سزاى بازرگانی کردن بە بەشەکانى جەستەى مرۆڤەوە

لقمان موستەفا صالح
پارێزەر

چاندن یان بازرگانی كردن به‌ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، دیارده‌یه‌كی جیهانییه‌ و له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا بوونی هه‌یه‌، تائێستا ئەوەی زانرابێت زیاتر باس لە بازرگانی بە گورچیلەی مرۆڤەوە کراوە، کەچی لەهەمووی سەیرتر بازرگانی کردن بە ئەندامی زاووزێی نێرینەشی هاتەسەر.!


ڕای زانایانی ئایینی


بەڕای زانایانی ئایینی،
بازرگانی کردن بەم بەشە هەستیارەی مرۆڤەوە(گوون)، له‌ ئایینی ئیسلامدا کەدەڵێین "مرۆڤ دروستكراوێكی ڕێزلێگیراوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ڕێز و پێزانینی بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی هه‌بێت"، هه‌روه‌ها دەڵێت "ئه‌گه‌ر چاندنی گوون، جیناتی كه‌سی به‌خشه‌ر بگوێزێته‌وه،‌ ئه‌وا له‌ڕووی شه‌رعه‌وه‌ رێپێنه‌دراو و نه‌گونجاوه"‌.


ڕای پزیشکان


ئه‌گه‌رچی به‌شێك له‌ پزیشكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، باوه‌ڕیان به‌ وه‌ها نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك نییه‌، كه‌ گوونی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی دیكه‌ بگوێزرێته‌وه‌، به‌ڵام... پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری نایشارێته‌وه‌، نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گوون، وه‌كو هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه‌ی چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ ده‌كرێت و ئاساییه‌، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ كه‌سی به‌خشه‌ر جیناتی خۆی له‌گه‌ڵ هێلكه‌ گوونه‌كه‌ ده‌گوێزێته‌وه‌ و كه‌سی وه‌رگر نابێته‌ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی هێلكه‌گوونه‌كه‌
.


ئەرکی یاسا


بابزانیین یاسا لەم بارەیەوە چی دەڵێت، وەک ئاشکرایە
ئەركی سەرەكی یاسا ئەوەیە سنوورێك دابنێت بۆ هەڵس و كەوتی مرۆڤ بە گشتی و تاوانباران و سەرپێچیكاران بەتایبەتی، لێرەوە زۆربەی وڵاتان هەوڵیانداوە یاسایەكی تایبەت دەربكەن بۆ ئەوەی چوارچێوەیەكی مۆڕاڵی و هاوئاهەنگ دابنێن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ جەستەی مرۆڤ، بۆ نمونە یاسادانەری عێڕاقی یاسای ژمارە(١١)ی ساڵی ٢٠١٦ و یاسا دانەری میسڕی بە پێی یاسای ژمارە (٥) ساڵی ٢٠١١ بابەتەكەیان ڕێكخستووە و لە بەریتانیاش ئێستا كار بە یاسای (٣٠/ ٢٠٠٤) دەكرێت.


ڕای شارەزایان


بەڕای
شارەزایان هەریەكە لە یاسای عێڕاقی و میسڕی سەركەوتوو نەبوون لە فەراهەمكردنی پاریزگاریكردنێكی بەهێز لە كەڕامەتی هاوڵاتیانیان، چونكە بەبێ مەرجی هەبوونی پێوەندیی خزمایەتی لە نێوان هەردوو لایەنی گرێبەستەكە، زۆر ئەستەمە بتوانین ڕیگری بكەین لە بازرگانی كردن بە جەستەی مرۆڤ لە ژێر پەردەی بەخشین، لەمەش خراپتر یاسای عێڕاقی مەرجی ڕەگەزنامەشی دانەناوە، كە رێخۆشكردنێكی تەواوی كردووە بۆ ئەوەی كەسانێكی تر لە دەرەوەی وڵات بێن و لێرە ئەوەی دەیانەوێت دەستیان بكەوێت بە بڕە پارەیەكی كەم، ئەمە بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتان، كە بۆ پارێزگاریكردن لە كەرامەتی هاوڵاتیان، ئەم مەرجەیان داناوە.


پێویستە لەکوردستان چی بکرێت؟

خاڵێكی تر پێویستە لە كوردستان كاری لەسەر بكرێت بریتییە لە دامەزراندنی بۆردێكی گشتی تایبەت بە سەرپەرشتیكردنی نەشتەرگەریی گواستنەوە و چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ، هەروەها كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەم جۆرە نەشتەرگەرییانە، لە بەرامبەردا سزادانی هەركەسێك كە بەبێ ئاگاداریی ئەو بۆردە كارەكە ئەنجام بدات، هەڵبەتە ئەمەش پێویستی بە یاسایەكی كارای تایبەت هەیە و پێویستە پەرلەمان لە ڕێی لیژنە پەیوەندیدارەكان كاری لەسەر بكات و سوود وەرگرن لە كەم و كوڕِیی یاسای وڵاتانی تر و دووبارەی نەكەنەوە.


کەچی
بەداخەوە نەک سوودی لەو وڵاتانە وەرنەگرت، بەڵکو کاری بەیاساکەی خۆشی نەکرد کەوەک ئاماژەمان پێکردووە، کەبووە بە بڕیار و لەوەقائعیشدا بڵاوکرایەوە.!

 
پەرلەمانی كوردستان لە كانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێگەی دەركردنی یاسایەك بە ناوی (گواستنەوە و چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ) هەوڵی ڕێگری لەم جۆرە بازرگانییەی داوە، یاساكەش لە ڕۆژنامەی (وەقایع) بڵاو كراوەتەوە بە مەبەستی كارپێكردن، بەڵام مەخابن لە وتەكانی پۆلیسی سلێمانیدا دەردەكەوێت كە تا ئێستاش كار بە یاسای سزادانی عێراقی دەكرێت لە هەمبەر بازرگانی كردن بە جەستەی مرۆڤەوە.

چاندنی گورچیلە ئەگەرچی وەك بەخشین لە هەندێك وڵات لەناویشیاندا عێراق بە پێی یاسا ڕێگەپێدراوە، بەڵام بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەم كردارە قەدەغە و سزای توندی بۆ دانراوە، نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەنجامدانی ئەم جۆرە كارەی لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەیەكدا قەدەغە كردووە.


کەواتە


هەر بۆیە
بە پێویست دەزانرێت یاسای بنەبڕكردنی بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە کە پەرلەمانی كوردستان لە كانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێگەی دەركردنی یاسایەك بە ناوی (گواستنەوە و چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ) ئەکتیڤ بکرێت و دانانی توندترین سزا دیاری بكرێت بۆ هەموو ئەوانەی كە لەو جۆرە تاوانانەوە تێوەدەگلێن یاخود تێوەگلاون.

ئەم وتارە گوزارشتە لەڕاى نوسەر وچاوى کورد لێی بەپرسیار نییە

 

 

 

 


PM:04:28:23/04/2019



ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر