دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له "دۆناڵد تره‌مپ"ی كۆماری و "جۆ بایدن" ی دیموكراتی چوونه كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكاوه، له (3/11/2020) ده‌رئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن-ه‌كه‌یان به‌پێی سیسته‌می ئهلیكترۆڵ كۆلێژ له كۆی (538) ده‌نگ، بایدن (306)ده‌نگ و، تره‌مپ (232) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام تره‌مپ تا ئێستا دان به ئه‌نجامه‌كاندا نانێت و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، دوا وێستگه‌یشی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێسه، داوای له لایه‌نگرانی كرد؛ به خۆپیشاندان بچنه به‌رده‌م كۆنگرێس
كۆتا قۆناغی په‌سه‌ندكردن؟
به‌پێی ده‌ستوور و یاساكانی ئه‌مریكا؛ كۆتا قۆناغی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وه‌یه، كۆنگرێسی ئه‌مریكا به هه‌ردوو ئهنجوومهنهكهیهوه (نوێنه‌ران 438/ئه‌ندام) و (پیران/ 100 ئه‌ندام) كۆی هه‌ردوكیان (538) ئه‌ندامه، له ڕۆژی (6/1)دا كۆ ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌سه‌ند بكات كه له ویلایه‌ته‌كانه‌وه هاتوون، له هه‌ر ویلایه‌تێك به‌جیا په‌سه‌ند كراون.
هه‌مووان ده‌زانین تره‌مپ له هه‌موو وێستگه‌كاندا هه‌وڵیداوه پارێزگاری له مانه‌وه‌ی خۆی بكات، ئه‌وه‌نده‌ی پێی بكرێت كێشه‌ی یاسایی دروست بكات، هه‌ر له تانه لێدانی ئه‌نجامه‌كانه‌وه له دادگای ویلایه‌ته‌كان هه‌تا ئێستا.
كۆنگرێس چی ده‌كه‌ن؟
كۆنگرێسی ئه‌مریكا (6)ی كانون كۆده‌بێته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه، به‌ڵام ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه گفتوگۆی ئه‌و سكاڵایانه بكات له باره‌ی هه‌بوونی (ته‌زویر)ه‌وه كراون، ئه‌مه پێویستی به‌وه‌یه كه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پیران و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای گفتوگۆی ئه‌و سكاڵایانه بكه‌ن، كه داواكه كرا له‌لایه‌ن دوو ئه‌ندامه‌كه‌وه ئه‌وا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و، ئه‌گه‌ر ده‌نگی هێنا گفتوگۆكه ده‌ست پێده‌كات لەبارەی ئەنجامەکان وسکاڵاکانەوە، هه‌ر ئه‌نجومه‌نێك به‌جیا بۆ ماوه‌ی دو كاتژمێر گفتوگۆی دەکات.
كۆمارییه‌كان ده‌یانه‌وێت چی بكه‌ن؟
ئێستا هه‌ندێك ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان كه ژماره‌یان (10) ئه‌ندامه، به سه‌رۆكایه‌تی "تید كروز" ئاماده‌ن ئه‌و داوایه پێشكه‌ش بکەن، كه لێكۆڵێنه‌وه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت له سكاڵاكان بكۆڵدرێته‌وه له‌و ویلایه‌تانه‌ی كه تێبینی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان هه‌یه، داواده‌كه‌ن په‌سه‌ندكردنه‌كه بۆ ماوه‌ی (10) ڕۆژ دوابخرێت، "مایك پێنس"ی جێگری "ترەمپ" وه‌ك سه‌رۆكی كۆنگرێس ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كات. دەڵێت؛ وەڵامدانەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکە.
تره‌مپ ده‌یه‌وێ مایك پێنس چی بكات؟
به‌پێی ده‌ستووری ئه‌مریكا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی (ئه‌نجومه‌نی پیران)ه كه له (100) ئه‌ندام پێك دێت، كۆمارییه‌كان زۆرینه‌ن تیایدا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه هاو به‌شه ئەو ده‌یكات كه هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌مڕۆ(6/1) پێکەوە ده‌یكه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان، جا "تره‌مپ" و هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كۆماری ده‌ڵێن؛ پێویسته "مایك پێنس" ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت و نه‌هێڵێت ئه‌نجامه‌كان خێرا په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵكو داوای لێكۆڵینه‌وه بكات له بارەی ئەنجامەکان و ئەو ساخته‌كاریانه‌ی كه كراوه لە هەندێ ویلایەت، داوای گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنرێت كه ساخته‌كاری كراوه، وه‌ك ئه‌وان بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن.
ئایا پێنس ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه؟
ڕاسته "مایك پێنس" سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات و، ده‌سەڵاتی فراوانیشی هه‌یه. به‌ڵام زۆربه‌ی شاره‌زایان له‌و باوهڕەدان كه "پێنس" له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و ڕێكخستنی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پیران له كۆمارییه‌كان به‌ناوی "لوی گۆمێرت" له دادگا سكاڵای تۆمار كردوه و ده‌ڵێت؛ مایك پێنس ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه كه ته‌نانه‌ت ئه‌نجامه‌كانیش ڕه‌تبكاته‌وه و، داوای لێكۆڵینه‌وه‌یش بكات. هه‌رچه‌نده "پێنس" ده‌ڵێت "ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی كۆنگرێسه نه‌ك ئه‌و به‌ته‌نها" به‌ڵام "لوی گۆمێرت" سووره له‌سه‌ر داواكه‌ی.
ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو چی ده‌بێ؟
دوای ئه‌وه‌ی؛ دوو ئه‌ندام داوای پێداچوونه‌وه به سكاڵاكانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هه‌ر ئه‌نجومه‌نێك به‌جیا كۆده‌بێته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر بۆ گفتوگۆكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ده‌نگده‌ده‌ن له‌سه‌ر قبوڵكردن یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، دواتر دیسان پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی ڕابگه‌یه‌نن.
ئێستا لە ئه‌نجومه‌نی پیران كۆمارییه‌كان زۆرینه‌ن تیایدا‌و له نوێنه‌رانیش دیموكراته‌كان زۆرینه‌ن، بەڵام هێشتا ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌وڵه‌ی "تره‌مپ" هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بێت دەنگدان بە دژی خواستی "ترەمپ" بێت و ئه‌نجامه‌كان وه‌ك خۆی په‌سه‌ند بكرێت، به‌تایبه‌تی كه به‌شێك له خودی كۆمارییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پیرانیش داوای په‌سه‌ندكردنی ئەنجامەکان ده‌كه‌ن، كه یه‌كێك له‌وانه (میچ ماكۆنێل) ه ، سه‌رۆكی كوتله‌ی كۆمارییه‌كانه له ئه‌نجومه‌نی پیران.