خوێندنەوەیەکى ئابورییانە بۆ کتێبی (دەوڵەتى یەهوود)

نەوزاد شیخ کامیل
ئابووریناس
ئه م کتێبه هەروەک وەرگێڕ له پێشه کییەکەیدا بۆی نوسیووە، نه خشه ڕێگای هەڵسانەوەی گەلێکه دوای سێ هەزار ساڵ لەنەهامەتی. 

له ڕووی ئابورییەوە هەڵسەنگاندنێکی خێرا ئەوەمان پێ دەڵێت که، یەکێک لەبنەمای درووست بوونی هەر دەوڵەتێک، پێویستی به درووست بوونی ئابورییەکی بەهێز دەبێت. لەکاتی لێکۆڵینەوە له شوێنی نیشتەجێبوون و بەڕێوەچوونی ژیان، دەبێت بیریش له سەرچاوە سروشتییەکان و دەرامەته ئابورییەکان له شوێنی بکەیتەوە و تاچەند دەتوانرێت ژیانی تاکەکانی مسۆگەر بکرێت لەو شوێنه له ڕووی داهات و دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانه.

به کورتی (تیودۆرهرتزل) لەو ڕووەوە زۆر به وردی ڕۆچووە و هەموو لایەنه ئابورییەکانی شیکردۆتەوه، و میکانیزمی گونجاوی بۆ داناون:
 
١- له ڕووی کاتەوە له لاپەڕە (٨٦) گرنگی به کات داوە بۆ کارکردنی هەر تاکێک که پێویسته له ڕۆژێکدا چەند کاتژمێر کاربکات، له ئابوریدا دیاریکردنی کات زۆر گرنگه بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت.
 
٢- گرنگیدان به کاری به کۆمه ڵ، که یەکێکی تره له خەسڵەتی ئابوری بۆ ئەنجامدانی کار، له لاپەڕە (٨٦) ئاماژەیداوه به کاری هاوبەشی کۆمپانیای جولەکه لە کۆمەڵەی جوو بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە.

٣- گرنگیدان به پاشەکەوت، چ لەسەر ئاستی تاک یان کۆمەڵ زۆر گرنگه بۆ بەکارهێنانی ئەو پاشەکەوته له کاتی پێویست له لاپەڕە (٨٧).

٤- گرنگیدان به تایبەتمەندی له کاردا، له ئابوریدا زۆر گرنگه هەموو کەسێک کار له شوێنێک یان شتێکدا بکات شارەزا بێت له لاپەڕە (٨٩) باس له تایبەتمەندی له کاردا دەکات.
 
٥- نەهێشتنی بێکاری وهه ژاری له وڵات به پلان دەکرێت، له لاپەڕە (٩٠) باس له بەکارهێنانەوەی توانای دەرۆزەکەران وبێکاران دەکات له شوێنی خۆیان کاری تیابکەن وله ڕوویەکی ترەوە شکۆیان بۆ دەگێڕێتەوە، دەیانکات به خاوەنی پاره ڕەنجی دەستی خۆیان.

٦- سوود وەرگرتنی لەهەموو توانا مرۆییەکان، به شارەزا و نەشارەزا له سەرەتای درووست بوونی دەوڵەت بۆ ئەوەی هەموویان هەست به بەرپرسیارێتی بکەن بەرامبەر وڵات.

٧-سوود وەرگرتن له سەرمایەی سەرمایەدارانی ناوخۆ، بەپێدانی کار و پرۆژه لەو دەوڵەته سوودی ئابوری زۆری هەیه له ڕووی دڵسۆزی بۆ وڵات، دووەم سەرمایه ناچێته دەرەوە و سوودی بۆ گەشەی ئابوری هەیه، لەو ڕوانگەیەوه کاری کردووە.

٨-هاندانی ناردنه دەرەوەی بەرهەمه ناوخۆییەکان بەمەبەستی ڕاکێشانی دراوی بیانی بۆ وڵات، که سوودی هەیه بۆ گەشەی ئابوری لاپەڕە (٩٧).

٩- هاندانى کشتوکاڵ، که یەکێکه له بنەما سەرەکییەکانی گەشەی ئابوری، به شێوەیەک که ببێتە هۆی درووست بوونی داهات، ئەویش به بەکارهێنانی زەوییه کشتوکاڵییەکان له لایەن خەڵکەوە، لاپەڕە (٩٧).

١٠- گرنگی به شێوەى سیستەمی بانکی داوە، ئەژماری بانکی بۆ ئەوانه دەکاتەوە که مارکەی بازرگانیان هەیه، و دەیانەوێت بیفرۆشن لاپەڕە (٩٧).

١١- بیمه بۆ کۆمپانیاکان زۆر گرنگه، که دڵنیایی بدەیته کۆمپانیاکان که ماف وئەرکیان پارێزراوە و، به کاتی دووچاری زیان دەبن، قەرەبوو بکرێنەوە هانی زیاتری کۆمپانیاکانی داوە وەبەرهێنان له وڵات بکەن.
 
١٢- درووستکردنی کارگه و پلاندانان بۆ دامەزراندنیان لەو شوێنانەی پێویستیان بە هەلیکارە و کەرەستەی سەرەتاییان لێ نزیکه، له ئابوریدا زۆر گرنگی بەو بواره دەدرێت وله کتێبەکەدا زۆر به وردی کاری له سه رکردووه. 

ئەگەر بەگشتی هەڵسەنگاندن بۆ کتێبەکه بکەین دەکرێت بڵێین که: ئەو کتێبه ناوبنرێت به ئابوری سیاسی، چونکه بنەماکانی درووست بوونی دەوڵەتێکی سیاسی بەهێز، کارکردنه بۆ درووست بوونی ئابورییەکی بەهێز، که دورتبخاتەوە لەمەترسییەکانی لەناوچوون.
 
بەو هیوایه، که هەرێمی کوردستانیش، هەنگاوەکانی بەرەو درووست بوونی دەوڵەتێکی بەهێز لەسەر بنەمای ئابورییەکی بەهێز کاری بەردەوامی بۆ بکرێت.

ئەم وتارە گوزارشتە لە ڕاى نووسەر و چاوى کورد لێی بەرپرسیار نییە.



PM:02:34:09/09/2019



ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر