دۆزی كورد‌و مافه ڕه‌واكانی بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌و جیهانی عه‌ره‌بیدا یان به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، یاخود له‌لایه‌ن ڕژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه بۆ مه‌رامی سیاسی شێوێنراوه له‌ژێر دروشمی ساخته‌ی "یه‌كێتی عه‌ره‌ب"و "یه‌كپارچه‌یی نیشتمانی عه‌ره‌بی"و "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جوداخوازانو تێكدهران".
مه‌خابن هێشتا ئه‌م هه‌ڵوێستانه له زۆربه‌ی ناوه‌نده عه‌ره‌بییه‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه له بایه‌خی په‌ره‌سه‌ندنه تازه‌كان‌و ئه‌و كتێبانه‌یان كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه كه به ویژدانهوهو به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تییانه رۆشناییان خستووه‌ته سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد.
كتێبی (ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان‌و پیلانگێڕییه خۆرئاوایی‌و هه‌رێمییه‌كان بۆ له‌باربردنی) له نووسینی مێژوونووسی میسری (د. مه‌حمود زاید)، یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌م مێژووییه گرنگانه‌ی كه به ویژدانه‌وه باس له ره‌وایه‌تی دۆزی كورد‌و داواكانی بۆ مافی چاره‌نووس ده‌كات.
نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات له ڕێی به‌ڵگه‌نامه‌كانه‌وه ڕاستییه‌كان بۆ خوێنه‌ری عه‌ره‌بی ڕوون بكاته‌وه به‌ئامانجی تێگهیشتنو لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێستا له كوردستانی به‌ش به‌شكراودا ده‌گوزه‌رێت.
له‌م كتێبه‌دا، نووسه‌ر ده‌یه‌وێت خوێنه‌ری عه‌ره‌ب ئاشنا بكات به گه‌لی كورد: نه‌ته‌وه‌و زمان‌و دابونهریتو مافی ڕه‌وای چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له‌و خه‌باته مێژووییه‌كه‌ی بۆ پاراستنی ناسنامه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها ڕوونی ده‌كاته‌وه كه زۆرینه‌ی كورد ده‌ستبه‌رداری خاكی خۆیان نه‌بوون، به‌ڵكو داكۆكییان لێكردووه‌و ئێستاش هه‌موو قوربانییه‌كی له‌پێناودا ده‌ده‌ن.
نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه كورده‌كانیش وه‌ك گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه بوونه‌ته قوربانی شاڵاوی گه‌وره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه ناوچه‌كه‌یان داگیركردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه خاكه‌كه‌یان داگیركراوه‌و گیانی رۆڵه‌كانیان خزێنراوه‌ته نێو توونی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه هیچ كه‌ڵكێكی بۆ ئه‌وان نه‌بووه. داگیركه‌ر له‌كۆڵی كورده‌كان نه‌بووه‌ته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی خاكه‌كه‌یانی دووچاری دابه‌شكردن كردووه‌و ژینگه‌یه‌كی له‌باری ڕه‌خساندووه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی گه‌لانی سه‌رده‌سته‌وه.
هه‌روه‌ها كتێبه‌كه باس له‌و رێكه‌وتن‌و په‌یمانانه ده‌كات كه وڵاتانی خۆرئاوایی‌و ئیقلیمی (توركیا‌و ئێران‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی) مۆریان كردوون به‌ئامانجی دیاریكردنی چاره‌نووسی سیاسی كوردستان، ئه‌نجامی ئه‌و رێكهوتنانهش نهرێنیو داماڵینی كورد بووه له مافه نهتهوهییهكانیو پاشان دابه‌شكردنی له‌نێوان چوار ده‌وڵه‌تی هاوسنوور به‌پێی رێكه‌وتننامه‌كانی سایكس پیكۆو سان ریمۆو لۆزان‌و...تاد.
هەروەها نووسەر هەوڵدەدات ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی خۆرئاوا پشتیوانی دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی نەبووە. بە بۆچوونی نووسەر، هۆکارگەلی ستراتیجی و ئابووری و سیاسی و دینیی لەپشت ئەو هەڵوێستانەوەن.
پاشان نووسەر ڕای چەندان ئەکادیمیست و ڕۆشنبیری میسریی وەرگرتووە دەربارەی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد کە بەشی زۆریان لەگەڵ ئەوەدان کورد بگات بە مافە نەتەوەییەکانی، چونکە دۆخی سیاسی ناوچەکە سەقامگیر نابێت بەبێ چارەسەرکردنی عادیلانەی دۆزی کورد‌و فەلەستینییەکان. لەگەڵ ئەو بۆچوونانەشدا، نووسەر پێی وایە گەلی کورد بە یەکێتی و خەباتی خۆی مافەکانی دەسەنێتەوەو وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانی ناچار دەکات کە دان بە دەوڵەتەکەیدا بنێن.
ئا/ سیڤەر