کوردەکان ڕەسەنترین مرۆڤن

مەرزەبان کوردستانى
نووسەر
کورد ئەو گەلەیە کە هەموو جیهان، لە جەرگ قایمیەکەی ئەترسن، جا لەناو کورد دا باوە گەر کەسێک بەهێز بێت و خۆی لەدەست نەدا پێی دەڵێن بەڕاستی جەرگی قایمە، زۆر نەتەوە ئەمڕۆ ناویان و زمانیان لەجیهاندا نەماوەو هەرگیزیش وەک کوردیان لێ بەسەر نەهاتوە، بۆیە خۆ حکومەتەکانی دنیا کا لەمێشکیاندانیە، بێگومان درکیان بەم هێزە ناوەکیەی کورد کردوە، بەتایبەت عەرەب، بەڵام عەرەبەکان لە جوڵاندنی عەقڵیاندا نیە کە درکیان بەمە کردوە، بەڵکو بینیویانە، یان تەجرەبەی بەریەک کەوتنیان هەیە لەگەڵ کورد.

ترسی دوژمنانی کورد، لەم بونە بەهێزەی کورد هەم لەڕابردوو هەم لە ئێستەی زەمەنی کۆرۆناندا هێجگار زۆرە، دەزانن گەلانی ئەوان لەڕابردوو مێژوویەکی هێجگار شەرم هاوەریان هەیە، بەمێژوودا دەزانن گەلەکانیان چۆن مرۆڤێکن، ئەوان برسی ببن، دەبنە دوژمنی یەکتر، یان دزو جەردە، قاچی یەکتر دەبڕنەوە، ئەم کاروانی ئەو و ئەو ماڵی ئەم دەبڕێت، ئەوان یاسا نەمێنێت بەسەریانەوە، یەکتری دەخۆن، سروشت بۆگەن دەکەن، دەزانن سیستەم نەمێنێت، لاقەی یەکتری دەکەن، دەزانن ترس و وەهم نەمێنێت بەسەریانەوە، یەکپارچە ئاژەڵ ڕەفتارن.

لەمێژوی ئەواندا هەیە، بەکۆیلەکردنی پیاوان و بەمەزاد کردنی کچەکانی جەنگ لەبازاڕێکدا، لەمێژووی ئەواندا سپی پێست بە سەردارو ڕەش بەکۆیلە زانراوە، لەمێژوو ئەواندا هەیە، هەرکات خاوەن هێزبوبان هێرشکەر و مرۆڤ کوژ بوون، هەمیشە دەسدرێژیان بۆسەر نەتەوەکانی جیاواز لەخۆیان کردوە، بەدڕندانەترین شێوە منداڵ و پیریان دەکوشت و چێژیان لێ دەبینی، سوکایەتیان بەهەموو بەها مرۆییەکانی مرۆڤەکانی تر کردوە.

لەمێژوی کوردا هیچ یەکێ لەو ڕەفتارانەی ئەوان بونی نەبوە، بەدرێژایی مێژوو، کورد خاوەن کەسایەتی و خانەدانی خۆی بوە، گەر لە سەرداریدا بوبێت یان لە ژێردەستەییدا هەر مرۆڤێکی خاوەن کەرامەت و پارێزەری بەها مرۆییەکان بوە، کورد کاتێک دەوڵەتی هەبوە هەرگیس دەستدرێژی نەکردوەتە سەر نەتەوەکانی تر، مادەکان لە قیمەی دەسەڵاتدا مافی گەلانی دیکە دەدەن، مافی خۆبەڕێوەبەریان دەداتێ، کورد لەدەسەڵاتیشدا شەرق و غەربی بڕیوە بۆ ڕزگارکردنی نەتەوە ژێردەستەکانی تر بۆنمونە (سەلاحەدینی ئەیوبی)، کاتێ کورد ژێر دەستەو ئازاردراویش بوە، هەرگیس خۆی لەدەست نەداوەو ماوەتەوە، دەستی بۆناموسی کەس درێژ نەکردوە، بەتاڵان بردنی ماڵی خەڵک و بەکاروان بڕین خۆی نەژیاندوە، هیچ سیستەمێکی وەک ئێستەی وڵاتانی دنیای حکومڕانی  نەبوە و سەربەرزانەو مرۆڤانەش ژیاوە.

هەرگیس لەمێژوی کوردا، کچ فرۆشتن بونی نەبوە، تاڵانی و دزی نەبوەتە پیشەی کۆمەڵگەکەی، مرۆڤەکان بەکۆیلەنەکراون و کاری ئاژەڵەکانیان پێ نەکراوە، لەمێژووی کورد دا نیە مرۆڤێک برسی بێت و دەستی بەخشینی هەزاران کەسی بۆ نەڕوات، ڕێز لە ڕێبوارێک نەگیرابێت، لێقەوماوێک بەهانایەوە نەچوبن.

کورد ئەو گەلە پیرۆزەیە بەبێ ترس و خورافە هەزاران ساڵە مرۆڤانە ماوەتەوە و خۆی لەدەست نەداوە، ئێستەش لەسەردەمی کۆرۆناداین و کورد پابەندترین مرۆڤەکانی سەرزەوین، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشیەکە، لەگەڵ ئەوەش کە سیستەمی تەندروستی و هێزەکانی ناوخۆمان وەک وڵاتانی تر پێشکەوتونین، بەڵام پارێزراوتر و لەپێشتری.

ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

PM:08:37:07/04/2020



ئه‌م بابه‌ته 805 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌