لە ڕووداوی تیرۆریستی دژ بە هەولێری پایتەخ، بەهێزی و گرنگی پێگەی "هەرێمی کوردستان" ڕوونتر بەدیارکەوت و هەموو ئەو دەنگە پێچەوانانەی ناشتەوە، هەر زوو زلهێزەکانی جیهان و ناوچەکە وەک بەرگریکار بەدەنگەوە هاتن و هەڵوێستیان نواند، بە پێی لێدوانی بەرپرسانی پایە بەرزەکان و بەدواداچونی دەزگا هەواڵگرییەکان؛
چاوەڕێ دەکرێت وەڵامێکی گونجاوی کردەییان هەبێت، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیی و رێکخراو و پێکهاتە کومەڵایەتییەکانی کوردوستان لە ئاستێکی بەرزی یەکگرتوویی و هەماهەنگیدا بن، بەرپرسانە پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لە هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانیدا، بۆ ئەوەی هاودەنگی کومەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بەردەوام و بە رهەمدارتر بێت، هەر وەها پێویستە کاری دیبلۆماسی کاراتر بکرێت و دوزەکەمان بەرەو ناوەندەکانی بریاری نێودەوڵەتی ئاراستە بکەین و تەنها قەتیس نەکرێت لە چوار چێوەی پەیوەندییەکانی هەنوکەیی نێوان (هەولێر و بەغداد) کە حکومەتەکەی هیچ دەسەڵاتێکی نییە بەسەر هێزە سیاسییە مەزهەبییەکانی "دەوڵەتی قووڵ"و میلیشیا چەکدارەکانیاندا .