کوردستان لەبرەودایە

عارف ڕوشدی
نوسەر و سیاسەتمەدار

لە پێناوی ڕزگاری و سەرفرازی و ژیانێکی سەربەرزانەدا، سەدان سالە گەلەکەمان خەتیرەی خەباتی نیشتیمانی و نەتەوەیی داگیرساندووە، و بەخشندانە هەزاران شەهیدی قارەمان رووی خاکی پیروزمان بە خوینی ئالیان نەخشاندووە، خەبات لە برەودایە، بە پێی قوناغ پەرەی پێدەدەین تادەگەینە ئامانج لە بەرامبەردا، (لادەرانی ناوخۆ) بە پشتیوانی داگیرکەران درێخییان نەکردووە لە نواندنی نزمترین مورال بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هەستی ناموی ڕەشبینی و خوبەدەستەوەدان بەلام خەیالیان خاوە تەنها تەونی ملکەچبونیان خەریکە دەیانخنکێنێ، چ ئەوانەی بەچەکی ژەنگاوی نەیاران رووبەرووی گەلەکەمان بونەتەوە، یان ئەوانەی بە پێنوسە (کولەکانیان) ژەهری هزرە چڵکاوییەکانیان پەخش دەکەن.

ئیمرۆ هەرێمی کوردستان نۆبەرەی دانپێدانراوی یاسایی چەندین ئەزمونی دیکە، سەرەڕای هەموو تەوژمە فرە رەهەندەکانی دوژمنانمان، پەیتا پەیتا بەرەو ئاسوی سەرکەوتن هەنگاودەنێت، بە پشتیوانی گەل و پەرەپێدانی پروسەی چاکسازی و چارەسەری یاسایانەی گەندەڵی، پێگەی هەرێم بەهێزتر دەبێت و، ناحەزان و لادەرانی نیوخو ئیمڕۆ بێ یان سبەی هەرەس دێنن.

لێرەدا ئاماژە بە هەندێ بەڵگەی پێشکەوتنی هەرێم دەدەم :

- پتەوکردنی  چالاکیە ئابورییەکان (وەکو ژێرخان) شان بەشانی گەشەدان بە دامەزراوە ئابورییەکان و پروسەی وەبەرهێنان. 

جێبەجێکردنی کردەیی هەنگاوەکانی پروسەی چاکسازی.

- هەنگاونانی کاریگەر لە بواری پێشخستنی سەکتەری کشتوکاڵ و ریگاوبانەکان و کارەبا.

- ئامادەسازی لە بواری ئاوێتەکردنی پیشە سازی و پیشەسازی کشتوکالی.

- بەگەرخستنەوەی سیستمی بانکی و بشتبەستن بە سیستمی بایومیتری لە رێکخستنەوەی راژەی فەرمانبەران و دابەشکردنی موچە  لە رێگای حسابی بانکییەوە.
 
- هەوڵدان بۆ بە بازارکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییە خومالییەکانی هەرێمی کوردستان.
 
- کارکردن لە بواری بیناکردنی (بەربەست و ناوچەی پیشەسازی ).

- دەستکردن بە گێرانەوەی  قەرزەکانی حکومەت لە خاوەن پروژەکان.
 
- هاندانی زیاتری کەرتی تایبەت بۆ بەشدارییەکی کاراتر لە راپەراندنی ئەرکە ئابوری و خومەتگوزارییەکاندا.

- کارکردن لە پیناوی کەمکردنەوەو نەهێشتنی (روتین) لە دام و دەزگا حکومەییەکاندا.

- رێکخستنەوەی سیستمی (باج) و نەهێشتنی (هەلاوێردکردن) لە دانی باج ، و سوککردنی ئەرکی باجدانی هاولاتیان.

- چارەسەرکردنی کێشەی دێرینی خانووە (زێدەروویەکان) لە گەرەکە هەژارنشینەکان و تاپوکردنیان بە ناوی خاوەنەکانیانەوە بە نرخێکی زورکەم.
 
- تاپوکردنی خانووەکانی گوندە نێشتەجێبووەکان.
 
- وەرگرتنەوەی بەشێکی پروژەکان لەو بەڵیندەرانەی نەیاتوانییوە جێبەی بکەن.

- ئامادەکردنی پروژەی رێککەوتن لە گەڵ بەغدا لە چوارچێوەی (بودججەی سالی٢٠٢١) دا.

- رێکەکەوتنی سیاسی، ئیداری و سەربازی نیوان هەولێرو بەغدا، سەبارەت بە چونیەتی ئیدارەدانی شەنگال، وەک دەروازەیەک بۆ رێککەتنێکی گشتگیر لە بارەی هەمو ئەو دەڤەرانەی دەرەوەی سنوری هەرێمی کوردستان، لە پێشی هەمویانەوە سنوری  پارێزگای کەرکوک. 

 بۆیە بەدڵنیاییەوە، برەودان بە پێشکەوتن و سەقامگیری هەرێم، لادەران و نەیارانمان توشی هیستیریادەکاتەوە.

ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

PM:04:15:20/11/2020



ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر