ئایا جەنگی لیبیا بەڕاستی کۆتایی دێت

ڕێبوار محەمەد
نوسەر و توێژەر لە بواری نەوت

کۆتایی ئەم هەفتە چارەنووسی لیبیا یەکلا دەبێتەوە.

ئاماژەی گۆڕانکاری پچڕپچڕ  بۆکۆتایی هاتن بەم یاریە لە لیبیا بەدی دەکرێت، وە لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا چارە نووسی نەوتی لیبیا یەکلا دەبێتەوە.

موشیر خەلیفە حەفتەر بێدەنگەو هیچ دووپاتکردنەوەیەکی نیشان نەداوە دوای ڕاگەیاندنی وەستانی جەنگ کەلەلایەنی هەردوو ڕکابەر سەرۆکی پەرلەمان و سه رۆکی حکومەت لەڕۆژی هەینی.

ئەمە قۆناغە یان بێدەنگی پێش دەست پێکردنی گەردەلولی هەڵگیرسانی جەنگە یان دەست پێکردنی دانوستانە بۆ کۆتای پێهێنانی گەمارۆی نەوتی خنکێنەر وگرتنەبەری ڕێوشوێنی هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.  

ئەگەر وەستانی ئاگربڕ سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا شاری سرت ـــ کە دەروازەی دامەزراوەی نەوتی لیبیایە  ـــ دەبێتە مەیدانی جەنگی لەناکاوی هێزە هەرێمایەتیەکان، سوپای میسرو هێزەکانی سەر بەڕووسیاو سوپای مشیر خەلیفە حەفتەری لیبی ( بەچەکی ئیماراتی) دژی هێزی تورکیا و بەکرێگیراوە سوریەکان و بەکرێگیراوەکانی تر و حکومەتی وفاقی لیبی.

پێش دوو ڕۆژ، سەرۆکی میسر نامەیەیەکی ناردووە بۆ مشیر خەلیفە حەفتەر ـــ ڕاستەوخۆ دوای کۆبونەوەی نێوان وەزیری بەرگری تورکیا و قەتەرلە شاری تەرابلوسی لیبیا کە هاوپەیمانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبین، کەس نازانێت ناوەڕۆکی نامەکەی سەرۆکی میسر چی تیایە، بەڵام میسر لەئامادەباشیدایە بۆ هەستان بە کردەی سەربازی لە شاری سرتی لیبیا.

لەبەرئەوە، لەم قۆناغەدا تەنها دوو هەڵبژاردە هەیە - وەستانی جەنگ یان ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی هەمە لایەنە لەنێوان تورکیاو قەتەر لەلایەک وە میسرو هێزەکانی مشیر خەلیفە حەفتەر لەلایەکی تر،وەپێشهاتی گەورە بەتەواوی لەناوچەکە دێتە پێشەوە و ڕوبەڕوو بونەوە و جەنگ لەسەر ئەم ئاستە ناوەستێت و بە ناوچەکەدا بڵاو دەبێتەوە.

بە بۆچونی من ئەم ئاگربڕە مانۆڕی تورکیایە بۆ ڕێکخستنەوەی گوشارەکان لەسەری و تادێت بەرەی دژی تورکیا فراوان دەبێت. 

پێویستە هەرێمی کوردستان بەوردی ئاگاداری پێشهات و گۆڕانکاریەکانی ئەم دووئەگەرەبێت لەناوچەکەو لیبیاو خۆی بۆ ئامادەبکات و لەگەڵ گۆڕانکاریەکان خۆی بگونجێنێت.چونکە ئەگەر جەنگەکە گەورەبێت پریشکی بەئێمەش دەگات. 

 تێبینی _ سەرچاوەی زانیاریەکان لە سایتی ئۆیڵ پرایسی ئینگلیزی یەوە وەرم گرتوە.


ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

PM:11:15:23/08/2020



ئه‌م بابه‌ته 566 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌