دیداری چاوی كورد و میدیاكان

PM:04:59:08/02/2020
دۆسیە: پانێل



لە درێژەی چالاكیی هاوبەشی نێوان ناوەندی چاوی كورد و ڕێكخراوی ڕەنگەكانی كوردستان، ڕۆژی 5/2/2020 دیداری دووەمی "دیالۆگی سۆسیالمیدیا" لە ئۆفیسی سەرەكی چاوی كورد لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەدیدارەكەدا نوێنەری كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دیدو سەرنجی خۆیان لەسەر ئاریشەكانی سۆسیالمیدیا خستە ڕوو، هاوكات تەواوی تێبینییەكان تۆماركران و، بڕیارە بۆ گەڵاڵەكردنی پرۆژەیەكی هاوبەش سودیان لێوەربگیرێت و لەئەنجامی ئەم گفتوگۆ ڕاوێژكارییانەدا، پرۆژەیەكی سەرتاسەری گەڵاڵە بكرێت.

 لەدیدارەكەدا نوێنەرانی ئەم كەناڵ و میدیایانە ئامادەبوون: ( كەناڵەكانی گەلی كوردستان، كوردستان 24، ڕادیۆ نەوا، نوێنەری چەند ڕێكخراوێكی ڕۆشنبیری و ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و میدیاكاری تر).



ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر