ئۆپۆزسیۆنی کوردستان لە نێوان ناڕوونی سیاسەت و شپرزەیی ماڵەکەیدا

دكتۆره‌ نه‌زاكه‌ت حسێن
پسپۆڕی میدیا و ڕاوێژكاریی ڕۆشنبیری له‌چاوی كورد

ڕوونی ئامانج، ڕوونی ڕێچکەی کار و بەکارهێنانی ئامڕازەکان، میکانیزمەکانمان پێ دەدات. ئەم ڕوونیەش لە پێداویستی دروست بوون، لائیحەی کارکردن و پرۆگرامەکاندا، هەر لەسەرەتاوە دەر دەکەوێت.

دیارە کە دروستبوونی حیزبی سیاسی لەم هەرێمەدا، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی زوڵم و دیاریکردنی ماف و چارەنوسی نەتەوەیەک بووە، ئیتر بە ڕۆشتنی کات و مێژوو، ڕەنگە هەر جارە شێوازێک یان سیمایەکی دیاری کراوی بووبێت. بەڵام لە بناغەدا ڕوئیای ڕوون بووە، بەردەوامیش لەسەر ئەو ڕێچکەیە ڕۆیشتووە، بە خۆرسک و سروشتی دروست بووە.

دوای ساڵانێک و ئازادبوونی کوردستان، ئەڵبەتە کارو کردەوەکانی ئەم پارتانە، هەندێک ناڕەزایی لای جەماوەر لێکەوتەوە، ئیتر شتێکمان بۆ دروست بوو کە ئەویش ،دەنگی شە
قام بوو.

ڕاستە دەنگی شە
قام وناڕەزایی سروشتیانە دروست بوو، پەرچەکردار بوو بۆ هەندێک ڕەفتارو کرداری پارتە سیاسییەکانی دەسەڵات. ئەمە وەک خەڵکە ناڕازییەکە و دەنگەکەی شەقام، بەڵام ئەم دەنگە و ئەم گروپە لەخەڵکی ناڕازی، سروشتی خۆی ڕەوتێکی دروست نەکرد و لە ئۆرگانێکدا  خۆی نەبینیەوە، بەڵکو لێکترازانى هەندێک حیزب، تۆرانی هەندێک سەرکردە لە حیزبەکەی خۆی، پارتەکانی تری دەرەوەی دەسەڵات، یان بوترێت پارتەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی، هەرجارە کە پێویستیان بە هەڵوێستێکی ناڕازی هەبوو، یان دەکەوتنە جەنگ لەگەڵ دوو هێزی باڵادەست، دەهاتن ئەم دەنگە و خەڵکەی شەقامیان بەکار دە‌هێناو پاڵپشتیان دەکردن.
 
وردە وردە، ئیتر بەرەکە فراوان دەبوو. تادواجار وای لێهات چەند پارتێک خۆى وەک ئۆپۆزسیۆن نمایش کرد، ئێستاشی بەدەمەوە بێت، هەرگیز ناکرێت بوترێت، واش نەبووە کە ئەو پارتانەی ئیعلانی خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن ناساند، هەڵقو
ڵاوی دەنگ و خەڵکەکەی شەقام بووبن، بەڵکو تائێستاش لەگەڵ ئەوەی ئەو دەنگ و خەڵکە ناڕازیەی شەقام، هەر پارتێک پێوسیتی بە شەقام و هاوکاری شەقام بووبێت بۆ ئۆپۆزسیۆن بوونی شەقام ماڵە باوان و پشتیوان بوو، تەنانەت بۆ سەرکردە تۆراوەکانی حیزبەکانیش، بەڵام چەندین جار چ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان، چ سەرکردە تۆراوەکان کە لەگەڵ دەسەڵات ئاشت بوونەتەوە و لە کێکەکە بەشدار بوون، شەقامیان بەجێ هێڵاوە.

کەواتە دەکرێت بوترێت شەقا
م و پارتی ئۆپۆزسیۆن، دوو ڕایەڵەی جیاوازبوون، هەروەها تا ئێستاش جیاوازن، واتە ئۆپۆزسیۆن بوونی هەندێک حیزب سروشتی و خۆرسکی شەقام نەبووە، بۆیە بەردەوام ناڕوونی هەڵوێست و کردار، وای کردووە نەک لەگەڵ شەقام تاسەر نارۆن، لەگەڵ خۆشیان پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بەردەوام نەبن.

ئەڵبەت ئەوەش بەو پێناسەیە دەڵێم کە خۆیان بۆ خۆیانی دەکەن بەشێوەیەکى ناو بەناو، واتە ئەو کاتانەی کە ئۆپۆزسیۆنن، ناگونجین و تاسەر نارۆن، ئەوانش لە دانیشتن و هاوپەیمانی دوو قۆڵیەوە تا پێنج قۆڵى
 کەهەیانبووە، بەڵام ئەوندە دەزانیت یەکێکیان یان دوانیان ئەوی تریان بەجێ دەهێڵیت، پرۆژەو کاری هاوبەشیان بەداخەوە تا ئێستا بێ بەرهەم بووە.



لەڕووی ناڕوونی هەڵوێست و ڕەفتار و کارو کرداریشەوە، وەک لەسەرەتادا وتم، ناڕوونی ئامانج، پلان و خشتەى کار، دروست بوون، بنەمای ناڕوونی کارو کردارو هەڵوێستە. نمونە بزووتنەوەی گۆڕان، سەرەتای دروست بوونی بوو بە پادشای شە
قام، لەگەڵ شەقام دەست لەناو دەست چەند هەنگاو ڕۆشتن، بەڵام کاتێک یەکەم بەشداری کابینەی حکومەتی کرد، وردە وردە لەشەقام دوور کەوتەوە، تا ئەو ڕادەیەى بەشێک لە وەزیر و پەڕلەمانتارەکانی هەر نەگەڕانەوە بۆ ناو بزووتنەوەکەش، دوای ماوەیەک، لەگەڵ پەڕەلەمان داخرا، لەگەڵ شەقام ئاشت بویەوە، تا کاتی هەڵبژاردنەکان، باوکی شەقام بوو، لەگەڵ بۆنی کابینەی نوێ هات، وردە وردە شەقامی بێناز کرد.

یەکگرتووی ئیسلامیی، یەکەم ئاڵای ئۆپۆزسیۆن ئەو هەڵی کرد، 
قوربانیشی بۆ دا و شەقام ماوەیەک ئاڵای قاوەیی کردە چەتری، بێگومان تاماوەیەک، لەگەڵ یەک بەشداری کابینەی حکومەت، وردە وردە لەگەڵ دەسەڵات ئاشتبوویەوە، لەو بارەشەوە چەندین هەڵوێستی دژ بەیەک و ناڕوونی لە نێوان بەڵانسى ڕاگرتنی شەقام و دەسەڵات نواند.

کۆمەڵی ئیسلامیی جاری واهەیە وا گەرم دەبێت، خەڵک و دەنگی شەقا
م خەریکە گرێبەستی درێژخایەنی لەگەڵ ببەستن، لەگەڵ هاتە باسی دابەشکردنی پۆست، هەمان هەڵوێستی چاوەڕوان نەکراو دووبارە دەکاتەوە.

گەرچی لە ئێستادا من ئەو دابەشکردنە باوەڕم پێی نییە، هەروەها بوونی نابینیم (دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن)، چونکە هەست دەکەم ئەوە بەسەرچوو، هەمووان ئێستا بەشدارن. بەڵام ناڕوونی ئەم جۆرە لە مۆدیلی سیاسەت، وای لە خۆشیان کردووە خۆشیان و ئەندامان و جەماوەریشیان چەواشە کردووە، ئەوە ئاساییە ولە هەموو جیهان وایە تۆ سێبەر بیت، یان ئۆپۆزسیۆن، تا دەگەیتە دەسەڵات، بەڵام لێرە، وەرزیە دەسەڵات بوون وئۆپۆزسیۆن بوون.

دەکرێت بوترێت ئەزموونی ئۆپۆزسیۆن بوون بە لاڕێدا براوە، ئەو پارتانەش ئیدیعای ئەوەیان دەکرد لە نێوان ناڕوونی هەڵویست و کردارو ڕوئیادا دەستەوەسانن و نازانن خۆیان ڕازی کەن، یان شە
قام، یان دەسەڵات، یان ئەندامانی خۆیان. ئەم ناڕوونیەش سەری کرد بۆ سەرهەڵدان و دروستبوونی میدیا و چەندین کەناڵ و ڕێکخراوی ناڕوون، بگرە تاکی ناڕوون و شڵەژاو دڵ داخورپاو لەخۆی و لە حیزب و لە ئایندە.

ئەم وتارە گوزارشتە لە ڕاى نوسەر وچاوى کورد لێی بەرپرسیار نییە.




PM:04:14:19/03/2019



ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر