سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە چاوی كورد

PM:11:02:15/02/2020
دۆسیە: پانێل


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

ڕۆژی 12/2/2020  بەڕێز "ئارام قادر" سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی، لە ئۆفیسی سەرەكی چاوی كورد پانێڵێكی فرە تەوەری پێشكەش كرد.

بەمەبەستی خستنە ڕووی دید و بۆچوون و خوێندنەوەكانی حیزبەكەی بۆ بارودۆخی كوردستان و عێراق، سەرۆكی هاوپەیمانی لە ئۆفیسی سەرەكی چاوی كورد پانێلێكی بۆ ژمارەیەك توێژەر و سەرنوسەری سایتەكانی سلێمانی پێشكەش كرد.

شیاوی باسە پانێلەكە دوو كاتژمێر و نیوی خایاند و، گفتوگۆیەكی چڕوپڕی لەسەركرا. ئارام قادر بەوردی وەڵامی سەرنج و پرسیارەكانی دایەوە.

لە بەشێكی تری سەردانەكەی بۆ ئۆفیسی چاوی كورد، سەرسامی خۆی پیشاندا بە كارەكانی ناوەندی چاوی كورد و شێوازی خێرای بەرەو پێشەوە چوونی ئەو ناوەندە، كە وێڕای كورتی تەمەنی، بەڵام بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێك لە ناوەندە حیزبی و حكومییەكانی كوردستان و دەرەوەی كوردستانیش.

گەلەری


ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر