دیداری سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان

AM:12:25:12/01/2020
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

ڕۆژی 11/1/2020 ستافی ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، لەچوارچێوەی خۆناساندن بە كەسایەتییە ڕۆشنبیری و سیاسییەكان، سەردانی بەڕێز "دكتۆر كاوە مەحمود" سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان و كەسایەتی ڕۆشنبیری كوردستانی كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی ناوەند" مەشخەڵ كەوڵۆسی" بەپوختی باسی ئامانج و ئەركەكانی چاوی كوردی كرد، دواتر داوای هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لە سەركردایەتی حیزبی شیوعی كرد. لە بڕگەیەكی تری قسەكانیدا، سوپاسی هەڵوێستی حیزبی شیوعی كرد كە لە بەرانبەر كێشە نەتەوەییەكان، بەتایبەت لە پشتگیریكردنی ڕیفراندۆمدا.

بەڕێز"دكتۆر كاوە مەحمود" گرنگی بەرنامەكانی چاوی كوردی دووپاتكردەوە، هاوكات بەڵێنیدا وەك سەكۆیەكی ئازاد و نەتەوەیی بە نوسینەكانی پشتیوانی پرۆژەی چاوی كورد بكات.

گەلەری


ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر