دوو هەلوێستی‌ جیاواز لە کاتێکی‌ زۆر هەستیاردا

عارف ڕوشدی
نوسەر و سیاسەتمەدار
هەلوێستێکی‌ جوامێرانە
سەرەرای‌ هەوڵ و کۆششی دانەبڕاوو بەرپرسیارانەی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە بواری‌ قەڵاچۆکردن و رێگرتن لە بڵاوبونەوەی‌ نەخوشی کورونا، کۆمەڵێک دەوڵەمەندی‌ نیشتیمانپەروەر لەم کاتە هەستیارەدا وەک هەڵوێستێکی‌ نیشتیمانی‌ جوامێرانە دەستپێشخەرن لە هاوکاریکردنی‌ حکومەت و کۆمەڵگادا، وەک: دروستکردنی‌ نەخوشخانەی‌ تایبەت بە نەخوشی‌ کۆرونا لە (سلێمانی‌، هەولێر، هەلەبجە، کەلار و چەمچەماڵ)، هەروەها دابینکردنی‌ هەزاران سەبەتەی‌ خواردن بۆ خەڵکی‌ کەمدەرامەت و کەل و پەلی‌ پزیشکی‌ بۆ نەخۆشخانەکان لەلایەن چەند رێکخراوێکەوەو هاتنە پێشەوەی‌ کومەڵێک خاوەن موڵک لەبارەی‌ لێخوشبوونیان لە وەرگرتنی‌ (کرێی) دوکان و شوینی‌ نێشتەجێبون، هەروەها چەندین رێکخراوی‌ کومەڵی‌ مەدەنی‌ شان بەشانی‌ دام و دەزگا فەرمییە حکومییەکان دەستیان داوەتە نواندنی‌ چالاکی‌ مەیدانی‌ و راگەیاندن لەبواری‌ بڵاوکردنەوەی‌ رێنماییەکانی‌ خۆپاراستن کە لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە پەخش دەکرێن.

ئەم هەلوێستانە جێگای‌ شانازین، چونکە سەلماندنی‌ هەست و پابەندبونی‌ نیشتیمانییانە بەرامبەر بە گەل و وڵاتەکەیان لە کاتێکی‌ نالەباردا.

هەڵوێستێکی‌ نابەرپرسانە
لە بەرامبەردا کە (زور جێگای‌ داخە)، بە بیانوی‌ بێ واتاو بیری‌ تەسکی‌ حزبی، هەندێ لە پارلەمانتارو کەسانی‌ قەڵەم بەدەست، ئەم بارودۆخە هەستیارەیان بۆ مەرامی‌ تایبەتی‌ سیاسییان قۆستووەتەوە بە بڵاوکردنەوەی‌ زانیاری‌ ناتەندروست و دڵەڕاوکێ لە نێو توێژەکانی‌ کومەڵگادا بەتایبەتی‌ لە بواری‌ داراییدا، کە زۆر راشکاوانە حکومەتی‌ هەرێم لەو بارەیەوە رونکردنەوەی‌ داوە، بەڵام بە دلنیاییەوە هەلوێستەکانیان (ناپەسندن) لەلایەن زۆربەی‌ هەرە زوری‌ هاوڵاتیانەوەو بە نەرێنی‌ بۆخویان و لایەنەکانیان دەگەرێتەوە.

گەلەکەمان شایەستەی‌ هەماهەنگی‌ سەرجەم لایەنەکانە، بەتایبەتی‌ لەکاتی‌ تەنگانەی‌ وەکو ئێستا کە هەموو جیهان لە شەرێکی‌ گەورەدایە لەپێناوی‌ تیکشکاندنی‌ هەرەشەی‌ نەخوشییەکی‌ بەربڵاو و کوشندە.

ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

PM:11:33:16/03/2020



ئه‌م بابه‌ته 323 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر