هەنگاوی كردەیی بۆ دیالۆگی خەڵك و حكومەت

PM:09:33:23/02/2020
دۆسیە: پانێل


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

لەبەر ڕۆشنایی دەستپێشخەریی چاوی كورد بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بۆ نێوانی خەڵك و حكومەت، لەڕێی ئەنجامدانی پرۆسەی دیالۆگی سەرتاسەرییەوە، چەندین ڕێكخراو و ناوەندی ڕۆشنبیری لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی دروستكردنی بۆردێك بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو ستراتیژە كۆبوونەوە.

ئەمڕۆ لەئۆفیسی سەرەكی چاوی كورد لیژنەی ئامادەكردنی كارنامەی (بۆردی ڕێكخراوەكانی بەرگریكار لەمافی هاوڵاتی) كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بەمەبەستی دیاریكردنی ڕێوشوێنەكانی كاركردنی بۆردەكە.

بڕیارە كارنامەكە بخرێتە بەردەم دەستەی دامەزرێنەر كەبریتین لە سەرۆكی كۆی ئەو ڕێكخراوانەی بۆردەكەیان پێكهێناوە.لەپاش پەسەندكردنی كارنامەكەو دروستكردنی لیژنەكان، بۆردەكە دەست بكات بەهەنگاوە كردەییەكانی جێبەجیكردنی ستراتیژی دیالۆگی خەڵك و حكومەت. لەسەر ئاستی حكومەتی لۆكاڵی شارو شارۆچكەكان و پاشانیش لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

گەلەری



ئه‌م بابه‌ته 357 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر