ئەرکە هەنوکەییەکانی سەرکردایەتی سیاسی کورد

حه‌سه‌ن بارام
شاره‌زای بواری مێژوو
عێراق وناوچەکە بەقۆناغێکی هەستیار وچارەنوسسازدا گوزەر دەکەن، هەموو ئەگەر وپێشهاتەکان پێشبینی کراون ، کوردیش لەم دۆخەدا هەم وەک نەتەوە، هەمیش وەک جوگرافی وهەرێمێکی حوکمڕانی ، لەدەرەوەی ئەو گۆڕانکاری وپێشهات و مەترسییانە نییە، بۆیه ئێستا کاتی ئەوەیە هێزە سیاسیەکانی کوردستان ئەم هەنگاوە خێرایانە بهاون:

۱ـ دروستکردنی ژورێکی عەمەلیات لەکەسی یەکەمی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان.

۲ـ بەلاوە نانی هەموو ناکۆکییەکی حیزبی وکەسی.

۳ـ دروستکردنی یەک دەنگی ویەک گوتاری ویەکگرتویی بۆ هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان.

٤ـ ئامادەکاری تەواوی سیاسی ودیبلۆماسی ویاسایی وعەسکەری بۆ هەر ڕووداو و پێشهاتێک.

٥ـ ئامادەکردنی وەفدێکی باڵا بۆ پەیوەندیکردن وسەردانیکردنی ئەمەریکا وئەوروپا و ڕوسیا وتەنانەت وڵاتانی عەرەبی وئەگەر بکرێت وڵاتانی ئیقلیمیش.

٦ـ ئەرکی میدیا گرنگە، پیویستە میدیا لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرپرسانە مامەڵە بکات

۷ـ گرنگە کورد خۆی بۆ هەموو ئەگەرو پێشهاتەکان تەواو ئامادە بکات، بەڵام تا دەتوانێت نەبێت بەبەشێک لەمەی لەعێراق ڕوو دەدات.

٨ـ پیویستە هەندێک ئامادەکاری بۆ ناوچە کوردستانیەکان بکرێت ، لەکاتی ڕوودانی هەر ئەگەرێکی لەناکاو ونەخوازراو.

ئەم وتارە گوزارشت لەڕای نوسەر دەكات


PM:07:31:05/11/2019



ئه‌م بابه‌ته 66 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر