سەرۆكوەزیران یان داهۆڵی ئەمریكا

حەسەن شێخانى
ڕاوێژکارى چاوى کورد بۆ ناوچە داگیرکراوەکان
 لە ئەگەری ئەوەی "عەدنان زورفی" سەرکەوتو نەبێت. بە پێی مادەی ٨١ دەستور، "دكتۆر بەرهەم ساڵح" سەرۆککۆماری عێراق، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش وەردەگرێت.

ئەو پۆستە بەپێی دەستور لەدەستی کوتلە شیعییەکان دەردەدچێت، چونکە سەرکەوتو نەبون لە بەربژێرو کاندیدو، دەنگدان لەسەری لەنێو پەرلەمانی عێراق و ڕیکەوتن لەگەڵ هەموو پیکهاتەکان، بە کورد وسوننەوە بۆ وەدەستهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی.

"عەدنان زورفی"  ئەگەری سەرکەوتنی هەیە، گەر بتوانێت کورد و سوننە وهەندێ لەشیعەکان ڕازی بکات و، ئەو ملهوڕی و هەڵانەی "محەمەد تۆفیق عەلاوی" ئەنجامی دان، ئەم پەندی باشی لێوەربگرێ.

حەشدی نەجەف کە ٤ لیوای گەورەن، لەگەڵ "عەدنان زورفی"ن. ئەوان لەگەڵ وەزیری بەرگری کۆبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا وەک پاڵپشتی بۆ "عەدنان زورفی" چونکە زورفی خەڵکی نەجەفەو پارێزگاری ئەو پارێزگایە بووە.

وەلائی ئەو هێزانە زیاتر بۆ "زورفی"ەو، وادەریدەبڕن کەئەوان سەر بەمەرجەعیەتی سیستانی عێراقن، نەک دەستی دەرەکی وەک ئێران بەنمونە!!.

"عەدنان زورفی" دەتوانێت متمانەی مەرجعیەتی شیعە وەدەست بهێنیت، چونکە خۆی دەرچوی کۆلیژی نەجەفەو، ماستەرەکەی هەر لە فیقهی ئیسلامی و واتا عەمامە لەسەرێکی ئەفەندیە.

کەسایەتی "عەدنان زورفی" جیاوازە لەوانی تر، چونکە ڕەگەزنامەی ئەمریکی هەیەو ناسراوە لای CIA ئەمریکی. چەندین ساڵ لەگەڵیان کاری کردووە، بۆماوەی  ساڵێكیش ڕاوێژکاری "پۆل بریمەر"بووە.

"محەمەد تۆفیق عەلاوی" کاندید ئێران و حەشد و کوتلەی بینا بوو کە فەتح و ڕەوتی سەدری لە خۆ دەگرت و، نزیک بوون لە ئێرانەوە.  بەڵام "عەدنان زورفی" بەربژێریکی دیکەیە، دورە لەو دوو کوتلەیە کە ناوەزەد دەکرێن بەوەی نزیکن لە ئیرانەوە.

لەبەرئەوەی ئێران بەهۆی گەمارۆی ئابوری ونەخۆشی کۆرۆنا بارودۆخی زۆر خراپە، ئەگەری ئەوەی هەیە بۆ ڕاستکردنەوەی باری سیاسی و ئابوری خۆی بێ دەنگ بێت لە ئاستی "عەدنان زورفی" بگرە پێویستیشی پێیەتی لەم قۆناغەدا بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە کوشندەیەی سەر ئێران.

"زورفی" ناسراوە بەوەی دژی میلیشیاو هێزەکانی دەرەوەی سوپاو یاسایە. ئەگەری ئەوەی هەیە ئەگەر سەرکەوتوبێت بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، گەڕێکی قورس لەگەڵ چەن هێزێکی چەکدار ڕووبدات. ئەوەش بەمەبەستی وەدەستهێنانی متمانە بۆ ٤ ساڵی تری دوای هەڵبژاردن.

 لەئەگەری دەرچونی عەدنان و زورفی وەدەستهێنانی متمانە کە ئەمە کارێکی زۆر قورسە، ئاراستەی خۆپیشاندانەکان دەگۆڕێت وەک چەن ساڵێکی پێش ئێستا خۆپیشاندەران چونە ناو پەرلەمان و ڕەوتی سەدرییەکان و بەدرییەکان، واتە ئەگەری ئەوە هەیە وەک ئۆپۆزسیۆن کاربکەن لەناو پەرلەمان کەنزیکەی١١٠ ئەندام پەرلەمان دەبن و بەشداری حکومەت ناکەن و، دۆخی چاکسازی یاسایی ودەستوری لە قۆناغێکی مەترسیداردا دەبێت بە جۆریک ڕۆژانە لە ناو پەرلەمانی عێراق گرژی وئالۆزی دروست ببێت.

کورد ئێستا چی بکات؟

یەکەم: پاراستنی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد، وەک ئەوەی لە لەگەڵ بەربژێر "محەمەد تۆفیق عەلاوی" ئەنجامیدا.

دوو: لەڕووی سیاسییەوە، ناکرێت هەر بەربژێک هەبێت سەرکردایەتی کورد دژایەتی بکات، نەخێر. سەرکردایرتی کورد بەپێی ئەو ئەزمونەی هەیەتی دەتوانن کار لەسەر بەرنامەی کابینەکەی "زورفی" بکات، چەند دەتوانێت داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێبکات.

سێ: کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان لە جەستەی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ دەستوری و شایستە داراییەکان بودجەو موچەو دەیان بابەتی گرنگ، دەبێ بخریتە بەرنامەی کاری کابینەکەی "زورفی" بەتایبەت دابین کردنی بودجەی تایبەت بۆ مادەی ١٤٠ وە گەڕخستنەوەی لیژنە تایبەتەکان بەو کارە.

چوار: چونکە دۆخی ئابوری جیهان لە هەڵکشان وداکشانێکی گەورەدایە، دەبێت سەرکردایەتی کوردستان پەیوەست بێت بەو ڕیکكەوتنانەی کە لەگەڵ حکومەتی فیدڕال ئەنجامی دەدات، بە مانای دەبێ ئەو بڕە نەوتەی کە بڕیارە هەرێمی کوردستان رادەستی سۆمۆ یان بەغدادی بکات، ڕاستگۆیانە پەیوەست بن پێوەی و دابین کردنی بودجە وموچەو هەمو شایستە دارایێکان بخەنە سەر ئەستۆی بەغدا، لەوە زیاتر ئەم گەمە سیاسییەی نیوان هەولێر و بەغدا خەڵکانی هەرێم لەوە زیاتر نەبنە قوربانی کە ئیستا نارەزاییەکی گەورە بونی هەیە لە کوردستان. چونكە دوای دۆسێی کۆرۆنا، بە جۆری لە جۆرەکان ئەگەری تەقینەوەی دۆخەکەی هەیە .

ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

PM:08:41:20/03/2020



ئه‌م بابه‌ته 138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر