ژنی کورد و ژن لە سۆشیال میدیا

مەرزەبان کوردستانى
نووسەر
ئەم بابەتە کورتە، خوێندنەوەیەکە لەسەر قسەی خانمێک، کە دەڵێت( بۆچی مێرد بکەم، سەیارەم هەیەو پارەشم هەیە، ئەسڵەن دەبێت من ژن بێنم) وە چەند ڕۆژێکە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی گرتۆتەوە! ئەڵبەت وەک شەخس لەسەری نادوێم، بەڵکو فراوان بونی ئەو سنورە فەوزەوییە کۆنەپەرستیە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا، وادەکات هەڵوێستەی لەسەر بکرێت.

ژن کەمو کورت نیە، تا بیەوێ وەک پیاو بێت، بەوە کەمو کورتە، نایەوێ پێشڤەچێت وەک ژن، بگرە بون بە پیاو بون بە بەرەوپێشچون دەزانێت، ئالێرەدا نەخۆشی و کێشە لەگەڵ وجودی خۆی وەک ژن، تەواوی جومگە ئێستاتیکیەکانی لە ناو دەبات و دەبێتە کەسێکی کەموکورت، یان بڵێین نەخۆش و دواکەوت و بێ بەرهەم.

هەروەها چۆن پیاو شانازی دەکات پیاوە، ژنیش دەبێت شانازی بکات کە ژنە، کاتێک ژنێک دەیەوێت پیاو بێت، ئەوە لەخۆیدا کەموکورتە، هەر بۆیە پێیان دەوترێت لاواز و کەمیش دەکرێنەوە، وە کاتێکیش ئەو پیاوانەی وەک ژن وان کەمو کورتن و لەبەهاکانی خۆیان دەکەون.

دیقەت بدەن، ئێمە ژنی ڕۆشنبیرمان نیە، ئافرەتێکمان نیە شاعیر بێت یاخود هونەرمەند بێت! لەکاتێکدا سەدان ئافرەتیشمان هەن دەخوێننەوە، وە دەشنوسن، هەروەها شیعریش دەنوسن و گۆرانیش دەڵێن. بەڵام ئەی بۆ نە ڕۆشنبیرن نە شاعیرن نە گۆرانی بێژ یا هەر شتێکی دیکە، چونکە کاتێک دەبن بەڕۆشنبیر، وەک پیاو دەبن بەڕۆشبیر و دەبنە پیاو، کاتێک شیعر دەنوسن، وەک پیاو شیعر دەنوسن، کاتێک دەبن بە گۆرانی بێژ وەک پیاو وەسف دەکەن. سەرنج بدە، کاتێک ژنێک دەبێت بەڕۆشنبیرە، ئیدی لەگەڵ پیاوێک هەڵناکات، کاتێک دەبێت بەشاعیر، هێشتا وەسفی لێوی ناسکو برۆی کەوان و چاوی کاڵ دەکات، ئێ ئەمە پیاو نیە ئەوە وەسفیەکات ژنە.کاتێک دەبێت بەگۆرانی بێژ، دەڵێ لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ شیرازی، دەی پیاو لیمۆی لەکوێ بوو! 

ئەوەی ئێستە ڕو ئەیات لەسەداکانی ڕابردوش ڕوی نەداوە و ئاوها وجودی ئافرەت لەبەردەم هەرەسو شێواندانەبوە. ئاخر ژن دەبێت ژن بێت، ڕۆشنبیرێکی ژنانە بێت شاعرێکی ژنانەبێت، هونەرمەندێکی ژنانە بێت، لەبەرامبەریشدا بۆ پیاویش هەمان شت.

 ئەمە نۆعێک لەنەخۆشی بوو باسم باکرد، نۆعێکیدیکە لەنەحۆشی ئەمەیە

سەدەکانی ڕابرد و لەناو عەرەب و تورکدا بەتایبەت تر عەرەب، ئافرەت کە ئیتر پێگەیشتوە، وەک پەنا هەندەیەک سەیر کراوە لەکۆمەڵگەو ماڵی باوکیشیدا، هەمیشە لەسەرخەت بوون، ئامۆچیاریان کردوە بەوەی شویەک بکات و ئیتر خزمەتی ماڵی و مێردی بکاو لەبەرامبەریشدا پیاو مەسڕوفی ئەکات و ئاگای لێی دەبێت.

بەحوکمی داگیرکاری و ژێردەستە بونی کورد بەرامبەر ئەو نەتەوانە، ئەم نۆعە لە بیرکردنەوەش هاتە نێو کوردەوە، بەڵام سەراپای کۆمەڵگەی کوردی نەگرتەوە، وەک نەتەوەکانی دیکە، بگرە هەر لەناو ئەو کەسانەدا ئەم بیرکردنەوەیە تەشەنەی سەند، کە کەسانی داما و پتر لە داماوی عەقڵی و عەشایەری بون، بەڵام نەجیب زادە و خاوەن عەقڵە کوردە ڕەسەنەکەی نەگرتەوە و بەرگریشیان کرد لەو ژەهرەو نەیان هێشت سەراپا کۆمەڵگەی کوردی بگرێتەوە و تێکەڵ بە سەقافەیان بێت. کە ئەویش لای کورد، ژن هەمیشە مرۆڤێکی مەزن و خاوەن ئیرادەو ژنیەتی خۆیەتی و هەر بەژن بونی خۆیەوە دەرکەوتوە و جوانیەکان و عەقڵی خۆی نمایش کردوە، نمونەمان زۆرن لەم عەقڵە ڕەسنە، هەتا لەسەدەکانی ڕابردو ئافرەت سەرکردایەتی کردنی بەدەستەوە بوە، لەکاتێکدا لەوڵاتانی ڕۆژئاوا، کۆبونەوە دەکرا لەسەر ئەوەی ئایە ژن مرۆڤە یخود بونەوەری تر.

هەر بۆیە زۆر زوو ئەو سەردەمە کۆن و پیاو سالاریەی بەرامبەر ژن تێپەڕاند. وە هیچ یەکێ لەو ژنانەی، کەوەها مۆچیاری(ئامۆژگاری) کرابوون، کە لەبەرامبەر خزمەتەکانی بە پیاوەکەی، ئەوە پیاوەکەشی سەرفی دەکات و دەیپارێزێت، نەبوو بەهیچ، بگرە ناویشی لەمێژودا نەمایەوە.

( من بۆچی شو بکەم، سەیارەم هەیەو پارەشم هەیە، ئەسڵەن دەبێت من ژن بهێنم)ئالێرەداو بەپێی ئەوەی خوێندنەوەم بۆ کردوە لەسەرەوە، شوبهاندنیەتی بە مێژوو و وە هەروەها بونی ژن بەخۆیەوە، بۆمان دەردەکەوێت، ئەم نۆعە لە بیرکردنەوە، نەک نوێگەری نیە، بگرە هێشتاش داخڵ بەمۆدێرنە نەبوە. عەقڵیەتێکی سەدەکانی ڕابردوە، ئاخر ژن سەدان ساڵە پێگەو گەورەیی خۆی هەیە لەناو کورد دا، ئێستە هەمان ڕەگەز ژنی لەلا هێندە سوک بێت، بەڕاستی کارەساتە و دەبێت هەڵوێستەی لەسەر بکرێت و نەهێڵدرێت لەوەزیاتر ئەم شکستە تەشەنەبسەنێت و ژن ئاوهایی کەم بکرێتەوە، ئاخر تەواوی جومگە ئەساسیەکانی تر لەکەدار دەکات.

هەر بۆنمونە، پەیامنێر بە مایکێکی مۆدێرنەوە موعجیبی عەقڵێکی دواکەوتوی سەدەکانی ڕابردو ئەبێت و شوێنی ئەکەوێ، ئاخر دەگوترا نابێت ئافرەت هەر بەلەشولار سەیر بکرێت، ژنیش خاوەن عەقڵ و خۆیەتی، ئێستە ڕاگەیاندنی مۆدێرن نەک شوێن دواکەوتویەک ئەکەون، بگرە کەسێک دەکەن بەباسو خواس، کە جگە لەشو لاری هچی دیکەی تێدا بەسەر نیە، بگرە ژن بونی خۆی سوک دەکات. وەتەنها لەشو لارییەتی کردویەتی بە باس، ئەگەرنا ئەوە بیرکردنەوەکەیە کە باسمکردوە بۆتان، ئێ مەنتقی تێدا نیە، کۆمەڵەی ژنان لەکوێن، ڕێکخراوەکانی ژنان لەکوێن، یاخود دەکرێت ڕاگەیاندن لەم وڵاتە ژڕ فەوزایە بێ بازاڕ بێتو ناچار ڕوبکاتە ئاوەها کەسایەتییەک و مقابەلەی بکات. لێرەدا دەبێت بۆمان ڕون بێتەوە تەواوی جومگە مۆدێرنێتەکانی ئێمە نەخۆشن، بگرە هیچ پەیڕەوێکی ئەخلاقی مەعریفی و زانستیشیان نیە.

تا ئێرە سێ شت ڕونە ((بیرکردنەوەی ئەوژنانە، ڕاگەیاند، ڕێکخراوەکانی ژنان فشیلن) 


ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

AM:12:30:11/11/2021



ئه‌م بابه‌ته 319 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌