دیداری دووەمی 40 ڕێكخراو لە چاوی كورد

PM:11:34:15/02/2020
دۆسیە: پانێل


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

ڕۆژی شەممە 15/2/2020 دیداری دووەمی ڕێكخراوو ناوەندە ڕۆشنبیرییەكانی سلێمانی بەدەستپێشخەری چاوی كورد بەڕێوەچوو.

لەدیدارەكەدا كە زۆرینەی ڕێكخراوەكان بەشداربوون، چۆنێتی بەكردەوە كردنی پرۆژەی "دیالۆگی خەڵك و حكومەت" تاوتوێ كرا. لەو میانەیەدا بڕیاردرا مۆدیلێكی تر لەكاری ڕێكخراوەیی بهێنرێتە كایەوە كەلەسەر بنەمای دیالۆگی نێوان خەڵك و حكومەت بێت.

ڕێكخراوە بەشداربووەكان بریتی بوون لە:

1-ڕێكخراوی ڕەنگەكانی كوردستان.
2-تۆڕی ڕێكخراوەكانی سلێمانی (20 ڕێكخراون).
3-تۆڕی لیدەر.
4-ئەنجومەنی گەنجانی كوردستان.
5-ڕێكخراوی خۆری ئاشتی.
6-ڕێكخراوی داكۆكی لەمافی كرێنشین.
7-ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامیی.
8-ڕێكخراوی نیشتمانی كورد بۆ ژینگە و پەروەردە.
9-ڕێكخراوی قەرەداغ.
10-ڕێكخراوی نەتەوەیی كورد.
11-ڕێكخراوی خزمەتی جەماوەر.
12-ڕێكخراوی ئەكادیمیای میدیا.
13-كۆمەڵەی زامی كوردستان.
14-لیژنەی دۆكیۆمێنتكردنی تاوانەكانی جینۆسایدكردنی میللەتی كورد.
15-ڕێكخراوی پەنای كار.
16-ڕێكخراوی كەنز.
17-ڕێكخراوی ڕێگا بۆ گەشەپێدان.
18-ڕێكخراوی هەڵەكۆك.
19-ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و داكۆكیكردن لەكرێكارانی بیانی.
20- ڕێكخراوی ئەزمون.
21-ڕێكخراوی بەرەو هیواكانی كچان و ژنان.
22- ڕێكخراوی كار.
23- ڕێكخراوی میدیاكارانی وەرزشی خانمانی كوردستان.
24- ڕێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی.

لە ئەنجامی زیاتر لە دوو كاتژمێر وتوێژی چڕوپڕ، ئامادەبووان بڕیاری دروستكردنی "گروپی بەرگری لەمافی هاوڵاتییان" درا، لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا میكانیزمی كاركردنی ئەو گروپە گەڵاڵە دەكرێت كە لەپێناوی سازاندنی زەمینەی دیالۆگی نێوان خەڵك و حكومەت كاردەكات.

گەلەری


ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر