چاوی كورد لەكونسوڵخانەی كۆریای باشور لەهەولێر

دیپلۆماسیەتی میللی، بەشێكی سەرەكی دیپلۆماسیەتی هاوچەرخە و نەتەوەكان بایەخی پێدەدەن. كوردیش پێویستە لەمجۆرە مامەڵەیە دوانەكەوێت و ناوەندە ڕۆشنبیرییەكان سنوری كوردستان تێپەڕێنن و تێكەڵ ببن بە دیالۆگی جیهانی
PM:11:12:11/12/2019
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند
چاوی كورد لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ لەئاستی پێویستدا گفتوگۆی كورد لەگەڵ ئەوانی تر هەبێت

بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

ڕۆژی 18/11/2019 ستافی چاوی كورد سەردانی كونسوڵخانەی كۆریای باشوری كرد و لەلایەن بەڕێز " كوانگ ژین چۆی" سەركونسوڵی گشتی كۆریای باشور و ستافی كونسوڵخانەوە پێشوازیی گەرم كرا.

ستافی چاوی كورد پێكهاتبوون لەبەڕێزان بەڕێزان" مەشخەڵ كەوڵۆسی، سیروان حەمەشەریف، عوسمان تۆفیق، خەسرەو حەمەڕەشید، دڵشاد نامیق ، ئەیمەن شێخ محەمەد". توانرا گفتوگۆیەکی چڕو بەرهەمدار لەگەڵ سەرکونسوڵی کۆریای باشور ئەنجام بدرێت.


سەركونسوڵی گشتی كۆریای باشور زۆر بەوردی گوێی بۆ بیروڕاكانی ستافی چاوی كورد گرت بۆ مامەڵەی هاوچەرخی كورد لەگەڵ دنیای دەرەوەو، پێكەوەژیان و سود وەرگرتن لەئەزمونی گەلانی تر بۆ پێشختنی كورد و ئەزمونی هەرێمی كوردستان.

سەركونسوڵی گشتی كۆریای باشور، بڕیاریدا لەهەرچالاكی و ئەجێندایەكی كونسوڵخانەكەیان، چاوی كورد وەك ناوەندێكی فەرهەنگی و توێژینەوەیی كوردی ڕەچاو بكەن و مامەڵەی بەردەوام و هەماهەنگی تەواوی لەگەڵدا بكەن.




ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر