یاسا

مەسعود شێوەڕەشی
ڕۆژنامەنووس
وشەیە‌كی گه‌وره‌ و خاوه‌ن سه‌روه‌ره‌‌، له‌هه‌مان كاتیشدا بچوك و سانایه‌  زۆرترین بێ رێزی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، بنه‌مای هه‌موو حوكمڕانیه‌تێكه‌، پێش ئه‌وه‌ی باسی دیموكرتی و سه‌ربه‌ستی بكرێت، ده‌بێت باسی یاسا وجۆره‌كه‌ی و گونجاوی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م بكرێت...
 
زۆرینه‌ی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووده‌ده‌ن ده‌ر‌بڕینێكه‌ به‌ڕوون ئاشكرایی ده‌یان بینیین و به‌ چاو تروكانێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ین هه‌ست ناكه‌ین دژی یاساین، ده‌توانیین بڵێین زۆربه‌ی ڕه‌فتاره‌كان تاوانن‌ له‌ دژی یاسا.

ڕۆژانه‌ له‌ سۆشیال میدیا گوێبیستی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌بین، چه‌ندین كه‌س به‌هۆی تیژڕه‌وی وسه‌رپێچیه‌كان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وزامدار ده‌بن، هه‌واڵه‌كه‌ ده‌بیستین و به‌ره‌و گوێبیستنی هه‌واڵێكی تر ده‌چین، كاردانه‌وه‌‌كان ته‌نیا ئاخ هه‌ڵكێشانێكه‌ بۆ مردوه‌كان ئه‌وه‌شیان زوو له‌بیرده‌كرێت، بۆخۆشمان له‌وه‌ دڵنیا نین چ كاتێك تووشی ئه‌م ڕووداوانه‌ ده‌بین به‌ هۆی خێرایی و كورتكردنه‌وه‌ی ڕێگا، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند چڕكه‌یه‌كی تر له‌ كات...

ئاریشه‌كه‌ زۆر له‌ سه‌رپێچی كردنی هاتووچۆ گه‌وره‌تره‌، به‌ڵام پوخته‌ی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ ده‌ربڕینێكه‌ بۆ نه‌بوونی یاسا، یاخود ده‌توانیین بڵێین گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی یاسایه‌ بۆ دواوه‌ له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌ شازه‌كانی سه‌رپێچیكه‌ران، هه‌ر ڕه‌فتارێك چ گه‌وره‌ بێت یاخود بچووك.
 
ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانیین گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت كاتێك ده‌ست پێ ده‌كات، كه‌ دیارده‌ی دروست كردنی تاسه‌ی هاووڵاتیان له‌ ‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كانیان و فرۆشگاكانیان دروستی ده‌كه‌ن  بۆله‌سه‌رخۆ ڕۆیشتنی ئۆتۆمبیله‌كان نامێنێت، واته‌ هه‌ركه‌سه‌و یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆخۆی داده‌نێت له‌وشوێنه‌ی ئاره‌زووی ده‌كات...

هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت، ئه‌گه‌ر ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ كرداره‌كانیدا ئاڵنگه‌ری یاسا بكات، كه‌ به‌یه‌كێك له‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی بنه‌ماكانی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت.

پێش ئه‌وه‌ی باسی سه‌ربه‌خۆی، دیموكراتییه‌ت وچاره‌سه‌ركردنی ئاریشه‌ ئابووریه‌كان بكه‌ین، ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین نیشتمانێكمان هه‌بێت، یاسا تیاییدا سه‌روه‌ربێت و له‌هه‌موو كات و شوێنێك ئاماده‌ و كارا بێت، دادپه‌روه‌رانه‌ بێت بۆ هه‌موو تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بێ جیاوازی كردن ...

كاتێك یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت، له‌م كاته‌دا شێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌مان ده‌وێت كه‌ ئێمه‌ شایه‌سته‌ین...

ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

PM:09:47:21/11/2020



ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر