دەرئەنجامی ھەر دەوڵەتێکی کۆمەڵگا بەشکراو ھەر دابەش بوونە

هۆزان قادر
نووسەر
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: خەسرەو حمەرەشید / ماستەر لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی

دابەش بوونی کۆمەڵگا تیۆریەکی نوێی زانستی سیاسییە کە دەگەڕێتەوە بۆ دابەشى قووڵی کۆمەڵگا لە نێوان کۆمەڵگاکان و جیاوازی ڕەگەزی و ئاینی و نەتەوەیی و سیاسی و ئایدۆلۆجیای جیاواز.

عێڕاق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە نمونەیەکی زەقی وڵاتێکی فرە پێکهاتە دادەنرێت، بۆ کەسێک ئەستەم دەبێت وا بیربکاتەوە کە عێراق وڵاتێکی ئارام و سەقامگیرە، لەبەرئەوەی چەندان گورپی باڵا دەست و کەسانی خاوەن ئایدۆلۆجیا کە وڵات بەڕێوە دەبەن بەشێوەیەک کە خواستی ئەوەیان ھەیە بە بێ پێدانی ماف و وەرگرتنی ڕاو و بۆچوونەکانی ئەوانی تر، کارەکان ڕابپەرێنن و ھەمیشە بە گومانن لەبارەی ئەوانی ترەوە.

لە لایەکی دیکەوە ناشرەزاییان لە ناسنامەی سیاسەت کردن، ئاماژەیەکی ڕوونە کە بەو ئاقارەدا سیاسەت دەکەن کە خۆیان پلانیان بۆ داناوە و لە بەرژوەندیان دایە. 

دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لە دوای جەنگی جیھانی یەکەم لە دەرئەنجامی میراتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە چوارچێوەی نەخشەی پەیماننامەی سایک بیکۆ، وا دەرکەوت کە بناغەی دەوڵەتێکی بەھێزبێت لە سەرجەم سێکتەرە جیاوازەکاندا.

نەخشەکە ھەمووانی بە ناچاری پێکەوە بەستەوە لە چوارچێوەى دەوڵەتێکدا بەناوی عێراق، بەجۆرێک شیعەکان لە باشوری وڵات و سونەکان لە ناوەڕاست و کوردەکان لە باکوری وڵاتدا، ناچاربن پێکەوەبژین. 

دروستکردنی دەوڵەتی عێراق وەک ئەوە وابوو کە شوێنکەوتەی سەرمایەداری بێ لە بڕی دەوڵەتێکی نەتەوە و ئازاد تایبەت بە بوونی سەروەری خۆیی، بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆچی ئەوان نکوڵییان لە ھەر ھەنگاوێک دەکرد بەرەو دابەش بوون و دووبارە نەخشە داڕشتنەوەی وڵاتەکە  لە دژی ھەر دروست بوونێک و ئاگاداربوونی ھەنگاوەکانی وەکو خیانەت یان موئامەرەکردن. 

ناسیۆنالیزمی عەرەبی ناسنامەیەکی ڕوونی نییە تا ئێستا تەنیا پاشخانێکی ئایینی و ناوچەگەریی ھەیە، کە سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ وێرانکردنی کۆمەڵە ڕێسایەکی زۆر خراپی شەڕی ناوخۆیی.

ئەوان قبوڵی ڕاستیەک ناکەن کە بەرنامەی دروست بوونی وڵاتانی عەرەبی بۆ بەشداری ئەوان بووە لە دەسەڵاتێکی میانڕەو و نیشاندانی دەسەڵاتیان بەسەر یەکدا، وەکو خۆسەپاندن لە بڕی دروست بوونی قەوارەیەکی یەکگرتووی عەرەبی. 

کۆمەڵگایەکی دابەش بوو ناتوانرێت دووبارە دابەش بکرێتەوە؛ دابەش بوونی ئەم دەوڵەتانە بۆ قەوارەی فیدرالی و کۆنفیدراڵی بنچینەیەک نییە لە دژی یەکپارچەیی دەوڵەت، چونکە ئەم دەوڵەتانە خۆیان لە بنەڕەتدا دابەش بوون لە سەرەتای دروست بونیاندا.

لە مێژووی عێراقدا، ئەو حیزبانەی باڵادەست بوون گرنگی و بایەخ یان بوون و مافی ئەوانی تریان نەداوە و ھەندێکجار زۆر بە توندی گروپ و کەمایەتییەکانیان چەوساندوەتەوە، بۆ نمونە: لە ماوەی فەرمانڕەوایی سوونەکان، ھەرگیز مامەڵەی ھاونیشتیمانی ئاسایی لەگەڵ کورد و عەرەبە شیعەکاندا نەکراوە، ئەوان وەکو ھاونیشتیمانی پلە دووی کۆمەڵگا سەیر کراون و ھەرگیز ھەستیان بە ئارامی و سەقامگیری نەکردوە لە ژێر ھەیمەنەی دەسەڵاتی سوونەکاندا. 

لە ئێستادا بارودۆخەکە بە ھەمان شێوەیە، لە ژێر دەسەڵاتداری شیعەکاندا لە دوای کۆتایی ھاتنی ڕژێمی سەددامەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە، لە دوای ئەوەی سوونەکان و حیزبەکانیان نکوڵیان کرد لە چەوسانەوە لە لایەن دەوڵەت بە فەرامۆشکراوی حساب بۆ بوونیان کرا. 

سەرھەڵدانی داعش لە دەرئەنجامی چەوسانەوەی سونەکان بوو لە ژێر دەسەڵاتی شیعەدا، بۆ ماوەی ١١ ساڵ تاکو ساڵی ٢٠١٤ ئەو هەلومەرجە بەردەوام بوو. بۆ ھەموو لایەک ڕوونە کە داعش ھێزێکی دڕندانە بوو، بەڵام بەشێکیش دەرئەنجامی تۆڵەی سوونەکان بوو لە ناوچەکانیان بۆ یەکسان کردنی ھەمان یاری و ڕۆڵیان لە وڵاتەکەدا. 

تەواوی حکومەتەکانی عێراق ھەوڵیان داوە تۆڵە لەوانی تر بسێنن و کار بکەن لە پێناو بەردەوام بوونیان، ئەمەش بە ڕوونی لە "بیردۆزی تەگەرەی ئاسایشی" ڕوون کراوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ترسی بوونی ئەوانی تر و جەنگی سەقامگیری و درێژەپێدان بە دەسەڵات. 

جوگرافیای عێراق بە ڕوونی دابەش بووە بەسەر سێ ناوچەدا: ناوچەی بیابانی و شاخاویی و زۆنگاوی (زەلکاو)بەسەر نەتەوەکانی کورد و عەرەب و سریانی و تورکمان...ھتد.

ئەم جیاوازی کلتوری و کۆمەڵایەتییە ھەوڵیدراوە چارەسەر بکرێت و وەکو دەوڵەتێکی یەکپارچە نیشان بدرێت.    

چارەسەر: دوو بژاردە ھەیە بۆ چارەسەری کێشەی دابەشبوونی کۆمەڵگای عێراق: سایکس بیکۆ نەخشەیەک بوو یاخود بژاردەیەک بوو کە دانرا بۆ عێراق و دەوڵەتانی تری عەرەبی لە دوای تێپەرینی سەدەیەکی خوێناوی، بژاردەیەکی دیکە ھەیە کە پشت دەبەستێت بە فیدرالیزمی ڕاستەقینە یاخود سیستەمی کۆنفیدرالیزم لەو رێگەوەی کە ھەر حیزبێک بەکاری بھێنێ بەھەموو توانایەوە لە دژی ئەوی تر لە پێناو بەردەوام بوونی و گەشەکردنی. کوردەکان دەمێکە بڕیاری خۆیان داوە کە پشتگیری فیدراڵیزم دەکەن لە ناو عێراقدا ھەرچەندە ئەمە ئەوانی بێ بەش نەکردووە لە کێشە و ئاژاوە، لە ئێستادا کاتی ئەوەیە کە بڕیاری ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تایبەت بە خۆیان و قەوارەی سەربەخۆیی خۆیان بدەن بە تایبەتی لە دۆخی ئێستادا کە سەرجەم ڕێکارە یاسایی و پاساوە سیاسییەکان لە بارە بۆیان. 

ئەم وتارە گوزارشتە لە ڕاى نووسەر و چاوى کورد لێی بەرپرسیرا نییە.




PM:02:41:13/05/2019



ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر