئێستا کەنەوت لەسەد دۆلارەوە دابەزی بۆ چل دولارو زیاترلەایوەی بەهاکەی لەدەست دا.دابەزینی نرخی نەوت و نەهاتای بودەجە لەبەغداد بوەهۆی ناجێگیری دارایی لەهەرێم و لەساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٠ نەتوانرا لەلایەن حکومەت وپەرلەمانەوەی یاسای بودجە بۆهەرێم دابنرێت. 

گەندەڵی و نادادپەروەری و قۆرخکاری حیزبیی و کەسی ونەبونی پلان و لاوازی کەرتی گشتی وتایبەت و نەبوونی لێهاتوی هەرێمی گەیاندە ئەم دۆخە دارایی یە سەختە .

قەیرانی دارایی بوەهۆی نەمانی متمانە و پەکەوتنی ئەوهەوڵوپرۆژانەی پێشتر چ لەبواری وەبەرهێنان یان هەرشێوەک بێت پەکی بکەوێت پاشەکشەبکات ببێتەهۆی چەقبەستنی ئابوری نەمانی بودجە.

دەرئەنجامی ئەم قەیرانە نەمانی بودجە و پەک کەوتنی بودجەی بەکاربردن و وەبەرهێنان وەستانی هەموو پرۆژەکان و بەرزبونەوەی ڕێژەی بێکاری، هەژاری، هەڵاوسان

پێویستە هەرێم بۆجارەسەری قەیرانی دارایی، سیاسەتێکی دارای هەمەلایەنەی بەهێز بگرێته بەر ئەم هەنگاوانە بگرێتەبەر ـــ

یەکەم ـــ پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەموولایەنەکانی نێوخۆی و دەرەکی  ڕێک بخات بەپێی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان پشتیوانی دارای پەیدابکات چ وەک هاوکاری چ وەک قەرز لەڕێگەی بەغدادەوە.

دووەم ـــ ڕێکەوتن لەعێراق لە سەر هەموو دۆسیەکان بەتایبەت دۆسیەی نەوت و گومرگەکان بەپێی دەستور.

سێ یەم ـــ چاکسازی ئابوری، هەوڵبدات هەمووکەرتەکانی تر لەڕێگای وەبەڕهێنانەوە ببوژێنێتەوەو چەندین سەرچاوەی داهات بۆهەرێم زیادبکات وتەنها نەوت نەبێت پشت پشت بەستن بە نەوت کەم بکاتەوە و وەبەرهێنان لەبواری کەرتی نەوت وگاز ،پیشەسازی پترۆکیمیاوی، وەبەرهێنان لەهەموو کەرتەکانی تر بکاتە بنەماو پایەی سەرەکی چارەسەری قەیرانی دارای.

چوارەم ـــ چاکسازی دارایی و یاسای و شەفافیەت لەداهاتەکانی ناوخۆو گۆمرگەکان.

پێنجەم ـــ  پێداچونەوە بە پەیکەری حکومەتی هەرێم و بەپێی پێویستی و توانای ئابوری وەزارەتەکان  دروست بکات.

شەشەم ـــ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی. 

حەوتەم ـــ ئێستا لەجیهان هەوڵ بۆ دروست کردن و پەیداکردنی سەرچاوەی وزەی نوێ  دەدرێت وەکوکارەبا لەڕێگەی وزەی خۆرو باوە وهەرێمی کوردستانیش باشترین شوێنە بۆوەبەرهێنا لەم بوارە و دەتوانێت بوژانەوەیەکی ئابوری گەورەو بەدەستهێنانی سەرچاوەی دارایی باش پەیدابکات و بەهۆیەوە داهات،هەلیکار، پاک ڕنگرتنی ژینگەو چەندین سودی تری دەبێت و لەئێستادا جیهن بەرەوە پەیداکردنی سەرچاوەی وزەی نوێ یە لەڕێگەی خۆرو باوەو هەرلەئێستاوە ململننێکان دەستی پێکردوەو وڵاتیمچین کۆنترۆڵی حەفتاودوو لەسەدی تەکنۆلۆجیای ئەم بوارەی کردوە وئایندە بۆئەم وزە نوێ یە یه ودەوڵەتانی سەرمایەداری وپیشەسازی دەیانەوێت قۆناغ قۆناغ پاشەکشەبکەن لە وزەی نەوت ئەویش بەئامانجی ڕزگاربوونیان لە هەژموونی خاوەن دەوڵەتانی نەوت و وەلاوەنانیان و کەمکردنەوەی خەرنی و پاک ڕاگرتنی ژینگە، ئەگەرهەرێم هەنگاونەنێت لەئایندە نەوتیش هەرچەندە ئێستا کارتێکی سوتاوە بەدەست هەرێمەوە ئەوکات خراپتر دەبێت.

لەکۆتایدا ئەوەدەڵێم ئەگەر حکومەتی هەرێم بەم شێوە دەستەوەستان دانیشێت و هیچ پلانێکی نەبێت ئەوا هەرگۆڕانکاریەک ڕووبدات وەکو جەنگی نرخی نەوتی نێوان سعودیە وڕوسیا  توشی قەیران وکارەساتی گەورەتر دەبین  خەڵکی کوردستان لەتوانایدانی یە کە خۆی بگرێت لەبەردەم ئەم هەموو قەیران و کارەساتانەدا بەردەوام چاوی لەسەربەغداو تاک سەرچاوەی ئابووری نەوت بێت و هەردووکیشیان نابنە فریادڕەسی ئایندەی ئابورێ و سێاسی و کومەڵایەتی و دیاری کردنی مافی چارەنووسی گەلەکەمان، هیوادارم حکومەت هەستێت بەئەرکی سەرشانی خۆی وهیوا بۆ تاکبەتاکی ئەم نیشتمانە بگەڕێنێتەوە کە ئەمڕۆ بینیمان چۆن هاوڵاتیان کازمیان وەک فریاد ڕەس تەماشاکرد ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ئایندەی دەسەڵاتی سیاسی لەهەرێم.




ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

PM:03:45:22/09/2020



ئه‌م بابه‌ته 1567 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌