هەولێر و بەغدا لە رێککەوتنێکی جێگیر نزیکن

تەنیا کوردی
نووسەر
کورد بانگهێشتی رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا کردووە، رێککەوتنەکە لە لەمەساتی کۆتایی دایە، بەڵام جۆری رێککەوتنەکە سەقفی زەمەنی هەیە و، ئیدی لە دەرەوەی چاوی کامێراکاندا بە وردی سیاغەی رێککەوتنەکە کراوە و، تەنیا ماوە رەشنووسی رێککەوتنەکە واژۆ بکرێ.

مەسجی هەرێمی کوردستان لە رێککەوتنەکە روونە، پرسی نەوت و بودجە و ناوچە کوردستانییەکان و ئیستحقاقی هەرێمی کوردستان و پرسی شەراکەت و تەوازن و تەوافق بەروونی خراوەتە بەردەم شاندی دانوستانکاری بەغدا و، رێککەوتنەکە بەڕوونی خراوەتە بەردەم لایەنە حکوومی و سیاسییەکانی عێراق و، بۆ گشت کەناڵەکانی لینکی پێوەنداریش بە عێراق چ کەناڵی ئیقلیمی بێ یان نێودەوڵەتی ئەم مەسجەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایە کە لەچوارچێوەی شەرعیەتی یوئێن و کۆمەڵگەی دەولیشدا مەسجێکی شەفاف و شەرعییە.

ئێستا تۆپەکە لە نێو گۆڕەپانی عێراقدایە، کورتییەکەی کورد لەو مونتلەقە سیاسییەوە تێڕوانینی خۆی هەیە:

یەکەم: پرسی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، بەلای هەرێمی کوردستان تەبیعییە کە ئەم ناوچانە هێزی چەکداری لێ نەبێ، بەڵام لە دەرەوەی شارەکاندا لە ناوچە کوردستانییەکان دەبێ پێشمەرگە تەواجدی لەگەڵ هێزەکانی عێراقی دا هەبێ..ناو شارەکانیش ئاساییە کە لەلایەن پۆلیسەوە ئیدارە بدرێن.

ئەم دەرفەتە باشترین بژاردەیە بۆ هەولێر و بەغدا کە لەسەری رێککەون، خۆ ئەگەر بەزوویی ئەمە نەکرێ، ئەوا ئەم شوێنانە ئەگەر بۆ کورد تەواجد و نفووزی لێ حەرام بێ، ئەوا بۆ ئەوانی تریش هەمان شت دەبێ و، ئەگەر بۆ کورد نەبێ، بۆ ئەوانیش نابێ، بۆیە کورد تەکید لەسەر پێکەوەژیان و ئاشتی لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکان دەکاتەوە، لە کەرکووک و خانەقین و دوز، پێوەست بە شنگالیش روونە کە دەبێ لە ئێزدییەکانەوە بچنەوە شوێنی خۆیان و کەشێکی ئارامیان بۆ برەخسێندرێ و ئەو ستەمە کورد لێی بێدەنگ نەبووە و هەرگیز لێشی بێدەنگ نابێ، بۆیە خستوویەتییە چوارچێوەی رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا.

سەبارەت بە مەلەفی نەوت، ئەمە راستەوخۆ پێوەندی بە ئیسحقاقی دارایی هەرێمی کوردستانەوە هەیە لە چوارچێوەی دەوڵەتی فیدراڵدا، ئەوان ساڵانێکە قوتی خەڵکی کوردستانیان بڕیوە، بۆیە گەڕانەوەی مافەکانی کورد لە بودجە و پێدانی ئیستحقاقی کورد لە بودجە، شتێکی نۆرماڵ و ئاساییە کە نەوتیان رادەست دەکرێ، بەڵام دەبێ بەغدا لە دەسپێکدا ئیستحقاقی هەولێر بدات، کوردیش ئاساییە بەگوێرەی قەبارەی رێککەوتنەکە و چوارچێوەی دەستوور نەوت رادەست بکات.

کورد دەیەوێ رێککەوتنەکە شەرعیەتی دەولی پێبدرێ و لە رێگەی نوێنەری یوئێن و کەناڵەکانی دیکەی پێوەندار، ئەم رێککەوتنەکە وەک بنەمایەکی جێگیر لە ئێستادا لەگەڵ بەغدا واژۆ بکات، سەقفی رێککەوتنەکە ئەگەر لە ئێستابێ یانیش تا مانگی ١ی ساڵێ دابێ، ئیتر تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایەوە و کورد بە سایکۆلۆژیەتێکی سیاسی ئارامەوە لە گفتوگۆدایە و، سەرجەم ئاماژەکانیش بەو ئاراستەیەن کە هەرێمی کوردستان بە رێککەوتن بێ یانیش هەر دۆخێکی دیکەی نەخواستراو لە عێراقدا براوەیە، چونکە کورد وەرەقەی داواکارییەکانی شەرعی و یاسایین.

ئەم وتارە ڕای نوسەرەكەیەتی و چاوی كورد لێی بەرپرسیار نیە.


PM:07:09:16/09/2019



ئه‌م بابه‌ته 206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر