كوردو كۆده‌نگیی ته‌نگانه‌

یادگار چاوشین
سەرنوسەری گۆڤاری ڕێچكە
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد، ده‌بینین ته‌نها لێكترازان ناوماڵی كوردی خامۆش كردووه‌، هیچ كاتێك نه‌گه‌یشتوه‌ به‌ ئامانجه‌كانی، وه‌لێ له‌دوای به‌هاری 1991وه‌ كورد له‌ باشوری كوردستان لێكترازانی زۆرتر بووه‌ وه‌ك له‌ پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن، كه‌ به‌داخه‌وه‌ چركه‌ساته‌كانی نوسینه‌وه‌ی مێژو بۆ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له‌ ته‌مه‌نی ڕاپه‌رین هاتۆته‌ دنیاوه‌ ناتوانرێت له‌ مێژودا بنوسرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ پرسیاره‌كه‌یه‌! 

ده‌سپێك بۆ یه‌كده‌نگی ناو ماڵی كورد ڕوخانی ڕژێمی به‌غداد له‌ساڵی 2003 بوو كه‌ له‌و مێژوه‌وه‌ جارێكی تر سه‌ركردایه‌تی كورد به‌یه‌ك ده‌نگ چونه‌ ناو پڕۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی خه‌باتكردن كه‌ ئه‌م خه‌باتكردن و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ زۆر لێكترازانی زۆرتر بوو له‌ كۆده‌نگی، هه‌ربۆیه‌ له‌ ئێستاشدا موشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بێ یه‌ك و دوو ئه‌م جاره‌ش كورد ماڵی خۆی ڕێكخسته‌وه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌ده‌بوو مه‌ترسیه‌كان وابكات كه‌ له‌ یه‌كتری بپرسین و هه‌ست به‌ یه‌كده‌نگی بكه‌ین.

ئه‌م جۆره‌ هه‌نگاونانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌میشه‌ ئه‌و ساتانه‌مان بیرده‌خاته‌وه‌ كه‌ تێكچونی ئارامی ناو شاره‌كان یه‌كسه‌ر لایه‌نی ئه‌منی بۆ ڕێگرتن له‌ هه‌ر روداوێك پشت به‌ دیواربه‌ندیه‌كان ده‌به‌ستن، ئێستاش ئه‌و كۆده‌نگیه‌ هه‌مان ئه‌و دیواربه‌ندیه‌یه‌ كه‌ یه‌كی خستوین. ئومێد ده‌كه‌ین كه‌ چیتر با مه‌ترسیه‌كانی چوارده‌ورمان نه‌مان هێنێته‌ سه‌ر ئه‌و مێزه‌ی كه‌ پێی ده‌ڵێن كۆده‌نگی.

ئەم وتارە گوزارشت لەڕای نوسەر دەكات

PM:11:04:10/01/2020



ئه‌م بابه‌ته 221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر