گرژییەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا

نه‌وزاد ساڵح
شاره‌زای بوارى هه‌ڵبژاردن


ئۆکرانیا کە پاش رووسیا دووهەمین وڵاتە لەئەوروپادا، لەڕووی جوگرافییەوە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەورووپاوە، لەساڵی ١٩٢٢ بووە بەبەشێک لەیەکێتی سۆڤیەت، لە ٢٤/٨/١٩٩١ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووەو لەیەکێتی سۆڤیەت جیابووەوە، ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە ٤٢٤١٨٠٠٠ چل و دوو ملیون و چوارسەدو هەژدە هەزارکەسە، لەڕۆژی ١١/٦/٢٠١٧ەوە لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە بڕیاری لابردنی (فیزای شنگن) بۆ هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دەرچوەو جێبەجێکراوە، ئێستا هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دەتوانن بۆ ١٣٠وڵات بەبێ وەرگرتنی ڤیزا گەشت بکەن. 
ئایا رووسیا ئۆکرانیا داگیردەکات؟ لەدیدگای رۆژئاواییەکانەوە رووسیا ئۆکرانیا داگیردەکات، کە ئەمەش رەنگە جەنگی سێیەمی جیهانی لێ بکەوێتەوە... بەڵام هەرچی رووسەکانە دەڵێن؛ تەنها دەمانەوێت ئاراستەی هەڵەی سیاسی ئۆکرانیا بگۆڕین کە ئۆکرانیەکان بەپێچەوانەی سیاسەت و ئاراستەی رووسەکان سیاسەت دەکەن و هەڵوێست و کاروکاردانەوەیان هەیە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ نەک وەک بەشێک لە رووسیا ئەمەش بەدڵی رووسیا نیە، رووسیا پێی وایە ئەو چواردە وڵاتەی کە لەیەکێتی سۆڤیەت له‌ ساڵی ١٩٩١ بە دواوە جیابوونەوە دەبێت بە ویست و ئارەزووی رووسیا هەنگاو بنێن، بەڵام سێ لەم وڵاتانە وەک لیتوانیا و ئەستۆنیا و لاکتیڤیا بوونە تە ئەندامی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) کە رووسەکان مەترسی ئەوە دەکەن ئۆکرانیاش بە ئاراستەی ئەوروپا کار بکات و ببێتە ئەندامی ناتۆ کە ئەمەش بەزیانی روسیا تەواو دەبێت.
 وێڕای هەوڵ و کۆششی دبلۆماسی جۆبایدن بۆ دیالۆکی نێوان فلادمیر پۆتن و دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا بۆ ئەوەی ئەم جەنگە کارەساتبارە روونەدات، بەڵام ئامانجی مۆسکۆ لە کۆکردنەوەی هێزی زۆر لەسەر سنوورەکان گەورەتردەبینرێت و ئاماژەی دروستبوونی جەنگن کە مۆسکۆ چەند ئامانجێکی هەیە :- ا- مۆسکۆ دەیەوێت رێکكەوتنێکی کۆنکرێتی لەگەڵ جوداخوازەکانی ئۆکرانیا بکات کە "پۆتن" بۆ ئەم بابەتە کۆمەڵێک مەرجی داناوە و دەیەوێت لەگەڵ رێکەوتنی (مینسک دوو) رێکی بخات کەلە مانگی ٢/٢٠١٥ دا  واژۆ کراوە. ب- ئامانجێکی تری مۆسکۆ ئەوەیە کە فشارخستنە سەر هاوپەیمانی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ)یە کە لەمەشدا دەیەوێت برێک لەم دەستکەوتانە بەدەست بهێنێت لەوانە
1-ئۆکرانیا بێبەش بکرێت لە پێدانی چەک لەلایەن هاوپەیمانی ناتۆوە
2-جێگیر نەکردنی هیچ جۆرە چەکێکی ناتۆ لەسنوری ئۆکرانیادا کە روسیا ئەمە بەمەترسی دەزانێت وگرنتی دەوێت.
3-رووسیا مەبەستیەتی کە ئۆکرانیا بە هیچ شێوەیەک هەنگاو بەرەو بە ئەندام بوون نەنێت لەهاوپەیمانی ناتۆدا.
4-زیندووکردنەوەی ئەو پەیماننامەیەی کە سەبارەت بەچەکی ئەتۆمی مامناوەند کراوە کە ساڵی ٢٠١٩کە دونالد ترەمپ پاشەکشەی لێکرد . هەڵوێستی ئەمریکا لە مەڕ ئەم رووداوە.

بایدن، لێزانانە لەمەڵاسدایە تاکو "پۆتن" بخەنە هەڵەیەکی سیاسی گەورەوە، جەنگی هەواڵگری کەهیچی کەمترنیە لەجەنگی سەربازی لەگەڵ پۆتن دەکەن ولەهەوڵی ئەوەدان سەری لێ بشێوێنن، ئەمریکا لەدژی روسەکان جەنگی ئابوری وهەواڵگری دەکات، میدیای ئەمریکا سەرجەم هەواڵەکان لەسەردۆخی ئۆکرانیا روسیا بڵاودەکاتەوە وەک ئاگادارکردنەوەی جیهان لەپەلاماردانی ئۆکرانیا،(جەی سولیڤان) راوێژکری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت نازانین پۆتن بڕیاری داوە یان نا بەڵام ئەگەری هێرش لەئان وسات دایە، بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە خۆی سیاسیەو مەبەستی تایبەتی لەپشتەوەیە، هەرچی روسەکانە مەترسی ئەوەدەکەن کە لەئەگەری شەڕدا ئەمریکا سزای ئابووری زیاتر دەخاتە سەر روسیا بەتایبەتی دەرکردنی روسیا لەسیستمی (سویفت) کە لەبانکی جیهانیدا بەکاردێت هەرچەندە پۆتنیش سەبارەت بەم سزایانە دەڵێت خۆمان لە گەڵ سزاکاندا دەگونجێنین کە لەماوەی (٢٠) ساڵی رابردوودا ژمارەیەک سزای توند لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر روسیادا سەپێنرابوو کە خۆی لە نزیکەی (٨٠٠٠) سزادا دەبینیەوە تا کۆتایی ٢٠١٩... لە ئەگەری سەپاندنی سزای (سویفت) دا زیانی گەورە بە بازرگانەکانی یەکێتی ئەوروپا و روسیا دەگەیەنێت کە قەبارەی گەیشتوەتە ٢١٩ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٠ دا جگە لەو سزایانانەی کە  بەر بانقەکانی ئەوروپا گەیشتوە کە بری ٥٦ ملیۆن دۆلار قەرزیان لای روسەکان هەیە وێڕای زیان گەیاندنی گەورە بەئابوری روسیا کەسەرقاڵی رێکخستنەوەی سسیتمی ئابوری خۆیەتی دوای ئەو بوژانەوەیە کە دەستی پێ کردوە بە تایبەت لە دوای نزیک بوونەوە لەکۆتایی کۆڤید ١٩ . پۆتن لە بیرو بینینی خەوندا
 "پۆتن" ئۆکرانییەکان بەوە تاوانبار دەکات کە هاوخەمی نازیەکانن و هەمیشە لەبیڕی ئەوەدایە کەتۆڵەیان لێ بکاتەوە، ماوەیەکی زۆرە پۆتن کەڵ کەڵەی زیندووکردنەوەی یەکێتی سۆڤیەتی جارانی هاتووە بەخەیاڵداو خەونی پێوە دەبینێت ، هەڵوەشاندنەوەو لێکترازانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشو لەساڵی ١٩٩١ دا بە کارەساتێکی گەورەی سەدەی بیست دەچوێنێت و هەمیشە لەباس و بیریدایە و لە ئێستاشدا لەهەوڵی لکاندنەوەی ئۆکرانیادایە بە رووسیاوە بۆ جارێکی ترکە نازانرێت سەردەگرێت یان نا، بۆچی پۆتن لەئۆکرانیا توڕەیە؟
1-دوای ساڵی ٢٠٠٨ و شکستهێنانی پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا زیلینسکی داوای کرد ئۆکرانیا بکرێتە ئەندام لە ناتۆ.
2-داخستنی سێ کەناڵی سەر بە کرملن لە لایەن زیلینسکیەوە کە ئەو کەناڵانە لەلایەن رووسیاوە پشتیوانیان دەکرا وەک کەرەستەیەکی دژی ئۆکرانیا بەکاردەهێنران.
3-دەست بەرداربوونی ناسنامەی روسی لەلایەن زیلینسکیەوەو مۆسکۆ تۆمەتبار دەکات.
4-گاڵتەکردن و سوکایەتیکردن بە پۆتن لەلایەن زیلینسکیەوە لەمیدیادا.
5-چاودێریکردنی کەسێکی نزیک لەکرملن کە تۆمەتبار کراوە بە خیانەتکار ناوبرا هاوکاری جو داخوازەکانی رۆژهەلاتیەکانی کردوە.
6-پاشگەزبوونەوە لە رێکەوتنی میسر کە ب پێی ئەم رێکەوتنە پێویستە لەسەر ئۆکرانیا حوکمی زاتی بەدوو ناوچەی جوداخوازەکان ببەخشێت.
7-گرتنەوەی سیستمی غاز لە نییمچە دورگەی قرم کە بو گرتنەوەی سیستمی غاز لە نییمچە دورگەی قرم کە بووە هۆی توڕەبوونی پوتن ووەک هەنگاوێکی سەرۆکی ئۆکرانیا لەدژی پوتن لێک درایەوە.
 بۆچی بە ئۆکرانیا دەوترێت سەبەتەی خۆراکی جیهان ؟

1-ئۆکرانیا توانای دابینکردنی بەشێکی زۆر خۆراکی ئەورووپا و جیهانیشی هەیە، پێشتر سەبەتەی خۆراکی یەکێتی سۆڤیەت ئۆکرانیا بووە.
2-لە ریزبەندی شەشەمدایە لە رووی هەناردەکردنی گەنم و گەنمە شامیەوە
3-لە وڵاتانی ئەوروپا دا ئۆکرانیا لە ریزبەندی یەکەمدایەو لە جیهاندا لە ریزبەندی سێهەمدایە، لە روی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی هەنگونینەوە.
4-ئەو پانتاییەی خاکی ئۆکرانیا کە کراوە بە کشتوکاڵ ٦٠ ملیۆن و ٤٠٠٠٠٠ چوارسەدهەزار هێکتار زەویە.
5-لە ١٥٪ خاکی ئەم وڵاتە دارستانە، کارگەکانی ئەم وڵاتە سەرجەم ئەو خۆراکانە بەرهەم دەهێنێت کە لە دانەوێڵە دروستدەکرێن.
6-ئۆکرانیا لە ٧٪ ی پێداویستی ماسی جیهانی دابیندەکرد بەڵام لەپاش داگیرکردنی نیمچە دورگەی قرم لەساڵی ٢٠١٤ ەوە ئەو ڕێژەیە کەم بوەتەوە.
7-کانەکانی خەڵوز لە ساڵی ١٧٩٥ ەوە لەم وڵاتە بەشێوەیەکی فراوان کاردەکەن.
8-یەدەکی کبریتی ئۆکرانیا گەورەترین یەدەکی جیهانە.


ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

PM:08:54:16/02/2022



ئه‌م بابه‌ته 237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌