هیچ كوردێك نه‌یتوانیوه بگات به پله‌ی سه‌دری ئه‌عزه‌م یان ببێت به پادشا‌و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌سه‌ڵاتێك هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عه‌لی محه‌مه‌د پاشا دروستبكات
كوردستان‌و كۆسۆڤۆ له‌نێوان دوێنی‌و ئه‌مڕۆدا
(خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی كۆسۆڤۆ له‌نێوان دوێنی‌و ئه‌مڕۆدا)
محه‌مه‌د ئه‌رنائووت كه تا ساڵی (1992) له كۆسۆڤۆ ژیاوه، له ساڵی (2008) كتێبێكی ده‌رباره‌ی ئه‌و وڵاته نووسیوه، له هه‌مانساڵدا له به‌یروت چاپكراوه، ڕابردوو داهاتووی كورد‌و بۆسنهییهكان له گه‌لێ چشتدا هاوشێوه‌یه، له هه‌ندێ بواریشدا جیاواز، به‌گشتی كورد ده‌توانێت وه‌ك ئه‌زمونێك وانه لهسهركهوتنو ژێركه‌وتنی كۆسۆڤۆییه‌كان وه‌ربگرێت، له ئه‌زمونی خۆیدا سوودی لێببینێت، به‌و هیوایه ئههم چهندێرهمان ڕهشكردهوه.
كۆماری كۆسۆڤۆ: توركه‌كان ناویان نابوو قۆسۆ، له باكور هاوتخوبه له‌ته‌ك جەبەل ئه‌سوه‌د، له باكوری ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ سربیا، له باشوری ڕۆژهه‌ڵات له‌ته‌ك كۆماری مه‌كدۆنیا هاوسنووره.
ڕوبهرهكهی 10,908كم2، بریشتینیا، پایته‌خته‌و گه‌وره‌ترین شاری وڵاته.
زمانی فه‌رمی: ئه‌لبانی، سربی.
ژماره‌ی دانیشتوان: ساڵی 2011 به (2,100) هه‌زار سه‌ر خه‌مڵێندراوه.
ئه‌مڕۆ به‌لقان ناوچهیهكهو به‌سه‌ر چه‌ندین وڵات‌دا دابه‌شكراوه، به نموونه ئه‌لبانیا، سربیا، یۆنان، بهلگاریا، مونیگیریۆ، مه‌كدۆنیا، رۆمانیاو كۆماری بۆسنه‌و هه‌رسك. له ده‌ورانی توركه‌وه ئه‌م ناوه‌ی به‌سه‌ردا بڕاوه، به‌لقان واته ئه‌و چیا‌و شاخانه‌ی كه هه‌ڵكه‌وته‌ی سروشتیان بهرزیو نه‌ویی تیادایه، هاوكات به دارستان، گۆماو گژو وگیا داپۆشراون.
بنه‌چه‌ی به‌لقان یه‌كێكه له‌و باس‌و بابه‌تانه‌ی له دوو سه‌ده‌ی ڕابڕدودا زانایانی سه‌رقاڵكردبوو، دواتر له‌و باره‌وه گه‌یشتن به كۆڕایهك كه ڕهگو ڕهگهمایی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانیشتوانی كۆنی به‌لقان كه به ئێرلیۆكان ناسرابوون. یه‌كێكن له گه‌لانی كۆنی هندو ئه‌وروپاییه‌كان، دوو هه‌زار ساڵ به‌ر له زایین له ڕۆئاوای به‌لقان نیشته‌جێبوون. ئه‌م پۆلینه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ڕه‌هه‌ندێكی ڕامیاری لێكهوتهوه، ببینه ئه‌لبانیاو یوگۆسلاڤیا.
مێژوونووسان له ڕابردوودا باس له چه‌ند جه‌نگێك ده‌كه‌ن له‌نێوان ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆماو ده‌وڵه‌تی ئێرلێددا ڕوویانداوه، دواترینیان ساڵی (168 پ.ز) بوو، له‌و شه‌ره‌دا ڕۆمانه‌كان گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له ئیرلێكان ده‌ده‌ن، به گرتنی پایته‌خته‌كه‌یان شكۆدرا، چرای ده‌سه‌ڵاتیان خامۆش ده‌بێ.
ناوچه‌ی ئێرلیۆكان له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحیدا فراوانبوون، به‌ڵام له ته‌ك دابه‌شبوونی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانیدا بۆ ڕۆژههڵاتو ڕۆئاوا له ساڵی (395 پ.ز) ناوچه‌ی به‌لقان بوو به به‌شێك له ئیمپراتۆرییه‌تی بێزه‌نتیی، به‌م شێوه‌یه دابه‌شبوونی ئاینی‌و كه‌لتووری له‌نێوان ڕۆههڵاتو ڕۆئاوادا ده‌ركه‌وت. له‌و مێژووه به‌دواوه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئه‌لبانیا بوو له ساڵی (1272)، ده‌وڵه‌تی سربیا كه له‌نێوان ساڵانی (1195-1228) كۆسۆڤۆ بوو به به‌شێك له‌و وڵاته.
پاش ئه‌وه‌ی له ئاسیای ناوهڕاستو له ساڵی (1326) توركه‌كان ئیماره‌ته‌كه‌یان دامه‌زراند، كاتێك ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر گالیبولی كه له ڕۆهه‌ڵاته‌وه به ده‌روازه‌یه‌ك داده‌نرا بۆ گه‌یشن به به‌لقان، ساڵی (1361) توركه‌كان پایته‌ختی ئیماره‌ته‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ شاری ئه‌درنه كه هۆكارێكی خێرا بوو بۆ گه‌شه‌كردن له ناوچه‌ی به‌لقاندا. به‌م شێوه‌یه له‌مێژوودا سێ ئیمپراتۆرییه‌تی گه‌وره ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی به‌لقاندا گرتووه، هه‌ر یه‌كێكیان به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه جێهێشتووه، دواتر پاساوێك بووه بۆ بانگه‌شه‌ی خاوهندارێتیو فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌كه.
وێنه‌یه‌كی جیاوازی كۆسۆڤۆ
كۆسۆڤۆ ناوه‌ندێكی گرنگ بووه له مێژووی ده‌وڵه‌تی سربیادا، ڕه‌نگه هۆكاری ئاینی، دهروونیو ڕامیاری له‌پێناو ئه‌ژێندای دیاریكراودا ڕۆلیان له بایه‌خپێدانی ئه‌م شوێن‌و پێگه‌یه‌دا بینیبێت!
ده‌توانین بڵێن: كۆسۆڤۆ له‌نێوان پهرتو بڵاوی ئیتنی، ئاینی، ڕامیاری‌و ڕۆشنبیری سربیادا له بارودۆخێكی ناجێگیردا بووه، كاتێك له سه‌رده‌می خانه‌واده‌ی نیمادا له كۆمه‌ڵێك كانتۆناتهوه گۆڕدرا بۆ ئیمپراتۆریه‌تێكی به‌هێزو فراوان، بارودۆخی ناوچه‌كه جێگیر بوو، خانه‌واده‌ی ئیما چه‌ندین سه‌ده فه‌ره‌مانڕه‌وای ناوچه‌كه بوون، سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌می زاینی ڕۆژگاری زێرینی ئه‌وان بووه.
تا كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م زۆرینه‌ی دانیشتوانی كۆسۆڤۆ سرببوون، له‌و مێژووه به‌دواوه كۆچه گه‌وره‌كه دهستپێدهكاتو زۆربه‌ی دانیشتوان ڕووه‌و باكور بۆ سربیا، هه‌نگاریاو بۆسنه كۆچده‌كه‌ن، بۆیه جیابوونه‌وه‌و ڕزگاركردنی سربیا له ساڵی (1912) به گه‌ڕانه‌وه‌ی خاكی پیرۆز ناوبرا، له وه‌ها بارودۆخێكدا دێرو كه‌نیسه سربێكان پشتگیریان له‌و كاره كرد‌و به گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی زهوتداری مێژوویان ناوبرد. به‌م شێوه‌یه كۆسۆڤۆ ناوه‌ندی وڵاتی سربیا بوو تا داگیركاری عوسمانێكان، ئه‌و كات كۆسۆڤۆ به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ده‌ركه‌وت، به‌خێرایی ڕهنگو بۆی ئه‌و گۆڕانكارییه تیادا ڕه‌نگیدایه‌وه.
ده‌ركه‌وتنی ئاینی ئیسلام له ناوچه‌ی به‌لقان
باوه‌ڕهێنانی زۆرینه‌ی ئهلبانێكان به ئاینی ئیسلام، یه‌كێكه له‌و گۆڕانكارییه گرنگ‌و دوور مه‌ودایانه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئهلبانێكانو په‌یوه‌ندییان به گه‌لانی درهاوسێو ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا به‌جێهێشتووه.
ئه‌گه‌رچی عوسمانێكان سیاسه‌تێكی ئاشكرایان نه‌بووه له به موسڵمانكردنی گه‌ڵانی ناوچه‌كه‌دا به نموونه یۆنان، سرب، كرواتو ئه‌لبان نموونه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌ن. چونكه له به‌رانبه‌ردا سه‌رانه‌یان له دانیشتوان سه‌ندووه كه به ئاڵتوون بووه، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاتیش بووه بۆ بابی عالی، بۆیه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی نوێ به‌سستی له‌نێو گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا ته‌شه‌نه‌یكردووه به‌ده‌ر له بهشناقو ئهلبانێكان.
وه‌رگرتنی ئاینه‌كه هۆكارێك بووه بۆ نه‌توانه‌وه‌ی ئه‌لبانه‌كان له چوارچێوه‌ی سربدا، چونكه پێشتر ئاینی مه‌سیحی ڕێگای به ژن‌و ژنخوازی نێوانیان دابوو، به‌ڵام ئاینی ئیسلام ئاستێكی بۆ ئه‌و كاره دانا. پاشان له ته‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلامدا كه‌سایه‌تی ئه‌لبانیش ده‌ركه‌وت، به‌هۆی به‌شداریكردنیان له بواری سه‌ربازیدا یان به‌هۆی وه‌رگرتنی پله‌و پایه‌ی ڕامیاری له بابی عالیدا.
به شێوه‌یه‌ك سه‌رچاوه عوسمانێكان له به‌رایی ده‌سه‌ڵاتیاندا له ناوچه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئهلبانێكان (5%) دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یان تێنه‌په‌ڕاندووه، به‌ڵام پاش سه‌ده‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانێكان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا واته ساڵی (1582) زۆرینه‌ی دانیشتوانی كۆسۆڤۆ ئه‌لبانی بوون.
ڕۆڵی ئهلبانیهكان له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا
رۆڵی ئهلبانێكان له ده‌وڵه‌تی عوسمانییدا ڕه‌نگه ڕۆڵی ئیرلێكان له ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆماندا وه‌بیربهێنه‌وه، چونكی ئهلبانێكان به سوارچاكو شه‌ڕكه‌ری ئازا ناسرابوون، ئه‌وان بۆ خۆیان كوڕ‌و كاڵی چیا بوون، زێد‌و نیشتمانیان پهسنو ڕێزی له‌و كاره گرتووه، هاوكات عوسمانێكان گه‌ره‌كیان بووه سه‌رنجی ئه‌وان به‌لای خۆیاندا ڕاكێشن.
سه‌ره‌تا ئه‌وان له ڕێگای قانوونی دۆشرمه و پاشان له ڕێگای بۆ ماوه‌وه ئه‌و دهسهڵاتو پله‌و پایانهیان به‌ده‌ستهێناوه. به‌شێوه‌یه‌ك له مێژووی فه‌رمانڕه‌وایی ئیمبراتۆریهتهكهدا له‌كۆی (92) سه‌دری ئه‌عزه‌م (25)یان خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئه‌لبان بوون، سه‌رباری چه‌ندین شالیار سه‌ركرده‌ی سهربازیو والی به‌نموونه ئیاس پاشا، سینان پاشا‌و محه‌مه‌د پاشا‌و ... هتد.
له‌نێو ئه‌و والیانهدا محه‌مه‌د عه‌لی پاشا له میسر ناو‌و ده‌نگێكی دیار‌و دلێره، به‌شێوه‌یه‌ك توانستی له ڕێگای بۆماوه‌وه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵاتی میسر بكات تا ساڵی (1952).
كورد‌و ده‌وڵه‌تی ماد
به‌هه‌مانشێوه مێژوونووسان ده‌ڵێن: كورد‌و فارس به‌ر له سێ هه‌زار ساڵ یه‌ك نه‌ته‌وه بوون، دواتر بڵاوهیانكردووهو لێكجیابوونه‌ته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی كۆرش ده‌وڵه‌تی ماد تارومار ده‌كات، كورده‌كان ده‌كه‌ونه چیاكانو زیاتر به ژیانی كشتوكاڵ‌و ئاژه‌ڵداریه‌وه خهریكدهبنو له شارستانیهتو به‌ڕێوه‌بردن دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
مێژوونووسێكی وه‌ك ئیقرار عه‌لی له كتێبی مێژووی پادشایه‌تی ماد‌دا ده‌نووسێت كه ماده‌كان له چه‌ندین خێڵ، تیره‌و هۆز پێكهاتبوون، قه‌ڵه‌مڕه‌وی فه‌رمانڕه‌وایان له ئازربایجانه‌وه تا پێده‌شته‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌سا له لاپه‌ره (530) كتابهكهیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌شرافه خێڵه‌كیه دواكه‌وتوه‌كان زۆرینه‌یان پارسیبوونو به‌دوای به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی پادشاوه بوون.
كاتێك له مێژوو ڕاده‌مێنیت ده‌بینیت له هه‌رتك ده‌وڵه‌تی ههخمانشینیو ساسانێكاندا ڕۆڵێكی به‌رچاوی كارگێڕی‌و شارستانی كورد به‌رچاو ناكه‌وێت، به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك هاووڵاتیش له ئاستێكی نزم‌و پله‌یه‌كی نه‌ویدا ته‌واشای كورد كراوه، ته‌نانه‌ت وشه‌ی كورد له فه‌رهه‌نگی ئێرانی‌دا واتای كۆیله ده‌گه‌یه‌نێت! ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی په‌رتووكی (دوازده سه‌ده له بێده‌نگی) ڕایه‌كی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه، ئه‌و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی ماد خاوه‌نه‌كه‌ی كورد بووه، دواتر فارسه‌كان خۆیان كردووه به خاوهنیو شارستانێتهكهشیان دزیووه! ده‌بینرێت خاڵێكی هاوبه‌ش كوردستان‌و كۆسۆڤۆ كۆده‌كاته‌وه كه تا ده‌ركه‌وتنی ئاینی ئیسلام ته‌راتێنی زلهێزو ئاینه جیاوازه‌كان بووه له‌سه‌ر زه‌مینی ئه‌وان.
كورد‌و ئیسلام
مێژوو ده‌گێڕێته‌وه كورد له ڕێگای گاوانی كوردیه‌وه موسڵمان بووه، ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی په‌یامبه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كیش له پێغه‌مبه‌ر گێڕاوه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه كورد ده‌بێت به دووه‌م نه‌ته‌وه باوه‌ڕ به ئاینی نوێ ده‌هێنێت، كه‌سانێك ده‌ڵێن كورد به خواهیشت ئاینی نوێی په‌سه‌ندكردووه، چونكه جێگا‌و پایه‌یه‌كی له‌نێو ئیمپراتۆره‌كانی فارس‌دا نه‌بووه، كه‌سانێكیش ڕای پێچه‌وانه‌یان هه‌یه، ئاماژه بۆ چه‌ندین جهنگو كوشتار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌مینی كوردستان له ته‌ك سوپای غازیدا. لێره‌دا كوردستان‌و كۆسۆڤۆ لێكداده‌بڕێن، چونكه هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆیله‌و كه‌نیزه‌ی كورد ناكرێت له ده‌رباری عوسمانێكانو سوپای ئینكیشارێكاندا. دواتر له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئهمهوییهكانو عه‌باسیه‌كانیشدا كورد له ئاین‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامدا ته‌نها ڕۆڵی سه‌ربازی دیار‌و به‌رچاوه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گوترێت: ئه‌بو موسلیمی خۆراسانی كه ڕووخێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وییه‌كان بوو كورد بووه.
به‌م شێوه‌یه كورد گوزه‌راوه تا بۆ یهكهمجارو له‌دوای جه‌نگی چاڵدێران كوردستان له‌نێوان ئیمپراتۆرییه‌تی سهفهویو عوسمانی‌دا دابه‌شكرا. دواتر به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، جارێكی‌تر كوردستان‌و مێژووه‌كه‌ی له كۆسۆڤۆ دوور ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه له ڕێگای مه‌لا ئیدریسی به‌دلیسیه‌وه پاشا‌و میره كورده‌كان له‌گه‌ڵ بابی عالیدا له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی خۆسه‌ریدا باج‌و خه‌راج، ئاماده‌كردنی له‌شكر له كاتی غه‌زدا بۆ پشتیوانی بابی عالیو ناوهێنانی خه‌لیفه له گووتاری نوێژی هه‌ینیدا ڕێكه‌وتن.
له‌كاتێكدا كورده‌كان خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌برد نه‌یانتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان پێشبخه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه له ناكۆكیی‌و ململانێدا بوون، به‌شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی زیاتر له سێ سه‌ده‌دا كوردستان‌و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاوی پێوه نه‌بینرا. هاوكات هیچ كوردێك نه‌یتوانیوه بگات به پله‌ی سه‌دری ئه‌عزه‌م یان ببێت به پادشا‌و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌سه‌ڵاتێك هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عه‌لی محه‌مه‌د پاشا دروستبكات. هۆكاره‌كان دواتر له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕامیاری هه‌ردوو نه‌ته‌وه به باش‌و خراپ ده‌رده‌كه‌ون. ته‌نانه‌ت به‌شێك له ناسیۆنالیسته‌كانی كورد هه‌وڵی پاشا‌و میره كورده‌كان بۆ جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی به به‌شێك له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وی جێگای باسه، كه‌سێكی وه‌ك شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری كه له‌و بواره‌دا به پێشه‌نگ داده‌نرێت، ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه په‌یمانی شه‌ره‌فی له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌ره‌ك هۆزه‌كان واژۆكردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه كه‌سێكی وه‌ك وه‌فایی شاعیر كه مامۆستای منداڵه‌كانی شێخ بووه له یادهوهرێكانیدا كه به‌ناوی (تحفه المریدین) ناسراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه بۆ وه‌ها كارێك ناكات، ته‌نانه‌ت ته‌واوی یاده‌وه‌رییه‌كه باسی له كه‌رامه‌ت‌و توانا شاردراوه‌كانی شێخ ده‌كات نه‌ك پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان، ئه‌و نووسینه‌یه گه‌واهیده‌ر كه بیری نه‌ته‌وایه‌تی زۆر دره‌نگ لای كورد ده‌ركه‌وتووه، وه‌ك فه‌رهاد پیرباڵ كه كتێبی گه‌نجه كورده‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌وان سه‌رده‌سته‌و پێشڕه‌فتی ئه‌و مه‌یدانه‌ن نه‌ك شێخانی تهریقهتو مه‌لاكانی مزگه‌وت.
كۆسۆڤۆ له سه‌ده‌ی بیستدا
دوای ڕاپه‌ڕینی ئه‌لبانییه‌كان له ساڵی (1912)دا‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی گرنگترین شاره‌كانی ولایه‌تی قۆسۆ، به نموونه ئسكۆبی پایته‌خت له (12/ 8/ 1912)دا، هاوزه‌مان ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عوسمانی به داواكاری خۆپیشانده‌ران (به‌ڕێوه‌بردنی خۆسه‌ری بۆ ئه‌لبانه‌كان)، به‌م شێوه‌یه سربییه‌كان توانیان له ماوه‌ی ته‌نگژه‌ی ناوده‌وڵه‌تی ساڵانی (1912- 1918)دا زۆربه‌ی خاكی كۆسۆڤۆ بخه‌نه سه‌ر سربیا. دواتر له ئه‌نجامی گشت ئه‌و ڕێكاریانهی به‌لگراد له‌نێوان ساڵانی (1912 – 1918) جێبهجێیكردن، هه‌روه‌ها سه‌رباری شه‌ڕو كوشتار كه به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه ژماره‌یان ده‌یان هه‌زار سه‌ر بووه. ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی كۆسۆڤۆ ڕوویان له ئه‌لبانیاو توركیا كرد، به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه ژماره‌كان له‌نێوان (50000) بۆ (250000) كه‌س بووه.
دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووهمو له‌میانه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌ڵمانیاو ئیتالیادا، ڕۆمانیا به هه‌لی زانی ده‌ستوه‌ربداته ناو یۆگسلاڤیاو ده‌وڵه‌تی (كرواتیای سه‌ربه‌خۆ) دابمه‌زرێنێت كه بۆسنه‌و به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌لبانیای له‌خۆده‌گرت. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا تیتۆ وتارێكی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی پرسی نه‌ته‌وه‌یی له یۆگسلاڤیا له‌ژێر ڕۆشنایی جه‌نگی رزگاری میللی‌دا كه به ئاشكرا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو دانیشتوانی كۆسۆڤۆو هه‌رێمه‌كانی دیكه ئازادن له دیاریكردنی چاره‌نووسیاندا، له‌سێبه‌ری بیر‌و بۆچونی ئه‌م نووسینه‌دا ئهلبانێكان بوون به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان بانگه‌وازه‌كه‌یان قبوڵكردو به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش به پێچه‌وانه‌وه.
دوای رزگاربوونی یۆگسلاڤیا له داگیركاری ئه‌ڵمانه‌كان له ساڵی (1945)دا، وڵات به‌ناوی كۆماری یه‌كگرتووی یۆگسلاڤیا ده‌ركه‌وت كه پێكهاتبوو له سربیا، سلۆڤینیا، كرواتیا، بۆسنه، هه‌رسك، شاخه ڕه‌ش (جبل الاسود)و كۆماری مه‌كدۆنیا، تیتۆ بوو به سه‌رۆك تا كۆچی دوایی له ساڵی (1980) سه‌ره‌ك كۆمار بوو.
له ساڵانی په‌نجاو شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌ناوی پشكنینی چه‌كه‌وه فشارێكی زۆر خرایه سه‌ر دانیشتوان‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان له به‌ندیخانه‌كان توندكرد، به‌ڵام به‌هاتنی حه‌فتاكان هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی حكومهتو دابینكردنی ئازادی بۆ نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان، ڕۆحی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناو گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا بوژێنرایه‌وه، كۆسۆڤۆكانیش كه‌وتنه خۆیان، ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو گه‌لانی ئه‌لبانیادا نه‌توێنه‌وه ڕوویان له خوێندن‌و رۆشنبیری كرد، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵی (1981) زانكۆی بریشتینیا ژماره‌ی خوێندكارانی (25000) خوێندكار بوو، له‌و ڕۆژگاره‌داو به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان ئه‌و ڕێژه‌یه گه‌له‌ك به‌رچاوبوو. له‌كاتێكدا به‌ر له جه‌نگی جیهانی دووه‌م، خوێندكارانی زانكۆ له یۆگسلاڤیا (18000) خوێندكار بوو، ته‌نها (19) خوێندكاریان ئه‌لبانی بوون. هه‌روه‌ها ساڵی (1965) كاتێك سندوقی فیدراڵی بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان دامه‌زرا، پشكی شێر بۆ كۆسۆڤۆ بوو، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كه خۆی له پرۆژه‌كانی ئابووری، پیشهسازیو كشتوكالێدا ده‌بینیه‌وه ڕه‌نگیدایه‌وه. هه‌روه‌ها دانیشتوانی كۆسۆڤۆ توانیان پله‌و یایه‌ی به‌رز له‌ناو حزب‌و حكوومه‌تدا به‌ده‌ستبهێن، له‌كۆتاییدا كۆی ئه‌و هۆكارانه له‌سه‌ر زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتواندا ڕه‌نگیدایه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك مایه‌ی نیگه‌رانی سربێكان بوو.
كۆسۆڤۆ قوربانییه
ساڵی (1979) كاتێك تیتۆ نه‌خۆش كه‌وت، له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وی وڵات له‌مه‌ڕ داهاتووی یوگۆسلافیا مشت‌ومڕ په‌یدابوو، له ئایاری ساڵی (1980) كاتێك سه‌ره‌ك كۆمار كۆچی دوایی كرد، چاودێرییه‌كه زیاتر له‌سه‌ر سه‌ره‌تایی كۆتایی وڵات چڕبووه‌وه، له ئێواره‌ی (11/5/1981) له‌كاتێكدا له چاوه‌ڕوانی كه‌سدا نه‌بوو ده‌یان خۆپیشانده‌ر كه خوێندكاری زانكۆی بریشتینا بوون، ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رزكرده‌وه. هاوكاتی هه‌ڵكشانی ڕووداوه‌كان سه‌ركرده توندڕه‌وكانی سربیاش له‌ته‌ك ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تای مه‌رگی یۆگسلاڤیادا ئه‌ستێره‌ی به‌ختیان هه‌ڵده‌كشا، هاوكات ئه‌وانیش به وتاره ئاگرینه‌كانیان جه‌ماوه‌ریان وهجۆشو خرۆش ده‌هێنا.
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری وڵات له (30/9/ 1991) كۆسۆڤۆ ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ت سیاده بوو، به‌ڵام له‌ڕاستییدا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی سربیادا بوو. دواتر هه‌ڵكشانی ڕووداوه‌كان توندوتیژی لێكهوتهوه، وڵات سه‌راپای له شه‌ڕو كوشتاردا نوقم كرا، له ساڵی (1995) ته‌نها له شاری سربریشتینا (8000) كه‌س كوژران، دوای شه‌ڕو كۆشتارێكی زۆر له پاریس ڕێككه‌وتنامه‌ی دایتۆن واژۆكرا, ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندرا. له‌كۆتاییدا له ساڵی (2008) له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا په‌رله‌مانی وڵات ده‌نگی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دا، ئێستا سه‌د وڵات دانی به سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆدا ناوه.
به هه‌مان شێوه كورد زیاتر له سه‌د ساڵه خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام كاروانی خه‌باتی نه‌گه‌یشتووه به مه‌نزڵ، له‌و پێناوه‌دا شه‌هیدو قوربانی زۆری داوه، كاره‌ساتی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، هۆكاره‌كانی جوگرافیا، سیاسه‌تی جیهانی تا نها ڕێگرن له دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام هۆكاره ناخهكێكانی كورد له گشتیان كاریگه‌رترن، چونكه تائێستا كورد كه‌سایه‌تیه‌كی سهربهخۆو به‌هێزی نییه، هیچ كات له‌نێو ئیسلام، شیوعیه‌ت، نه‌ته‌وایه‌تیدا بیرمه‌ندێكی وه‌ك عه‌لی عیزه‌ت بیگۆفیچی به‌رهه‌منه‌هێناوه كه ڕۆههڵاتو ڕۆژئاوا بخاته ژێر پرسیاره‌و، ئه‌وا زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه په‌رله‌مانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه‌و به‌ڵام نه‌یتوانیوه بڕیارێكی هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانه‌كه‌ی كۆسۆڤۆ ده‌ربكات. ساڵانێك (17%) بودجه‌ی عێراقی پێده‌درا، نه‌یتوانی سندوقێكی په‌ره‌پێدان دابمه‌زرێنیت، ساڵانێكه نهوتو داهاتی ناوخۆیی له‌به‌رده‌ستدایه نه‌توانرا كه‌رتی كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی پێشبخرێت، هه‌رگیز له‌پاڵ شۆڕشه سیاسییه‌كانیدا نه‌توانرا شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه‌نگی ڕابگهیهنێتو كێشه جۆاروجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی چاره‌سه‌ربكات.