كۆبوونەوەی سێیەمی چاوی كورد و ڕێكخراوەكان

PM:11:44:22/02/2020
دۆسیە: پانێل


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

لەدوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەو گفتوگۆ سەبارەت بە دروستكردنی ڕەوتێكی نوێ بۆ كاری مەدەنی و ڕێكخراوەیی لە كوردستان، بە دەستپێشخەری ناوەندی چاوی كورد و بەدەمەوەهاتنی زۆرێك لە ڕێكخراوە ئەكتیڤەكان، كۆبوونەوەی سێیەم بەڕێوەچوو، كە تیایدا وتووێژێكی چڕوپڕ كرا سەبارەت بە هێنانەكایەی (دیالۆگی خەڵك و حكومەت) لە سەرتاسەری كوردستاندا.

لەم كۆبوونەوەیەدا كە لە ئۆفیسی سەرەكی "ئەنجومەنی گەنجانی نیشتمان" بەڕێوەچوو، بڕیاری دیاریكردی لیژنەیەك بۆ نوسینەوەی پڕەنسیپی كاركردنی بۆردەكە درا.  هاوكات بڕیاری نوسینەوەی بەڵێننامەیەكی شەرەف درا، كە ئەو گردبوونەوەو ڕیتمە نوێیەی كاركردن تەنها لەپێناوی ئاشتی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان و لێكتێگەیشتنی خەڵك و حكومەت و دروستكردنەوەی متمانە بێت لەو نێوەندەدا، بەهیچ شێوەیەك بۆ مەرامی شەخسی و حیزبی بەكارنەهێنرێت. بەپێچەوانەوە هەر هەولێك بۆ قۆستنەوەی پرۆژەكە لەلایەن حیزبێكی دیاریكراو، هەڵوێستی توندی بۆردەكەی بەدوادادێت.

گەلەری


ئه‌م بابه‌ته 137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر