ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئێراق وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بنیادنانی هه‌یكه‌لی به‌ڕێوه‌بردنی ئێراق تیایدا سیسته‌می فیدراڵی دیموكراسی فره‌یی جێگیر كراوه، به‌و پێی یه‌ی ده‌ستور سه‌رچاوه‌ی یاسادانان و ده‌ستنیشانكردنی جۆریه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و ڕێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵگای ئێراقیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی دامه‌زراوه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن به ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوره‌وه.
له دیباجه‌كه‌ی ده‌ستوری ئێراقدا، چه‌ند مادده‌یه‌ك له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاماژه به فیدراڵی، یەکێتی فیدراڵی كراوه وه‌ك سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئێراقی دوای ڕژێمی به‌عس، لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ین له‌سه‌ر فیدراڵیه‌تی ئێراق و پابه‌ند بوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوەند به ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور، ئه‌و سیسته‌مه‌ی حوكمی ده‌كات له كوێدا فیدراڵیه‌ت جێكه‌وت كراوه؟
دوای گۆڕینی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن بۆ ئێراق و چه‌سپاندنی فیدراڵی ته‌نها هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمی فیدراڵ له چوارچیوه‌ی ئێراق به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور دانی پێدانراوه، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێراق، وڵاتانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمایه‌تی وه‌ك هه‌رێمێك له چوارچێوه‌ی ئێراق (زۆربه‌ی جار وه‌ك وڵاتێك له‌ناو وڵاتێك) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی دیفاكتۆیه، 12 ساڵ پێش ڕووخانی رژێمی به‌عس به بڕیاری 688ی ساڵی 1991ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی كورد له چنگ هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژێمی به‌عس پێكهێندرا، ئه‌م بڕیاره له‌ڕێگای هێڵێكه‌وه كه به‌هێڵی 36ناسراوه هه‌رێمی كوردستانی له ناوچه‌كانی تری ئێراق جیاكرده‌وه، به‌م شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی بەعس له هه‌رێم وه‌ده‌رنرا و كورد ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، كه‌واته ئه‌و فیدراڵیه‌ی له ئێراق هه‌یه ده‌كرێ ناوی بنێین سیسته‌می فیدراڵی نه‌ته‌وه‌یی نێوان كورد و عه‌ره‌ب، وە مێژووەکەی بۆ پێش ئێراقی نوێ دەگەڕێتەوە.
به‌ده‌ر له هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 17ساڵی ڕابردوو له دوای نوسینه‌وه و په‌سه‌ند كردنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئێراق هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر هه‌نگاوی نابێ به ئاراسته‌ی راگه‌یاندنی هه‌رێمێك له ئێراق له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌وه ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی بۆ درووست كراوه، به‌م شێوه‌یه هه‌وڵه‌كان له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه وه‌ستێندراون، نمونه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته له به‌رچاون، له‌وانه هه‌وڵه‌كانی خه‌ڵكی به‌سراو به‌رپرسانی شاره‌كه بۆ دروستكردنی هه‌رێمی به‌سرا، به جۆرێك له سه‌ره‌تای بنیادنانه‌وه‌ی ئێراق به‌شێك له شیعه‌كان هه‌وڵیاندا هه‌رێمی باشوری ئێراق یان هه‌رێمی به‌سرا پێكبهێنن، به‌ڵام گوێیان بۆ نه‌گیرا و هه‌وڵه‌كانیان به ئاكام و ئه‌نجام نه‌گه‌یشت.
به‌هه‌مان شێوه سوننه‌كانیش هه‌نگاوه‌كانیان به ئاراسته‌ی ڕاگەیاندنی هه‌رێمێك بۆ سوننه نشینه‌كان نا، به‌ڵام تا ئێستا له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه ماوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به بیانووی جیاواز و له‌ڕێگای كاراكته‌ره سیاسیه‌كانی شیعه و سوننه‌وه به‌ربه‌سته‌كان دروست ده‌كه‌ن، كاتێ ئه‌و كاراكته‌رانه ده‌چنه به‌غدا و به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رده‌گرن، خۆیان ده‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كان، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ڕۆڵی نەرێنیان هه‌یه به ئاڕاسته‌ی شكستپێهێنانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ پیكهێنانی هه‌رێمه‌كان ده‌نرێن، له به‌رامبه‌ردا به‌شێك له بڕیاربه‌ده‌ستانی ناوه‌ند له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا بانگه‌شه‌ی ناوه‌ندێكی به‌هێزیان كردووه، هه‌ندێكیان به ووشەی فیدراڵیشه‌وه قه‌ڵسن و هه‌وڵ دراوه هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستور بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ سڕینه‌وه‌ی سیسته‌می فیدراڵی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێراق بۆ زه‌مه‌نی پێش نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هەمیشەیی ئێراق.
ڕێگری كردن له پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان پێشێلكاریه‌كی زه‌قی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوره، ئه‌م ڕێگریانه جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ناوه‌ند به‌سه‌ر ناوچه‌كان هێشتۆته‌وه، هۆكارێكیشه تا كێشه و ناوكۆكی مه‌زهه‌بی قوڵترببنه‌وه و گروپه تیرۆریستیه‌كانیش لە ئەنجامی بەردەوامی ناکۆکیەکان له ژێر ناوی جیاواز هه‌میشه سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه و ناوچه‌كان بناڵێنن به‌ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزاری و خراپی ئه‌من و ئاسایش و نیزاعی مەزهەبی.
پێكنه‌هێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و ڕێگری‌کردن لە دەرچونی یاسای نه‌وت و گاز دوو له‌و ئامرازه ده‌ستوریه پێشێلكراوانهن كه هۆكارن بۆ قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان، یه‌كه‌میان (ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی) به پێی ئه‌و میكانیزمه پێكده‌هێندرێ نوێنه‌ری هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی ناكه‌ونه چوارچێوه‌ی هه‌رێمه‌كان، لێره‌دا كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان له سێ پارێزگا پیكهاتووه، ناكرێ دوو نوێنه‌ری هه‌بێ و له به‌رامبه‌ردا هه‌ر پارێزگایه‌ك دوو نوێنه‌ری هه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئێراق له چه‌ند هه‌رێمێك پێكبهاتبا ئاسته‌نگه سیاسی و ته‌كنیكیه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی كه‌م ده‌بوونه‌وه، بە ئەگەری زۆر ئێستا ئەو ئەنجومەنە پێکهێنرابوو.
یاسای نه‌وت و گازیش په‌یوه‌ندی بە پرسی نەوت و گاز و سامانە سروشتیەکانی ناوچەکانی ئێراق هەیە، بۆ ئەوەی داهاتەکەی لە خەزێنەی بەغداوە بە قۆرغکراوی بهێڵدرێتەوە بڕیاربه‌ده‌ستانی ناوه‌ند پڕۆژه یاساكه‌یان له ڕه‌فه‌كانی بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هێشته‌وه و پێش ئه‌وه‌ی ببێته یاسایه‌كی به‌ركار له‌وێ ههڵیانپهسارد.
له‌ماوه‌ی 64ساڵ ته‌مه‌نی كۆماری ئێراقدا چه‌ندین پڕۆژه و پێشنیاز به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی خراپی سیاسی و جڤاكی ئێراق خراونه‌ته ڕوو، زۆربه‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه و پێشنیازه‌كان به ئاراسته‌ی دابه‌شكردنی ئێراق بووه، سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی فیدراڵی پێش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس یه‌كێك بووه له‌و پڕۆژانه‌ی خراونه‌ته ڕوو، دوای ڕوخانی ڕژێم سیسته‌می فیدراڵی له چوارچێوه‌ی بنیادنانەوەی ئێراقی نوێ 17ساڵه له ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور جێكه‌وت كراوه، ئه‌م ته‌جروبه حوكمرانیه له ماوه‌ی ئه‌و حه‌ڤده ساڵه به‌ره‌و پاشه‌كشه هه‌نگاوی ناوه و خه‌ریكه له بار ده‌برێ، بۆیه ئه‌گه‌ر به وردی كار له‌سه‌ر جێكه‌وت كردنی فیدراڵی له ئێراق به پێی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور نه‌كرێت چیتێدایه ئه‌گه‌ر نەخشەڕێگای نوێ بخرێته ڕو.
له ئێراقی نوێ دوو نەخشە ڕێگا بۆ فیدرالیزه‌كردنی ئێراق خراونه‌ته ڕوو، یه‌كه‌میان ساڵی 2006 جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا و لێزلی گهڵ‌ب له ڕێگای وتارێكه‌وه له نیویۆرك تایمز به ناونیشانی (یه‌كێتی ئۆتۆنۆمی بۆ ئێراق)،تیایدا میكانیزمه‌كانی جیكهوت كردنی فیدراڵیان وه‌ك چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی ئێراق خسته ڕوو، ئه‌ویش به دابه‌شكردنی ئێراق بۆ چوار هه‌رێمی لامه‌ركه‌زی خاوه‌ن بڕیار، (هه‌رێمی به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمی سوننه، هه‌رێمی شیعه)، به‌غدا مه‌رجه‌عی پاراستنی سیاده‌ی ئێراق و یه‌كێتی نێوان هه‌رێمه‌كان بێ.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێراق (جنین بلاسخارت) بەنهێنی نه‌خشه ڕێگایه‌كی نوێی خسته ڕوو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌م نه‌خشه ڕێگایه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی خزایه ناو ڕاگه‌یاندن، به پێی ده‌نگۆكان نه‌خشه ڕێگاكه‌ی بلاسخارت بریتی بوو له كۆنفیدراڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێراق، لێره‌دا كۆنفیدراڵی یه‌كێك بووه له چاره‌سه‌ره‌كان بۆ دۆخی ئاڵۆزی ئێراق.
كۆنفیدراڵی یه‌كێتیه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له نێوان دوو وڵاتی خاوه‌ن سه‌روه‌ری، تیایدا چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن، به پێی ئه‌و پێناسه‌یه بێ ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی كۆنفیدراڵی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێراق بنرێت پێویسته هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێ، وه ئه‌و مادده ده‌ستوریانه‌ی تایبه‌تکراون به قه‌واره‌ی دەستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌موار بكرێنه‌وه، چونكه هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سنوری جیوگرافی، سه‌روه‌ری، كارگێڕی یه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێراق نامێنێ، ئه‌وكات هه‌رێم و به‌غدا له ڕیگای ڕێككه‌وتنێكی ئاره‌زوومه‌ندانه یه‌كده‌گرن، به‌ڵام گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی كۆنفیدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی نیمچه دوورگه‌ی كۆریای باشور بكه‌ین ده‌كرێ پێناسه‌یه‌كی تر بۆ كۆنفیدراڵی دابڕێژینەوه، له زه‌مانی زوو كۆمه‌ڵێك هه‌رێم له كۆریای باشور له ڕێگای یه‌كیه‌تی كۆنفیدراڵیهوه یه‌كیانگرت.
ئه‌گه‌ر به وردی كار له‌سه‌ر سیسته‌می كۆنفیدراڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێراق بكرێ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی هیچ كامیان نابنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌وی تر و به پێچه‌وانه‌وه له ڕیگای یه‌كێتی كۆنفیدراڵی بهرژەوهندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌پارێزرێ، ده‌كرێ له ڕێگای كه‌مپه‌ینه‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته له نێو شه‌قامی ئێراقی و نوخبه‌ی سیاسی ئێراق درووست بكرێ، هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وئێراق كۆتایی پێ ده‌هێنێ، سیسته‌می فیدراڵیش له كۆڵ ئێراق ده‌كاته‌وه (ئه‌مه هیوای به‌شێكی زۆر له نوخبه‌ی سیاسی عه‌ره‌بی ئێراقه)، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پایه‌ی بنه‌ڕه‌تی مانه‌وه‌ی ئێراقه وه‌ك وڵاتێكی فیدراڵی، به‌و پێیه‌ی جگه له هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌رێمێكی تر له ئێراق بوونی نیە.