ئەم بارانە لەو ھەورەیە

کیفاح مەحمود کەریم
نووسەر
زۆرێک لە گەنجانی ئەمڕۆ بەتایبەتی ئەوانەی ڕوخاندنی ڕژێمی سەددام و حیزبەکەییان لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دیوە، پێیان وایە کە ئەوەی ئێستا لە وڵاتدا ڕوودەدات، بەتایبەتیش دەرکەوتنی ڕەگەزپەرستی و جیاکاری ئاین و جياكاري چینایەتی و نەتەوایەتیی، بەم شێوازەى کە لە سنور لایداوە، پاشماوەی ئەم ئاستەیە، واتا ئاستی دوای دەست بەسەرا گرتنی دەسەڵاتە لەلایەن ئەوانەوە کە دژ بەو ڕژێمە بوون، بەتایبەتیش حیزبە ئاینیی و مەزھەبییەکان، کەلەژێر سایە و باڵی کۆمەڵێک لە فێرگە و خوێندنگە و زیندانی سیاسی و سیستەمە ناسراوەکەیاندا گەورەبوون و گەشەیان كردووە. 

لە خوێندنگەی زەعیم و بەرهەڵستییە میللییەكەیەوە، تا دەگاتە خوێندنگەی بەعس و سوپا و پاسەوانی قەومی ( گاردی نەتەوەیی)، و لەکۆتایشدا ئەوەی ئەو خوێندنگانە بەرھەمیان ھێناوە ئەمڕۆ كۆپی دەكرێنەوە، ھەروەھا بە داھێنان کردن لەبەرەوپێشبردنی میكانیزمە جیاوازەکانی خۆی بە ڕێكارە یاسایی و سیاسی و سەركوتكارییەكانی ئەو سیستەمە. 

ئەو قوتابخانانە كە شێوازەکانی تاک دەسەڵاتی و تاکە حیزب و ڕێگاکانی بڵاوبوونەوەی بەناو ھەموو جومگەکانی دەوڵەتدا و، چاندنی چاو و گوێی نھێنی لەھەموو فەرمانگە و خوێندنگە و یەکە سەربازیەکاندا فێر دەکات، بەهەمان ڕێچكەی  جورج ئورویل لە ڕۆمانەکەیدا (١٩٨٤) تا وای لێهات دەوڵەت بووبە سیستەمێكی كامێرای چاودێری و گوێهەڵخستن و هیچی تر.

ئەم قوتابخانە و  ئەم ھەورە ڕەشانە کە لەدوای چەند ساڵێکی كەم لە بنیادنانی دەوڵەتەكەوە بە ئاسمان و زەویەکانی عێراقدا بڵاوبوونەتەوە، فەرهەنگی بەزۆر سەپاندن و بەکەم سەیرکردنی بڵاوکردەوە کە لەلایەن زۆربەی دەستەڵاتە سیاسییەکانی عێراقەوە بەرامبەر بە ھەندێک پێکھاتە ئاینی و مەزھەبیەکان بەشێوازی جیاو ھۆکاری جیا ئەنجامیان دەدان، ئەمە بەدەر لە ماوەیەکی کەم لە دەسەڵاتی پاشایەتی بەتایبەتیش ماوەی سەرەتای دروستبوونی شانیشینی عێراقی، بەڕادەیەک کە کورتتربو لە ماوەی دەسەڵاتی سەرکردە عەبدولکەریم قاسم، جگە لەمە لەدوای ئەوەی کە بەعسیەکان کودەتایان بەسەر ڕژێمی قاسمدا کرد، بەعسیەکان دەسەڵاتی وڵاتیان گرتەدەست لە شوباتی ١٩٦٣ تا ڕوخانی لە نیسانی٢٠٠٣، لەگەڵ بوونی ماوەیەکی شڵەژاوی لە نێوان ١٩٦٣ بۆ ١٩٦٨ کە لەم ماوەیەدا هەردوو کوڕەکانى عارف (عەبدولسەلام و عەبدولڕەحمان عارف) كۆدەتایان بەسەر گاردی نەتەوەییدا كرد، بەڵام لەڕەوتی سیاسییاندا جیاوازییان نەبو لەگەڵ ئەوانەی پێش خۆیان تەنھا لە سەردێڕ و ناونیشانیاندا نەبێت.

لەگەڵ پێکھاتە بچوكەكاندا  ئیتر نەتەوەییبن یان دینی یان مەزھەبی، ھەمو جۆرە چەپاندنێک پیادە كرا، بە بەکارھێنانی ھۆکارەکانی پڕوپاگەندەی كۆمەڵایەتی، کە ئەو پێکھاتانە بڵاوکردنەوە و بەکارھێنانی چەندین مەتەڵ و قسەو باسی کۆمیدیا بوون کە بەشێوازێکی گاڵتەجاڕانە و کەمکردنەوە بەکاریان دەھێنا، کە گومان لەکەسایەتی و جنێودان و ئیھانەکردنی بیروباوەڕە ئاینی و بنەمای نەتەوایەتیان. ھەموومان ئەو لێشاو، وگاڵتە جاڕی و بەکەمزانی و چیرۆکانەمان بیرە کە دەزگا هەواڵگرییەكان و ھەندێک لە ڕێکخراوەکان دروستیان دەکردن و لەناو خەڵکدا بڵاویان دەکردەوە، بۆ نمونە کە زۆر دوورنییە لەبیرەوەریمان، ئەو گاڵتەجاڕیانەی کە شروگ و معدانەکانی کردبووە ئامانج کە دوو تایەفەو ھۆزی خوارووی عێراق بوون، کە گاڵتەیان پێدەکردن و بەکەسانی نەزان و گەمژە پشانیان دەدان، لەباكوریش کورد و تورکومانیشی لەخۆدەگرت، کە گومانیان لە مرۆڤبوونیان و نەتەوەیبوونیان دەکرد بە کۆمەڵێک لە چیرۆک و مەتەڵی دروسکراوی گاڵتەجاڕ، کە بە گێل و گەمژە ناویان دەبردن، بەھەمان شێوە لەڕۆژئاواش لەگەڵ دلێمەکان و موصڵاویەكان مامەڵەیان دەکردو بە ڕەزیل و گێژ و نەزان ناویان دەبردن.!

لە بەرھەمی ئەو چەند ساڵە دوورو درێژە کە بەردەوامبوون لەئەنجامدانی ئەو بڕە زۆرە لە سەرکوت کردن و گاڵتەجاڕی، چەندین جۆر لە ڕق و کینەی ژەنگ گرتوو لەنێوان پێکھاتەکاندا دروستبوو، چونکە ھەموویان ڕووبەڕووی ئەو ڕوخاندن و بچوککردنەوەیە ببوونەوە، ئیدی لە نێوان کوردو عەرەب یان سونە و شیعە یان پێکھاتەکانیتردا بێت.
 
ئیدی لەو گرێیە گەڕێ كە لەنێوان خەڵکی شار و لادێکان کە پێان دەوترا لادێی، کەھەموکات بەشێوەی گاڵتەجاڕو کەمکردنەوە سەیریان دەکرا، کەئەمەش بووە ھۆی بەرھەمھێنانی کەشێکی گونجاو بۆ دروستبوونی ھەستی ڕق و کینە، ئەو ڕەگەزپەرستی و ھۆزایەتی و نەتەوەپەرستی و جیاوازی مەزھەبایەتی، تەنانەت ئەو ناوچەگەرێتییەش کە ئێستا دەیبینین گەشتۆتە کۆتا سنور و سەرکوتکردن و یەکتر سەربڕین و یەكتر كافركردن، تەنانەت لەبەر سوكترین هۆكار، جەنگی پیرۆز ھەڵدەگیرسێت، ئەوەی کە ئەمڕۆ ڕوودەدات لەپاكتاوی مەزھەبی و نەتەوەیی لەناوچە تێکەڵەكاندا، کاردەکات لەسەر دروستكردنی  ناکۆکی و بچڕانی زۆر قورس لە نێوان دانیشتواندا.

ئەمڕۆ لە ئەنبار و سەڵاحەدین و دەورو بەری بەغداو باکوری حللە و کەرکوک و دیالە، ئەو ئاسەوارە دەبینین، ئەمەش زەنگی ئاگاداركردنەوەمانە لە مەترسییەک کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و ھەموومان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و نیشتیمانییەوە بەرەوڕووی جەنگێک دەبینەوە کە تەڕ و وشک پێکەوە دەسوتێنێت، و ئەنجامەکەشی ھیچ باشتر نابێت لەو ئەنجامەی بەعسییەکان و ئەوانیتر پێیگەشتن لە گۆڕینی عێراق بۆ مشتێک خۆڵ، وەک لەدەستدانی چەندین ھەلی ئاڵتونی بۆ بەرەو پێشچون و پێشکەوتنی و چەسپاندنی بوونی عێراق.

كەواتە ڕاستی گوت ئەوەی کە گوتی ئەم بارانە لەو ھەورەیە!

ئەم وتارە گوزارشتە لە ڕاى نووسەر و چاوى کورد لێی بەرپرسیار نییە.




PM:05:08:03/09/2019



ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر