چاوی كورد دیالۆگی سۆسیالمیدیا بەڕێوە دەبات

PM:10:14:30/01/2020
دۆسیە: پانێل


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

لە درێژەی كارو چالاكییەكانیدا، ناوەندی چاوی كورد بە هاوكاری ڕێكخراوی ڕەنگەكانی كوردستان، پرۆژەی "دیالۆگی سۆسیالمیدیا" بەڕێوەدەبات.

ئاشكرایە سۆسیالمیدیا بووەتە بەشێك لە ژیانی ئاسایی و ژیانی فەرهەنگی خەڵكی كوردستان، خەریكە نەریتە كۆمەڵایەتییەكانیش لەگەڵ خۆیدا دەگۆڕێت.

چالاكوانەكانی نێو سۆسیالمیدیا دەتوانن سایكۆلۆژیای سیاسی و تەنانەت بازاڕ و نەریتی كۆمەڵایەتییش بە شێنەیی بگۆڕن.

چاوی كورد پێی وایە ئەو بوارە هەستیارە پێویستی بە دیسلپنی تایبەت هەیە، تاكو ببێتە هۆی پێشكەوتنی كۆمەڵگەی كوردی، نەك لێكترازان و  دابڕانی مرۆڤی كورد لەیەكتر.

بۆ ئەو مەبەستە، پرۆژەی دیالۆگی سۆسیالمیدیا بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی ڕەنگەكانی كوردستان، وەك سەرەتای هەڵسەنگاندنی ڕەوشەكە، كە بریتی دەبێت لە چەند پانیڵێكی سەرەتایی بۆ تاوتوێكردنی ڕەهەندەكانی ئەم كێشەیە، بەڕێوەدەبرێت، دواتر لە كۆی پانیڵەكان بڕیار دەدرێت لەسەر شێوازی مامەڵەكردن و هەنگاوی كردەیی گەورەتر بەئاقاری چارەسەری گرفتە ئایندەییەكاندا.

پانیڵی یەكەم بۆ چالاكوانەكانی سۆسیالمیدیا لە سلێمانی.


ئه‌م بابه‌ته 233 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر