بۆچی ھەرێمی کوردستان دەست بەقۆناغێکی نوێ دەکات

مەسروور بارزانى
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
لە دوای (١٦) ساڵ  لە کێشە و ھەڵچوونەکانی عێراق و (٥) ساڵ شەڕکردن لەگەڵ دڕندەترین گروپى تیرۆریستى (دەوڵەتی ئیسلامیی - داعش)، دوژمنێک کە تەواوی مرۆڤایەتی خستە مەترسییەوە، ئێمە دەستمان بە قۆناغێکی نوێ کردەوە و بەرەوە بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز. 

چوار ساڵی ئایندە، کاتێکی بە نرخ دەبێت بۆ ئێمە و دراوسێکانمان و ھاوپەیمانەکانمان، لەوەی کە ئێمە وەکو حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەیری تێپەڕاندنی ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەکەین، تێدەکۆشین لە پێناو مسۆگەربوونی بوونمان لە ناوچەکە و لە پێگە نێودەلەتییەکەدا، بە کورتی ئێمە دەمانەوێت سەرەتایەکی نوێ دەست پێ بکەین. 

ھەفتەی ڕابردوو من حکومەتی ھەرێمی کودستانم پێکھێنا، تاوەکو ھەرێمی کوردستانی عێراق بەرێوەببەم. ئەرکی من بریتییە لە گۆڕانکاری لە ئەدای کارکردندا، چی لە ناوخۆ و لەدەرەوەدا. وەکو سەرۆک وەزیران من شێوازێکی جیاواز بۆ کاری بازرگانی پێشکەش دەکەم، کە تیایدا ئەو ئاستەنگانەی چاوەڕوانمان دەکرد نەمێنێت و، دەستکەوتەکانمانی تیادا بنیاد بنێین و، ھاوشانی پێشکەوتنە داینامیکییە جیھانییەکان بێت.

شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامیی کە ئێمە ڕابەرایەتیمان دەکرد، لە پێناو ھاوکاری کردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ڕووی ئابوریەوە ئێمەی دارمان. بووە ھۆی بارێکی قورس و ناھەموار بۆ ئێمە، تێچووی شەڕەکە و بڕینی بودجە لە لایەن حکومەتی فیدڕالی عێراق و، جوڵەی جەماوەری ئاوارەکان بۆ خاکی ئێمە، بوو بە ھۆکاری ئەوەی چەندین ملیار دۆلار قەرزار بین. 
 
سەرەڕای دۆخە سەختەکەمان، ئێمە بە دۆستایەتی و ھاوپەیمانی ڕۆژئاوا ماینەوە وەکو ھاوبەشی سەرەکیان لە ناوچەکەدا. لەو کاتەوەی دەوڵەتی ئیسلامیی - داعش کۆنترۆڵی ڕۆژئاوای عێراق و ڕۆژھەڵاتی سوریای لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ دا کرد، ئێمە نیشانماندا کە شەڕی ئێمە کە دژی تیرۆریستانە تەنیا بۆ پاراستنی خۆمان نەبووە، بەڵکو لە پێناو پاراستنی ھاوپەیمانەکانیشمان بووە. 

ھاوکاری ھەواڵگیریمان پێشکەش کرد، کە بوو بەھۆی ڕەتکردنەوەی کاری تیرۆرستی لە دەرەوە و، ھەروەھا گرتنە خۆی زیاتر لە دوو ملیۆن ھاوڵاتی ئاوارە کە لە شوێنەکانی خۆیان ھەڵھاتبوون و،  بێ سەر و شوێن بوون. ئێمە زۆر بە ڕوونی نیازپاکی خۆمان وەکو ھاوڵاتی جیھانی نیشان دا و، پەناگەی عەرەب و کورد و موسوڵمان و یەزیدی و کریستیان و تورکمان و ئەوانی دیکە دەکەین.

(١٠) کیلۆمەتر لە دووری تەلارى پەرلەمانی کوردستان، کۆمەڵانی کریستیانەکانن، کە لە تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە کەنیسەی خۆیان دروست کردووە و کاری یەکتا پەرستی خۆیان بە ئاشتی دەکەن. 

ھەروەھا تێچووی ئاوارەکانی دیکە تەنیا لەسەرشانی ئێمە مایەوە و، خۆمان دابینمان کردن. ئێـمە ناتوانین بە تەنیا کارەکانمان جێبەجێ بکەین، بەڵکو پێویستمان بە دەستەبەری ئایندە ھەیە بۆ ئەو کەسانەی بێ جێگا و ڕێگان و بۆ خۆشمان، ھەروەھا چاومان لە ھاوکاری دۆستانمانە لە ڕۆژئاوا بە چەندان ڕێگای جیاواز.

بەرەنگاری ئێمە لە کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە، کە ماوەی چەندین ساڵە نیشتیمانمانە. وەکو سەرۆک وەزیران، دەست بە چاکسازیەک دەکەم باشترین نموونەی جیھانی بێت و، سەرجەم بوارەکان بگرێتەوە، ئەوەش لە پێناو خزمەتکردن بە ھاونیشتیمانیان و کابینەکەى حکومەت. 

حکومەتەکەم ئابوری جیاواز پەرە پێ دەدات، کە خۆشگوزەرانی بۆ ھەمووان تێدابێت. ئێمە یاسا دەردەکەین تا کوردستان ببێتە جێگای پێشوازی و شوێنێکی سەرنجراکێش بۆ سەردانکەرانی. ھەروەھا ئێمە سوپایەکی ڕێکخراویی مۆدێرن دروست دەکەین، ھەروەھا گۆڕانکاری لە خزمەتگوزاری گشتی دەکەین و چارەسەری کێشەی گەندەڵی دەکەین، تا دڵنیا بینەوە لەوەی کە حکومەتەکەمان خزمەتی ھاونیشتیمانیانی دەکات. بۆ ئەم گۆڕانکارییانە لایەنی سیاسی و ئابووری زۆر گرنگ دەبن و، داوا لە دۆستانمان دەکەین کاری لەسەر بکەن.

ھەروەھا دەستم کردووە بە ھەنگاوی دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و ھەولێر کە بە ھەڵپەسێردراوی ماوتەوە لە ماوەی (١٦) ساڵی ڕابردوودا. لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوودا، ئێمە تەنھا پشتمان بەخۆمان دەبەست بە بێ بەستنەوەمان لەگەڵ عێراق. 

بەگوێرەی ڕێککەوتنێک، ئێـمە پشکمان لە بودجەی عێراق وەرگرتووە، بەڵام بەشی بڕاوە بە تەواوی ناگاتە دەستمان. ئێستا کاتی ئەوەیە کە زیاتر ھاوبەشی لەگەڵ بەغداد بکەین. 

ئەم ھەفتەیە، لە میانەی یەکەم سەردانم بۆ بەغداد وەکو سەرۆک وەزیران بۆ لای بەرێز عادل عەبدولمھدی، پێشنیازمان کرد بە کۆتای ھێنانی کێشەکانی نێوانمان سەبارەت بە نەوت و ناوچە جێناکۆکەکان و بودجە و ڕۆڵی ھێزە چەکدارەکانى هەردوو لامان. من دەمەوێت دڵنیایی بدەم لەوەی کە ڕێککەوتنەکانمان جێگای دڵخۆشییە، لە ڕێگەی دابەشکردنی دادپەروەرانەی بودجەوە. چارەسەرەکان بناغەیەکی پتەوی ھەماھەنگی بۆ ئایندە فەراھەم دینێت، ئایندەمان لەگەڵ ئاسایشی پارێزراو و عێراقێکی دیموکراتدا پەیوەستە. 

لە ساڵی ٢٠١٧دا، کوردستانی عێراق ڕیفراندۆمی بۆ سەربەخۆی ئەنجام دا، لە دەنگدانێکی ئازادی بێ سانسۆردا،  زیاد لە سەدا ٩٣ ی بەشداربووان دەنگیان بە سەربەخۆیی دا. لە کاتێکدابوو چاوەڕوانی پشتگیرییەک بووین لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بۆ دەستبەری مافی سەربەخۆییمان. ئەولەوییەتی سەرەکیمان بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز و سەقامگیرە، بە چاودێری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. ئێمە داوامان لەوان کرد کە یارمەتیمان بدەن و ھاوکارمان بن بۆ بنیاتنانی ئابووریمان. 

بە درێژایی چەندین نەوەمان ژیانیان لە ئاژاوە بەسەر بردوەو و، بەھۆیەوە ھەموو خێزانێک لە ھەرێمی کوردستان قوربانی ھەیە بە لە دەستدانی کەسانی نزیکی. ئێمە ناتوانین زیاتر لەوە دەستبەرداری قوربانییەکان ببین و یاخود دەستبەرداری ھاوسۆزی و پەیوەندی نێوان حیزبەکان و ھاوسێکانمان ببین. 

چەندین دۆستمان ھەیە لە نێوکۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا کە ھیوای سەرکەوتنمان بۆ دەخوازن، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە کە، زیاتر ھەوڵ بدەین و ھەوڵێکی دووبارەی پاکی متمانە پێکراوە لە لایەن ھەمووانەوە بدەینەوە. ئەم ڕۆلەش لە ڕێگەی دۆستایەتی ڕاستەقینەوە دەکرێت. ئێمە پشتگیرى خۆمان بۆ بەرژەوەندی ھاوپەیمانەکانمان نیشاندا، لە نێوایاندا ئەمریکا و نیشاندانی پابەندبوونمان بە بەھا دیموکراتییەکان. ئێمە لە ئێستادا پێویستمان بە دۆستەکانمان ھەیە یارمەتیمان بدەن بۆ سەر لەنوێ دەست پێکردنەوە. 


AM:12:57:19/07/2019



ئه‌م بابه‌ته 2856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر