به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه، جووڵه‌یه‌ك و قوتابخانه‌یه‌كی فكری له باشوری كوردستان دروست بوو، بڕوای به ناسیۆنالیزم نه‌مێنێ، ئه‌م جووڵه‌یه‌ش له‌وانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا به‌هۆی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وه‌خته‌وه ڕوویان له ئه‌ورووپا كرد، ئهورووپایهك دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ناسیۆنالیزم، زۆربه‌ی میلله‌ته‌كان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دروست كرد، ئینجا له نه‌ته‌وه‌ییبوونه‌وه بانگه‌شه‌ی نیشتمانیبوونیان دا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ده‌ستی كاره ڕۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فه‌ریقی و ناوه‌ڕاستی ئاسیاییانه بڵێن، وه‌رنه وڵاته‌كه‌مانه‌وه كار بكه‌ن، هه‌مان مافی ئێمه‌تان هه‌یه و ده‌بنه هاونیشتمان. ئه‌مه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ كرا، به چه‌ند ساڵێك ئاشكرا بوو، درۆیه‌كی گه‌وره‌یه و بگره وڵاتانی زلهێزی ئابووری و كهپیتاڵیزمهكان، به‌ندایه‌تییه‌كی نوێیان داهێنا و جارێكی دی چینایه‌تی دروست بووه‌وه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی هاونیشتمانبوون ده‌ده‌نه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ك و پاسپۆرتی پێ ده‌به‌خشن، ته‌مه‌نی لێ ده‌ستێننه‌وه و هه‌مووی ده‌كه‌نه قوربانیی ئه‌و هاونیشتمانه ڕه‌سه‌نانه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ستی ناسیۆنالیستی تێیداندا نه‌وه‌ك نه‌مردووه، به‌ڵكوو به‌هۆی چوونی په‌نابه‌ره‌وه، بووە بە ڕەگەزپەرستی.
ئه‌م كوردانه‌ی تاراوگه، كاتێك ده‌بینن دوو حیزبی بانگه‌شه‌كاری نه‌ته‌وه‌یی، شه‌ڕی براكوژی ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش له ئه‌ورووپا مافی ژیانیان هه‌یه، وه‌ك دژه ڕه‌فتار، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمیان دا و بانگه‌شه‌كانی ئه‌وروپایان كۆپی و هاورده كرد و ده‌رخواردی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان دا، بۆ ڕێگه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕان تا له‌ده‌ست ئه‌و ڕۆژه دژوارانه ڕزگاریان بكات. هه‌ر وه‌ك چۆن ئێرانییهك له دژی كۆماری ئیسلامی له ئایین هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، یان كاتی خۆی له دژه ڕه‌فتاری كه‌نیسه، خه‌ڵكی شۆڕ‌شیان به‌سه‌ر ئاییندا كرد. هه‌ر شۆڕشێك ته‌نیا دژه ڕه‌فتار بێت، ڕه‌سه‌نیی به خۆیه‌وه نابینێ و زوو ده‌مرێ. هۆكاری سێیه‌م كه زۆر كوشنده‌تر خه‌ڵكیی له هه‌ستی ناسیۆنالیستی دوور خسته‌وه، گه‌نده‌ڵیی چه‌ند ساڵه‌ی كوردستان و ناعه‌داله‌تیی له دابه‌شكردنی سامان بوو، هه‌موویشی یان زۆربه‌یشی له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه له سه‌رده‌می خه‌بات و شاخدا، قاره‌مانه‌كانی میلله‌ت بوون، هه‌ر بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا و خراپ، ئه‌م هه‌سته‌ی له ناو زۆرینه سڕییه‌وه.
له‌م كاته‌دا، ڕه‌وتێكی نوێی ناسیۆنالیزمی كورد له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حیزبه‌كان دروست بوو، ڕه‌وتێك بڕوای وایه؛ بونیادی نه‌ته‌وه پێش بونیادی نیشتمان و وڵاته، هه‌تا نه‌ته‌وه به‌هێز نه‌بێ، ناتوانی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌یت و نیشتمانت هەبێت. هه‌ڵگرانی ئه‌م ڕه‌وته، بێ لایەن بن، یان ئه‌ندامی حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئامانج و ئایدیای خۆیان و بڕوای خۆیان كار ده‌كەن دەیانەوێت ببنە هۆكار تا ده‌ماری نه‌ته‌وه‌ییبوون جارێكی تر چه‌كه‌ره بكات.
شەپۆلە دژە نەتەوە یییەكەی پێی وایە؛ نانی ئەمڕۆ و مووچە لە هەموو بەهایەكی دیكە بەرزترە، وەك كەفی دەریا دۆخێكیان دروستكردووە، مرۆڤی ناژیر وا هەست دەكات ئەوان ئێستا زاڵن، بەڵام هزرڤانان دەزانن، دەریا بنی قووڵە و ئەم دەریای نەتەوایەتییەش لەبن نایەت. بەوە هەڵمەخەڵەتێ، دەدوازدە خۆریلە هانا بۆ ئێراق، ئێران و توركیا دەبەن، چواری دیكە لەبەر بەڵگە ئابڕوو بەرانەكانیان كار بۆ سەرخستنی هەژموونی مەزهەبگەرایی دەدەن، چوار لەولاوە پارەی نۆڵی بەغدا چاوی كوێر كردوون، یان كوێر نین، بەرژەوەندیخوازن و هەلی دۆخی خراپی خەڵك دەقۆزنەوە. مەگەر پێشینەی ئەمانەش ئاوایان بۆ ئینگلیز لە دژی "شێخ مەحموود" نەكرد؟ پێشینەیان ئاوایان بۆ "سەددام، مستەفا كەمال و، شا" نەكرد، لە كۆتاییدا كێ بە نەمری مایەوە؟ ئەدی هەر نەتەوەیییەكانی وەك خانی، حاجی قادر، ڕێبەر و پێشەواكانی سەرمەشقی كوردایەتی نەبوون؟ مرۆڤ ئازادە كام ڕێگەیە دەگرێت، بەڵام خۆ دەبێت ئەوە بزانێت، كامەیان شكۆی لەگەڵدایە؟ ڕێگەی شكۆ دژوارە، بەڵام مرۆڤی باڵا، واز لە بەهای باڵا ناهێنێت.