گۆڕان لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا

مەرزەبان کوردستانى
نووسەر
لە دوای دامەزاندن بزووتنەوەی گۆڕان، لەیەکەم و دووەم ھەڵبژاردندا توانی متمانەیەکی باشی خەڵکی کوردستان بەدەس بھێنێت، بەتایبەت ھەڵەبجەو سلێمانی، سەد لە سەدی دەنگی ئەو بزوتنەوەیە بخوێنینەوە دەتوانین بڵێن لەسەدا چلی دەنگەکان بۆ ڕەوانشاد نەوشیروان موستەفا بوو، سەدی شەستیشی بۆ دروشم و وتەى تاکی بزووتنەوەکە بوو.

ئەمڕۆ تاکێک لەباشوری کوردستان لە شمولی ھەڵبژاردن دایە، ھەروەھا بەتەمەن و پیاو ماقوڵانێکیش کەوا دیراسەی ھەڵبژاردنیان ھەبووە لەپێشتر، چێنێک لەم خەڵکەی باشور بەتایبەت سلێمانی و ھەڵەبجە، ئیرھابی فکری و ڕەگی خواستی ویستەکانی عێراق و دەوڵەتانی درواسێی داگیرکەر، بەتایبەت ئێران و تورکیا لەمێشکیدا پێون کراوە و، خودی خۆشی لەم حاڵەتە بێ ئاگایە، ئەڵبەت لە عامی خەڵکیدا، دەنا ڕۆشنبیرو سیاسی وەھامان ھەیە کە خولی ئەکادیمی ئەم ڕەوتەی ئیستعماریان دیوەو، چڕو پڕ بەئاگان لێی.

بۆیە بەسەرنجدان لەم چینە تێدەگەن کە گۆشکراون بەدژە نەتەوە، نیشتمانیان بۆ وێناکراوە لەپارتیدا و لەمێشکیاندا چەسپاندونی، سوکایەتی بەپیرۆزیەکانی ئەم گەل و خاکە، بووە بە شیرینی دەمیان و ئەسڵەن وەھا شێوێندراون کە بە سەقافەو مۆدێرنەشی دەزانن. 

ئەم جۆرە لەتاک ئەمڕۆ ڕێککەوتن و چاکسازی و خزمەتیان لەبزووتنەوەی گۆڕان ناوێت، بەڵکو قسەو تەشھیرو شەڕە بەرد و لێدان لەپارتی و موزایەدەی سیاسیان دەوێت. 

بۆیە بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەر شاری سلێمانیش بکات بەدوبەی، ئەم جۆرە لە تاک ھەر نایەوێت بگرە، دەنگیشی پێناداتەوە، 
من ھانی بزووتنەوەکە نادەمەوە بۆ تەشھیر و ...ھتد، بەڵام داخ و ئەسەف دەخۆم کە داگیرکەر توانیویەتی تا ئەو ئاستە تۆرمی خۆی پێون بکات لەعەقڵی تاکی ئێمەدا و، ئەم جۆرە لەویستی تاکی ئێمەی بەرھەم ھێناوە، بەڵگەش زۆرن بۆ ئەم قسانە. 

من پلانێکم بۆ بزووتنەوەکە ھەیە کەوابکات دەنگەکانی کەم نەکات، کارو بەرنامە سیاسییەکانی خۆی بخاتە خزمەتی گۆڕانکاری لەم تاکەدا و ھەوڵی دروست کردنی تاکی نەتەوەی و سەقامگیر بدات، تاکێک پەروەردە بکاتەوە چاوی بەدنیای سازش و ڕێککەوتن ھەڵبێت، تاکێک پەروەردە بکاتەوە کەئیتر باز بازێنی ئەم حیزب بۆئەو حیزبی نەبێت لەپێناو شەڕەقسەو تەشھیر، نەوەیەک پەروەردە بکەن پێش نان و ئاو پێش ژیان داوای دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ئازادی بکات، ھەروەھا ڕووبەڕووی ئیراھبی فکری بوەستێتەوە. 

ھیوادارم چواڕساڵی ئایندە ھەوێنی چارەسەر بن و کوردستانێکی بەھێز و ئارام و پڕ لەئاوەدانی بەدی بھێنن و دەنگەکانیشتان زیاد بکات.

ئەم وتارە گوزارشتە لە ڕاى نووسەر و چاوى کورد لێی بەرپرسیار نییە.



ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

PM:08:25:24/06/2019



ئه‌م بابه‌ته 862 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌